图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,083
图片 106,530
书籍 19,256
相关文件 96,988
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بە گێڕانەوەکانی ڕامۆن مانتۆڤانی ڕۆژانی ڕێبەری گەلی کورد لە ڕۆما 2/2
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەبدوڵا ئۆجالان و ڕامۆن مانتۆڤانی

عەبدوڵا ئۆجالان و ڕامۆن مانتۆڤانی
سەرکان دەمیرەل
سیاسەتمەداری ئیتاڵیایی ڕامۆن مانتۆڤانی کە ئەو کات ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەڕڵەمانی ئیتاڵیا بوو، لە فڕۆکەی ڕووسیا- ڕۆما لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالاندابوو، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات باس لەو ڕۆژانی ڕێبەری گەلی کورد لە ڕۆما و قۆناغی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و بەدیلگیرانی دەکات.

25 ساڵە بەدیلگیرانی ڕێبەری گەلی کورد #عەبدوڵڵا ئۆجالان# لە زیندانی ئیمراڵی لە هەلومەرجی دژواری گۆشەگیریدا بەردەوامە، هێزە نێونەتەوەییەکان لەم هەلومەرجە و قۆناغی بەدیلگیرانە بەرپرسیارن. عەبدوڵڵا ئۆجالان کە لە 9ی تشرینی یەکەمی 1998 لەپێناو قۆناغێکی ئاشتی و داناوستان سووریای جێهێشت، پانۆڕامای سیاسی لەنێوان ئەو ڕێککەوتە و 15ی شوباتی 1999ی، کە لە نایروبی پایتەختی کێنیا ڕفێنرابوو وەک پیلانگێڕیی لەخاچدان و چوارمیخ هەڵسەنگاندبوو.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لە 9ی تشرینی یەکەمی 1998دا چووبووە مۆسکۆ، لە 12ی تشرینی دووەمی 1998 بە فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ڕووسی لە فڕۆکەخانەی لیۆناردۆ داڤینچی لە ڕۆما دابەزیبوو. لە ڕۆما قۆناغێکی دژواری 66 ڕۆژە چاوەڕێی ئۆجالانی دەکرد. بۆ ئەوەی پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت ئیتاڵیای وەک شانس و دەرفەتێک بۆ ئاشتی و دانووستان دانا.

لە ڕۆژی گیرانی عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە تا ئێستا زۆر جار باس لە ڕۆڵی ئیتاڵیا لە پیلانگێریدا کراوە. ئەو کاتە هەندێک دەیانوت، حکومەتی ئیتاڵیا بە سەرۆکایەتی ماسیمۆ دالێما ڕۆڵی خۆی لە پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا جێبەجێ نەکردووە، هەندێکیش ڕەخنەی ئەوەیان لە حکومەتی ئیتاڵیا دەگرت، کە لەپێناو مانەوەی ئۆجالان لەو وڵاتە، بە ئازایەتییەوە مامەڵەی نەکردووە. لە ڕاستیدا لە 16ی کانونی دوەمی 1999 کە عەبدوڵڵا ئۆجالان ئیتاڵیای جێهێشت قۆناغی بە دیلگیرانی دەستی پێ کرد.

لە پارتی کۆمۆنیستی ئیتاڵیاوە، کە بەر لەو قۆناغە و دوای ئەو قۆناغە یەک لە شایەتحاڵان و گەواهیدەرانی ڕۆژانی مانەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ڕۆمابوو، لە 12ی تشرینی دووەمی 1998 لە گەشتی مۆسکۆ-رۆما لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان چووبوو بۆ فڕۆکەخانەی مۆسکۆ. بۆ ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە، زۆر پێداگری کرد، ئەو کەسە پەڕڵەمانتاری پارتی سەرلەنوێ بوونیادنانەوە کۆمۆنیستی ئیتاڵیا و ئەندامی لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەڕڵەمانی ئیتاڵیا ڕامۆن مانتۆڤانی بوو. ڕامۆن مانتۆڤانی وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسەکەمانی دایەوە.

