ئاخری زەمانە
هەروا خوداخودامە کە ماوێک ببێ، دەمێ
لەو قەبرە پڕ لە ئێشەوە دەرکەم دەمێ خەمێ
ڕۆژم وەکوو شەوانە، بە تاریکی ڕادەبێ
شەو کوتر و کوێرم و نە چرایێک و نە شەمێ
ڕۆژم بە ئینتیزارەوە دەڕوا هەتا شەوێ
چ بکەم ئەمن؟ شەویش نە ڕەفیقێ، نە هاودەمێ
سیڕڕی دڵم لە بێکەسییا ڕەنگە دەرکەوێ
هەرچی دەکەم نییە، نە ئەنیسێ، نە مەحرەمێ
ڕۆژ و شەوم بە جارێ لەلا وەک جەهەننەمە
قابیز لەبەرچی نایەتە لام ڕۆحمی دەمێ؟
«کامیل»! خەریکی چی؟ مەگە نەتبیستووە دەڵێن:
بۆ ئاخری زەمانە شوکور ماویە دەمێ
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]