图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,508
图片 106,555
书籍 19,263
相关文件 97,082
Video 1,385
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی سێیەم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی سێیەم

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی سێیەم
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە #کەرکووک#؛ بەشی سێیەم
شوان خورشید

وەک دەبینین ناوچەی کەرکووکیش بەوقۆناغەدا گوزەری کردووە، لە بواری ڕۆژنامەگەری و چاپ و بڵاوکردنەوە و جیهانی چاپخانە و گەرمکردنی گۆشەی پەرتووکخانەکان لەلایەن خوێنەر و هەواداری پەرتووک و ڕۆژنامە و گۆڤارەوە، بەڵام ئەوەش ئاشکرایە لەبەر ئەوەی کەرکووک فرە نەتەوە و فرە ئایین و کلتوورە، دەرکردن و شۆڕشی ڕۆژنامەگەریش بە دەردی فرەییەکەی چووە، سەرەڕای پاڵەپەستۆی دەسەڵات لە شارەکە، لەم بەشەشدا ئاماژە بەچەندین بڵاوکراوە و ڕۆژنامە و گۆڤار دەدەین، بەهیوای ئەوەی توانیبێتمان کەمێکیش بێت سوود بگەیەنین.

٭ڕۆژنامەی #چەمچەماڵ#
لەسەر دەستی شاکر فەتاح، کە جێگری قایمقامی چەمچەماڵ بووە، وەک هەفتەنامەیەکی ڕۆشنبیری گشتی لە ساڵی 1946 لە چەمچەماڵ دەرچووە، ڕۆژنامەی چەمچەماڵ حەوت ژمارەی پڕ لە زانیاری و مێژووی شارەکەی تێدا بڵاوکراوەتەوە.

٭ ڕۆژنامەی باسەڕە
شاکر فەتاح کاتێک بەڕێوەبەری شارەدێی قادرکەرەم بووە، لە ساڵی 1942 ڕۆژنامەی باسەڕەی دەرکردووە، وەک ڕۆژنامەیەکی هەفتانە، یەکەم ژمارەی لە 25-11-1942 بەچاپ گەیشتووە، تا وەستانی 24 ژمارەی لێ دەرچووە، کە پڕ بووە لە زانیاری سەبارەت بە ناوچەی قادرکەرەم و ڕووداوی ناوچەکە.

٭ گۆڤاری بابەگوڕگوڕ
مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکووکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# وەک بڵاوکراوەیەکی مانگانە دەریان کردووە، بە پێوانەی (نیو فول سکاب) بە زمانی کوردی لە قەڵاچوالان ژمارە یەکی لە حوزەیرانی 1991 دەرچووە، دەستەی نووسەرانی بریتی بوون لە هەریەک لە ئەدیب، ئاشتی، ڕێبوار.

٭ شۆڕشی تابوت
ڕۆژنامەیەکی تایبەتیی لقی کەرکووکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی بووە، ژمارە یەکی لە 01-12-1991، بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بە چاپ گەیەنراوە.

٭ ڕۆژنامەنووس
ڕۆژنامەیەک بووە بە کوردی چاپ دەکرا لە ساڵی 1991، خاوەنی ئیمتیازی شوان داودی بوو، تا وەستانی سی و پێنج ژمارەی لێ چاپ و بڵاوکرایەوە.

٭ ڕۆژنامەی کەرکووک
لقی چواری #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە زمانی کوردی بڵاوی دەکردەوە، وەک ڕۆژنامەیەکی سیاسی و ئەدەبی مانگانە لە ساڵی 1991 تا 1992 تەنیا پێنج ژمارەی لێ دەرچووە.

٭ گۆڤاری بڵێسەی بابەگوڕگوڕ
وەک گۆڤارێکی ڕۆشنبیری سیاسی لقی کەرکووکی یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان تەنیا ژمارەیەکیان لێ دەرکردووە، بە زمانی کوردی لە ساڵی 1991.

٭ ڕۆژنامەی بابەگوڕگوڕ
لەژێر ناونیشانی کەرکووک قودسی کوردستانە، مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکووک، بە زمانی کوردی بە هەشت لاپەڕە دەری دەکرد لە ساڵی 1991.