عەبدوڵڵا ئۆجالان سەرباری داوای وەرگرتنی مافی پەنابەری سیاسیش ناچار بوو کە ئیتاڵیا جێبهێڵێت. قۆناغی دواتر بووە مایەی بە دیلگیرانی لە کینیا. ئۆجالان لە لێدوانەکانی دواتریدا لەبارەی بە دیلگیرانی ئو دۆخەی وەک پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژی خۆی ناودێر کردبوو. ئێوە لەو بارەوە چۆن بیر دەکەنەوە؟

بەتایبەتیی هێزەکانی وەک ئەمریکا و ئەو کۆمپانیا فرەنەتەوانەی دەیانەوێت بەردەوام بن لە تاڵانکردنی سامانی کوردستان، پارتە سیاسییەکان کە دۆستی تورکیان (با لەبیری نەکەین لەو کاتەدا ئەجەڤیت سەرۆکی پارتێکی ئەندامی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست بوو) ، هەروەها کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەک کە تورکیایان وەک کڕیارێکی گرنگ دەبینی، بۆ ئەوەی ڕێگری لە سەرخستنی پێشنیازەکانی پەکەکە بۆ ئاشتی بکەن، لەناو خۆیاندا یەکیان گرت، بۆیە لەم ڕووەوە تەواو قسە و هەڵسەنگاندنەکەی سەرۆک پشتڕاست دەکەمەوە و هاوڕام لەگەڵیدا.

کاتێک بابەتەکە دێتە سەر ئیتاڵیا، گوشاری ئاشکرا و شاراوەی حکومەتی ئەمریکا کە من پێشتر باسم کردبوو، لەگەڵ گوشارەکانی سەر حکومەتی دالێما لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئیتاڵیاوە بە جۆرێک بوو کە لە حکومەتی خۆیان زیاتر، دڵسۆزی فەرمانەکانی ئەمریکا بوون. من ئەو دۆخەم لە قسەکانی سیاسەتمەداران و لە هەمان کاتدا نوێنەرانی حکومەتی ئیتاڵیا بیست کە بۆیان باس کردم.

هەموو ئەوانەی مێژووی کۆماری ئیتاڵیا دەزانن، هاوشێوەی زۆر دۆسیەی تاوانکاری ئاگادارە کە دەزگاکانی دەوڵەت لە ساڵانی 1960، 1970 و تا 1980 لە ئامادەکردنی هێرشی تیرۆریستی بۆ ڕێگری لە گەیشتنە دەسەڵاتی پارتی کۆمۆنیستی ئیتاڵیا، هاوکاری سی ئای ئەیان دەکرد. لەبەر ئەوە لەم دۆخەدا مایەی سەرسووڕمان نییە کە سی ئای ئەی کەسانی سەربەخۆی بە کارهێنابێت.

دوای گوشارەکانی دەوڵەتی ئیتاڵیا، ئەو کەسانەی بە نوێنەرایەتی حکومەتی دالێما پەیوەندییان بە ئۆجالانەوە کردبوو، ڕاستەوخۆ گوساریان خستبووە سەر ئۆجالان کە ئەو وڵاتە جێبهێڵێت. ویستیان بە زمانێکی ڕاستەوخۆ ئەو گوشارە بگەیەنن، ئەمەش دوابەدوای ئەوەی ئیتاڵیا داواکاری تورکیا بۆ ڕادەستکردنەوەی ڕەتکردبووەوە. بە گوێرەی پەیمانی هاوکاری لە دژی تیرۆر کە ساڵانی 1970 لەنێوان ئیتاڵیا و تورکیا واژۆکرابوو و دوای کودەتاکەی 1980 لە تورکیا هەرگیز هەڵنەوەشابووە، هەر دادوەرێکی ئیتاڵی دەیتوانی فەرمانی گرتن بۆ ئۆجالان دەربکات. هەروەها هەڕەشەی گرتنیشیان لە ئۆجالان کرد، کە ئەمەش لەلایەن یەکینەکانی تایبەتیی پۆلیسی ئیتاڵیاوە ڕێکخرابوو.

دوای ئەو دۆخە بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ سەرۆک ئۆجالان قسەم کرد و وەک پارێزەرێک بۆم باس کرد کە گرتنەکەی کوورت خایەن دەبێت و دادگا بێتاوانی دەسەلمێنێت. من هیچ پێشنیازێکم نەخستەڕوو، لە بەر ئەوەی دەبوایە پەکەکە و ئۆجالان بڕیاریان بدایە.

