جۆری وشە: ناو
ئاپۆلۆن: Apollo -میسیۆلۆجی-فیڵم-یان ئەپۆلۆ یەکێکە لە خودایانی ئۆلیمپی لە ئایینی یۆنانی کلاسیک و ڕۆمانی و میسۆلۆجی یۆنانی و ڕۆمانی و، خوداپەرستی نەتەوەیی گریکدا، ئەپۆلۆ وەک خوداوەندی تیروکەمان و موزیک و سەما و ڕاستی و پێشبینی و چاکبوونەوە و نەخۆشی و خۆر و ڕووناکی و هۆنراوە ناسراوە، یەکێک لە گرنگترین و ئاڵۆزترین خوداوەندەکانی یۆنان، کوڕی زیۆس و لیتۆ و برای دووانەی ئارتەمیس، خوداوەندی ڕاوکردنە. ئەپۆلۆ وەک جوانترین خودا و نموونەی کورۆسەکان (ئەفەبی، یان گەنجێکی بێ ڕیش و وەرزشکار) پیشان دراوە، ئەپۆلۆ بە یۆنانیترینی هەموو خوداوەندەکان دائەنرێت. ئەپۆلۆ لە میسۆلۆجی ئەترۆسکی یۆنانی بە ئەپۆلۆ ناسراوە.
عەرەبی: أبولو
نەرویجی: Apollo
دەری: فارسی: آپولو
سەرچاوە: #فەرهەنگی شاسوار - وێنەدار - بەرگی 01، 02، 03#
ئامادەکردنی: #سیامەند شاسواری# [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Anmärkning : Kurdipedia vill samla " alla " kurdiska ord och fraser från alla dialekter . Snälla hjälp Kurdipedia ...
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 85 gånger