٭ ڕۆژنامەی هاواری گەرمیان
ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆ بوو لەلایەن کۆمەڵێک ئاوارەی گەرمیانەوە، تەنیا یەک ژمارەی لێ دەرچووە، لەلایەن شوان داودی و کۆمەڵێک کەسی ترەوە لە ساڵی 1992.

٭ ڕۆژنامەی دەنگی کەرکووک
لقی کەرکووکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری لە #سلێمانی#، ژمارە یەکی لە 15-02-1992 بە کوردی دەرچووە.

٭ گۆڤاری پڕۆژە
کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی لقی کەرکووک لە شێوەی پەرتووک وەک گۆڤارێکی وەرزی دەریان دەکرد، تایبەت بوو بە ڕەخنەسازی، ژمارە یەکی لە 1992 دەرچووە، تا وەستانی لە هەمان ساڵ سێ ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە.

٭ گۆڤاری پڕۆژە
گۆڤارێکی وەرزی ڕەخنەیی بوو، لە ساڵی 1992 ژمارە یەکی بڵاوکرایەوە، کۆڕی ڕۆشنبیری کورد، لقی کەرکووک دەریدەکرد بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی، تەنیا سێ ژمارەی لێ دەرچووە.

گۆڤاری چەرموو
وەک گۆڤارێکی ڕۆشنبیری کوردی، کۆمیتەی چەمچەماڵی کۆمەڵەی خوێندکاران و لاوانی کوردستان دەریان دەکرد، ژمارەیەکی لە تەمموزی ساڵی 1992 دەرچووە، تەنیا دوو ژمارەی لێ چاپکرا، سەرنووسەری عارف قوربانی و سکرتێری نووسینیش ئەنوەر عومەر بوون.

٭ ڕۆژنامەی الابداع
تایبەت بوو بە شانۆ و ئەدەب و مۆسیقا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک لە کەرکووک لە چالاکی قوتابخانەکان، بە زمانی عەرەبی دەریان دەکرد، بە دوو لاپەڕەی قەبارە گەورە، ژمارە یەکی لە 1993 بەچاپ گەیشتووە، دەستەی نووسەرانی بریتی بوونە لە فازڵ محەمەد حەلاق، موئەیەد ئەحمەد، سالم مەحمود، کامل ئەلعامری.

٭ نۆبەرە
بەشی ڕاگەیاندنی لقی کەرکووکی، یەکگرتوی قوتابییانی ئیسلامی کوردستان، وەک بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری ناوخۆیی، بە زمانی کوردی دەریان دەکرد، تەنیا سێ ژمارەی لێ چاپ کراوە.

٭ ئاییندە
بڵاوکراوەیەکی سەر بە لقی کەرکووکی یەکێتی قوتابییانی کوردستان بووە، بە زمانی کوردی ژمارە (0) لە ئەیلولی 1995 دەرچووە.

٭ گۆڤاری ئاران
لە چەمچەماڵ بە زمانی کوردی دەرچووە، بە خاوەنی ئیمتیاز مەهدی بەرزنجی و سەرنووسەری عارف قوربانی، توانرا چواردە ژمارەی لێ دەرچێ، وەک گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی وەرزی سەربەخۆ، لە ساڵی 1996 تا 2000بەردەوام بووە.

٭ بڵاوکراوەی ڕابن
ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵی یەکگرتوی ئیسلامی قوتابی و لاوانی کوردستانەوە دەرچووە، وەک بڵاوکراوەیەکی مانگانەی گشتی ئیسلامی، ژمارە (0) لە ئابی 1995 بە کوردی و دە لاپەڕەی قەبارەی بچوک چاپکراوە.

٭ بڵاوکراوەی ژینی نوێ
ژینی نوێ بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری مانگانەی سەربەخۆ بووە، دوو خوێندکاری شاری #کفری# بە هاوکاری کۆمیتەی خوێندکارانی کفری لە شاری کفری بە زمانی کوردی دەریان دەکرد، پێنج ژمارەی لێ دەرچووە.

٭ گۆڤاری ئۆڵەمپیک
ڕێکخراوی ئاوارەکانی کەرکووک-گەرمیان، لە سلێمانی دەریان دەکرد، تەنیا دوو ژمارەی لێ دەرچووە، ژمارە یەکی لە دوای 31ی ئابی 1996 دەرچووە، بەڕێوەبەری نووسینی ئۆڵەمپیک شوان داودی بووە.