ئەگەر ڕاستەوخۆش تێبینی و ڕوانینی من وەربگیرایە، لەبەر ئەوەی بژاردە و ئەڵترناتیڤە گریمانەییەکانی بەردەم پەکەکەم نەدەزانی، من نەم توانی ڕا و پێشنیازەکانم بڵێم. گفتوگۆیەکی درێژ بوو کە ئۆجالان پێداگری لەسەر هەندێک بابەت کرد. هەروەها دڵنیابوو لەوەی کە گرتنی ئەو و شکستی دەستپێشخەرییەکانی بۆ دانووستان، جگە لە ئاساییش و سەلامەتی کەسیی ئەو، لەلایەن گەلی کوردەوە وەک شکستی کۆتایی لێکدەدرایەوە و بێگومان ئەمەش مەیل و کردەوە نائومێدکارانەی زیاتر پەرە پێدەدا.

لەبەر ئەوە دەیویست کە ئیتاڵیا جێبهێڵێت و بە دوای بژاردە و ئەڵترناتیڤی دیکەدا دەگەڕا. دوای دیدارەکەم لەگەڵ سەرۆک ئۆجالان، نوێنەرانی پێشەنگی پەکەکە ویستیان چاویان بە من بکەوێت و بە منیان وت کە بە گوێرەی پەیوەندی خوشک و برایەتیمان، پەکەکە خواستی ئەوەیە هەیە کە سەرۆک ئۆجالان لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە. لەسەر ئەوە من بەوانم وت، کە ئەگەر ئەوە سوودبەخش بێت دەتوانین بە سەرۆککۆمار بڵێین پارتەکەمان وەک پەکەکە بیر دەکاتەوە و باشترین بژاردە ئەوەیە کە ئۆجالان لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە.

من دەزانم کە ڕۆیشتنی سەرۆک لە ئیتاڵیا بە هاندان و پشتیووانی حکومەتی دالێما بوو. دواتر بەڕێوەبەرانی پەکەکە ئەو شتانەیان بۆ باس کرد کە ڕوویانداوە. نە من و نە هیچ کەسێک لە پارتەکەم بە هیچ جۆرێک لەگەڵ قۆناغی ڕۆیشتنی سەرۆک لە ئیتاڵیا نەبووین.

وەک من تێگەیشتم سەرۆک دوای مانەوەی لە ئیتاڵیا و لە هێنانە بەرباسی گرنگی دۆزی کورد لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، گەڕایەوە بۆ ڕووسیا. لەسەر بنەمای هەواڵ و زانیاریی بێ بنەما کە گوایە هەلومەرج بۆ پێدانی مافی پەنابەری و پشتیووانی لە پێشنیازەکانی دانووستان، هاتوونە ئاراوە، گەڕایەوە بۆ ڕووسیا.

دواتریش بەهۆی مەترسی سەر ژیانی خۆی و ئەگەری گرتنی ناچار بوو کە جارێکی دیکە ڕووسیا جێبهێڵێت. دوای گەشتێکی کوورت، لەگەڵ حکومەتی یۆنان ڕێککەوتن کرا کە لە وڵاتێکی سێیەم لە باڵیۆزخانەی یۆنان لەژێر پاراستنی دیپلۆماتیکدا بمێنێتەوە و لە ماوەیەکی کوورتدا مافی پەنابەری پێبدرێت. بە ڕاستی سەرۆک وەک ئەوەی پلانی بۆدانرابوو گەیشتە باڵیۆزخانەی یۆنان لە کینیا. سوودی لە تایبەتمەندی دیپلۆماتیکی باڵیۆزخانەکە وەرگرت. ڕاستەوخۆ ئەوە دەزانم، لەبەر ئەوەی ئەو کاتە جولیانۆ پیساپیا کە پارێزەری ئۆجالان بوو دەرفەتی بۆ ڕەخسابوو کە بچێتە نایرۆبی و لە باڵیۆزخانە چاوی بە ئۆجالان بکەوێت.

بەڵام لە 15ی شوباتی 1999دا حکومەتی یۆنان فەرمانی بە باڵیۆزی خۆی کردبوو، کە ئۆجالان لە باڵیۆزخانە بباتە دەرەوە.

وەک ئەوەی بە من وترا، یەکینەی کۆماندۆ کە لە سیخوڕەکانی تورک و دەزگا هەواڵگرییە نهێنییەکانی دیکە پێکدەهات، لە دەرەوە چاوەڕێی ئەوبوون، بە شێوەیەکی نایاسایی ڕفاندیان و بردیانەوە بۆ تورکیا. بەهۆی ئەو ڕووداوە وە سێ وەزیری یۆنانی کە کارئاسانیان بۆ ئۆپەراسیۆنەکە کردبوو ناچار بوون دەست لەکاربکێشنەوە. کە وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆیان لەناودابوو.

