ئێوارەی ئەمڕۆ #31-12-2023# درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی #داعش# لە #فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی#ی #هەولێر# کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 31-12-2023، کاتژمێر 16:54، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لە یاسادەرچووەکانەوە ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 230 times