٭ گۆڤاری باوەشاسوار
گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی سەربەخۆ بوو، لە کفری بە زمانی کوردی دەردەچوو لە ساڵی 1997، سەرنووسەری سامان کەریم و بەڕێوەبەری نووسینی هیوا عەلی بووە.

٭ گۆڤاری فیدڕاڵی
یەکێتی قوتابییانی کوردستان لقی کەرکووک، لە کەرکووک بە زمانی کوردی، وەک گۆڤارێکی ڕۆشنبیری، فیکری، سیاسی دەریان دەکرد، ژمارەیەکی لە ساڵی 1997 بە چاپ گەیشتووە، کە بیست و شەش لاپەڕە بووە.

٭ گۆڤاری هاواری کەرکووک
لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری کەرکووکەوە دەردەچوو، وەک گۆڤارێکی سیاسی و ڕۆشنبیری گشتی، خاوەنی ئیمتیازی سڵاح دەلۆ و سەرنووسەری زاهیر ڕۆژبەیانی بووە، لە چاپخانەی ڕۆشنبیری لە #هەولێر# بە زمانی کوردی و عەرەبی دەردەچوو. تەنیا چوار ژمارەی لێ چاپکرا، ژمارە یەکی لە ئەیلولی ‌1998 بڵاوکرایەوە.

گۆڤاری المجلە
بە زمانی کوردی لە شارۆچکەی #کەلار# لەلایەن کۆمەڵێک گەنجەوە بڵاوکراوەتەوە، تەنیا پێنج ژمارەی لێ چاپکراو، ژمارە یەکی لە کانونی دووەمی 1998 بڵاوکرایەوە.

٭ گۆڤاری پەح
لە ئۆردوگای شۆڕشی شارۆچکەی چەمچەماڵ وەک بڵاوکراوەیەکی ئەهلی گاڵتە ئامێزی کۆمێدی لە ساڵی 1998 دەرچووە.

٭ گۆڤاری حەمرین
مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکووک، وەک گۆڤارێکی فیکری سیاسی وەرزی دەری دەکرد، سەرنووسەری ڕەنج عەبدولحەمید و بەڕێوەبەری نووسینی عادل عەلی بوو، دوو ژمارەی لە ساڵی 1999 کەوتۆتە بەر دیدی خوێنەران.

٭ گۆڤاری کەرکووک
گۆڤارێکی گشتی وەرزی بوو، کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک دەری کردووە، خاوەنی ئیمتیازی شێخ محەمەد شاکەلی و سەرنووسەری جەلال جەوهەر و بەڕێوەبەری نووسینی کەمال ڕەشید بوو، پاشان سمکۆ بەهرۆز وەک بەڕێوەبەری نووسین دەرکەوت و بە کوردی و عەرەبی بڵاو دەبێتەوە، ژمارە یەکی لە هاوینی 1999 دەرچووە و تا ئێستا 2023 بیست و هەشت ژمارەی لێ چاپکراوە.

٭ گۆڤاری ئەنفال
کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک وەک بڵاوکراوەیەکی تایبەت دەری دەکرد، دەستەی نووسەرانی مەلا شاخی، عارف قوربانی، ڕاپەڕ عارف، تەنیا یەک ژمارەی لە ساڵی 2000 لێ چاپکراوە.

٭ گۆڤاری داستان
بزووتنەوەی دیموکراتی کفری بە کوردی دەریان کردووە لە ساڵی 1998 وەک گۆڤارێکی سیاسی حیزبی.

٭ گۆڤاری ڕووناکی
بڵاوکراوەیەکی سیاسی ڕووناکیی گشتی بووە، مەڵبەندی ڕێکخستنی کەرکووک دەری دەکرد، خاوەنی ئیمتیازی ڕاپەڕ عارف و سەرنووسەری عادل عەلی، بەهجەت ڕەئوف بووە، بەڕێوەبەری نووسینی حەسەن ئەحمەد، عارف قوربانی بووە، لە حوزەیرانی 2000ەوە تا حوزەیرانی 2001 ، 10 ژمارەی لێ دەرچووە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览187
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاریکورد - 14-02-2023
挂钩项目: 9
小组: 文章
Publication date: 14-02-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 媒体
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 05-01-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on07-01-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):05-01-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览187
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,508
图片 106,555
书籍 19,263
相关文件 97,082
Video 1,385
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!