بە ڕای ئێوە حکومەتی ئیتاڵیا لەو کاتەدا و وڵاتانی دیکە لە گرتنی ئۆجالاندا بەرپرسیارن؟ ئەگەر حکومەتی ئیتاڵیا بیویستایە، ئایا ئۆجالان دەیتوانی لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە، یاخود بۆ ئەوەی ئۆجالان لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە دەبوایە چی بکرایە؟

لەو بڕوایەدام کە کاتێک مرۆڤ هەلومەرجی سەردانی ئۆجالان بۆ ڕۆما لەبەرچاوبگرێت و بە گشتی لەگەڵ بێچارەسەری یەکێتی ئەوروپا لە بەرانبەر پرسی کورد دایبنێت، دەبینین کە بەرپرسیارییەتییەکی گەورەیان هەیە. بەپێچەوانەوە، لەژێر فشاری ئەمریکا و تورکیادا، پەکەکە نەتوانرا بخرێتە نێو لیستی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیانەی کە ئیتاڵیا لە دوای هێرشەکانی قاعیدە لە نیویۆرک ئامادەی کردبوو، بەبێ هیچ بڕیارێکی پەڕڵەمانی و حکومەت (ئیتاڵیا نەیتوانیوە ئەو جۆرە قەبوڵ بکات، بڕیارێک بەهۆی ئەو بڕیارەی پەڕڵەمانەوە کە پێشتر باسم کرد و ئەو هەڵوێستەی گرتبووی ) .

ئەوەی دژیەکی و پارادۆکسێکە کە لەمرۆشدا پەکەکە کە تاکە ڕێکخراوە کە لە سووریا لە دژی داعش دەجەنگێت، لە ئەوروپا بە فەرمانی وڵاتێکی وک تورکیا کە لە دژی داعش هیچی نەکردووە، ستەمی لێدەکرێت. ئەوە سرووشتی ڕاستەقینەی یەکێتی ئەوروپا نیشان دەدات.

حکومەتی دالێما بەهۆی دۆخی مێژووییەوە لە دەریای ناوەڕاستیش بۆ قۆناغی ئاشتی و سیاسەتی دەرەوە کە بۆ ئیتاڵیا گونجاو بێت، دەرفەتی پێش خستبوو. دیالۆگ و دانووستان دەیوانی ئەنجام بدرێت. لەبەر ئەوەی ئەو مامەڵە و دانووستانەی لەنێوان پەکەکە و حکومەتی ئەردۆغان هاتنە ئاراوە، بە شێوەیەکی ڕون بەهۆی ڕۆڵ و قوورسایی سیاسی سوپای تورکیاوە نەگەیشتنە ئەنجام.

تەنانەت بە بڕوای من هەوڵی کودەتاکەی 2016 و پاکتاوکردنی هەندێک بەڕێوەبەری باڵای هێزە چەکدارەکان لە تورکیاش پەیوەندی بەو هەڵوێستە گریمانەییەی حکومەتی ئەردۆغانەوە هەبوو، بۆ ئەوەی ئۆجالان دانووستانیان لەگەڵ بکات.

نابێت لەبیر بکرێت کە بەر لەوەی سەرۆک لە ئیتاڵیا بچێتە دەرەوە، ماسیمۆ دالێما و وەزیری دادی ئەو کات ئۆلیڤێرۆ دیلیبێرتۆ دوو لێدوانی ڕۆژنامەوانیان دا و وتیان حکومەت دەسيڵاتی ئەوەی نییە مافی پەنابەری سیاسی بدات و تەنیا دادگا ئەو دەسەڵاتەی هەیە.

ئەوەش درۆیەکی دیکەیە. هەمووان دەزانن کە لە دۆخی ئۆجالاندا، دەوڵەت پەنابەری و پاراستنی دابین دەکات و تەنیا لە دۆخێکدا کە ناکۆکی هەبێت، دەسەڵاتی دادوەری ڕاوەستەی لەسەر دەکات. هەروەها چەند کاتژمێر دوای لێدوانەکانی دالێما و دیلیبێرتۆ سێ وەزیری دیکە، وەزیری دەرەوە لاممبێرتۆ دینی، وەزیری بەرگریی کارلۆ سکۆگنامیگلیۆ و وەزیری بارگانی پیەرۆ فاسینۆ بە دووبارەکردنەوەی قسەکانی دالێما و دیلیبێرتۆ وەڵامیان دایەوە کە 'حکومەت ناتوانێت مافی پەنابەریی سیاسی بدات'. وتەی ئەو سێ وەزیرە لەبارەی نەبوونی مافی حکومەت بۆ پێدانی پەنابەری سیاسی و لێدوانی هەرسێکیان لەو بارەوە بابەتێکی سەیرە.

