ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی #26-10-2023# لەکۆی (12) یاریزانی کچ کە یاریزانێک نەیتوانی بەشداربێت و (11) یاریزانی شەتڕەنجی کچ بۆ ماوەی 8 ڕۆژ کێبڕکێی توند دەکەن بۆ بەدەستهێنانی یەکێک لەم (5) بلیتە بۆ ڕیزی شەتڕەنجی هەڵبژاردەی کچانی ئێراق.
بە ئامادەبوونی (زافڕ عەبدولئەمیر) سەرۆکی شەتڕەنجی ئێراق و #سەردار ئیسماعیل# بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان و ژمارەیەکی زۆری وەرزشوانان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکارانی وەرزشی لە #یانەی شەتڕەنجی خانزاد# بە بەشداری (11) یاریزان بۆ ماوەی 8 ڕۆژ کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەست هێنانی یەکێک لەو (5) بلیتە بۆ ئەوەی لەڕیزی هەڵبژاردەی کچانی شەتڕەنجی ئێراق سەرکەون و بەشداربن بۆ پاڵەوانییەتییە نێودەوڵەتییەکان.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 149 ganger