ئەوەشی کە هیچ ڕۆژنامەنووسێک کە بە گشتی بەدواداچوون کە ناکۆکی و ناتەباییەکان لە قسەکانی سیاسەتمەداران دەکەن، بەدواداچوونیان بۆ ئەو لێدوانانە نەکرد، ئەوەش بابەتێکی سەیرە.

عەبدوڵڵا ئۆجالان کە 25 ساڵە لە زیندانی ئیمراڵییە، 3 ساڵە هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە لەبەردەست نییە. دەوڵەتی تورک کە هەموو مافەکانی لە عەبدوڵڵا ئۆجالان زەوت کردووە، گۆشەگیری چڕ بەسەر ئۆجالاندا دەسەپێنێت. ئێوە چۆن ئەم گۆشەگیرییە هەڵدەسەنگێنن؟

دەوڵەت و حکومەتی تورک لە ئۆجالان دەترسێت کە تا ئێستاش بە بێ مشتومڕ ڕێبەری بێهاوتای گەلی کوردە. گۆشەگیری کردەوە نامرۆڤانە لە زیندان، سرووشتی فاشیستی دەوڵەتی تورک نیشان دەدات. دەبێت سەفەربەری و ئامادەباسی نێونەتەوەیی لەپێناو ئازادی ئۆجالان بە هەموو جیهاندا بەرفراوان بکرێت. دەوڵەتی تورک چەندە بە هێزیش بێت پشتیووانی لە ئەمریکا و ئەوروپاش وەربگرێت، بەڵام هۆش و ئەندێشەکان لای گەلی کورد و سەرۆک ئۆجالانن.

دەتوانەوێت لەبارەی ڕۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە چارەسەری پرسی کورددا چی بڵێن؟

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە ڕێگەی دانووستانەوە دەبێت سەرۆک ئۆجالان وەک مرۆڤێکی ئازاد ڕۆڵی سیاسی بگێڕێت. وەک ئازادی نێلسۆن ماندێلا کە بۆ کۆتاییهێنان بە ئاپارتاید و دەستپێکردنی قۆناغی دیموکراتیکبوونی ئەفریقای باشوور پێویستی بوو.

ئەگەر ئەمڕۆ لە جیهاندا ڕێبەرێکی ڕاستەقینە، هاوشێوەی نێلسۆن ماندێلا بوونی هەبێت، ئەویش سەرۆک ئۆجالانە. ڕزگارکردنی ئەو دەتوانێت کۆتایی بە شەڕ بهێنێت و قۆناغێکی ئاشتی جێگەی متمانە دەستپێبکات و بە بەشداری وڵاتانی خاوەن تایبەتمەندی سیاسی و ئەخلاقی، دەتوانێت ڕۆڵێکی یەکخستن و یەکانگیر بگێرێت.

ڕامانی سیاسی، نووسین و ڕامانەکانی ئۆجالان نەک هەر بۆ دۆزی کورد، بۆ تەواوی چەپەکانی جیهان و هەموو گەلانی ئازاد و ئەو گەلانەی بۆ ئازادی خۆیان تێدەکۆشن، پاڵپشتییە. شۆڕشی ژنان-ی ئۆجالان کە لەناو گەلانی ڕۆژاوادا هاتووەتە کایەوە، پاڕادایمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک و مامەڵەی دەوڵە هەژموونگەرا جیهایەکان کە لە ئەزموونی گەلی ڕۆژاوادا بەدی کرا، دەبێت لەسەر ئاستی گەردوونی هەڵبسەنگێندرێت. دەبێت هەموو هێزە شۆڕشگێڕ و پێشکەوتنخوازەکانی جیهان بە قووڵی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تیۆریانە بکەن.

ﮪ . ب.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览134
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | anfsorani.com 27-01-2024
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 27-01-2024 (0 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 27-01-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on29-01-2024
此产品最近更新( هەژار کامەلا ):27-01-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览134
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.191 KB 27-01-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,083
图片 106,530
书籍 19,256
相关文件 96,988
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!