图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,402
图片 105,687
书籍 19,150
相关文件 96,393
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خەمم خۆشناکاتەوە، تانیشتمان نەخۆش بێت
小组: 诗 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەمم خۆشناکاتەوە، تانیشتمان نەخۆش بێت

خەمم خۆشناکاتەوە، تانیشتمان نەخۆش بێت
خەمم خۆشناکاتەوە، تانیشتمان نەخۆش بێت...
نامۆیم سەردەکا، چەندە غەریبم لەناوتا نیشتمان؟؟
چەندە غەریب، ڕۆژ نییە تەماشام تەڕ نەبێت،
بە فرمێسکی شاخەکانت، کە بێکەسن..
بە باسکی ئاوت، لەگەڵ هەر ڕۆشتنێکدا دەناڵێنن..
بە ڕەشەبای شینت، کەنەخۆشه و لەسەر پشت ڕاکشاوە...
بە ئاسمانی سەوزت، کەلەرزی لێهاتوه و پڕە لەپاڵتۆی هەور..
بە شنەی وەنەوەشەیت، کەدانی کێشاوه و پڕە لەباڵی سپێدە..
من تەماشام تەڕ بووە بەحەسرەتت، کەپڕم لەبێکەسی..
بە تیشکی بەرەبەیانت کە بەگریان خۆی داپۆشیوە..
بە مانگی ڕوو زەردت، کەپڕە لەئێشی مارتی هەڵەبجە..
نامۆیم سەردەکا نیشتمان...غەریبیم درێژ درێژ...
بەو هەموو نەخۆشییەوە لەدڵما ڕاکشاویت،
ئیتر چۆن خەمم خۆشکاتەوە ؟؟؟
غەریبیم سەر دەکا نیشتمان،
تەڕ تەڕ بووم بە نەخۆشییەکانت...!!!
* * *
هەرچی خەون دەبینم پێتەوە نیشتمان،
خەونم چۆڵ و هۆڵە..
خەون بە مەلەکانتەوە دەبینم،
شەقژنییان وەریوه و ئاسمانیان قەفەس،
خەونم ژنێکە سەری سپاردووە بە ئەنفال و
لادێکەشی بە دووکەڵەوە خستۆتە سەر شان..
خەونم چاندنی مانگێکە شەوی تاری،
لەپیاسەی تاریکییەوە زیندان..
غەریبیم سەر ئەکا،
نامۆیم دائەکا..
ئاخر من چۆن غەریب نەبم لەناوتا،
خەیاڵدانم پیر بوو نیشتمان،
خەونم دڵۆپ دڵۆپ نیگەران...!!
* * *
خەم مەخۆ نیشتمان خەم مەخۆ،
تا خەمم خۆشدەکاتەوە...
ئەوەتا هەموو ڕەشەباکانی زەمەن هاتن و
نەیان وێرا لووت بدەن لەلووتی شاخت..
مێژوو شاهیدە..نیشتمان
ئەوە مێژووە دەڵێ: هەمیشە کزە بایان،
لە سێدارە داوی بەڵام دواجار کزەبا،
لەسەری سێدارەوە چۆتە دەستی شاخ..
خەم مەخۆ تاوێک سەیری داربەڕووکە،
تاخەمم خۆشدەکاتەوە...
ئەو ڕەگی لەشاخدا ڕواوە و نابەزێ،
تۆش بەچەشنی ئه و نابەزێی...
تۆ کەی بەزیوی کەی نیشتمان کەی؟؟؟
هەموو دوژمنەکانت هاتن و ویستیان،
لەشت لەبیابان بنیات بنێنن و نەیانتوانی..
هاتن و ویستیان،
لە کەلەسەرت شاخ بڕوێنن و نەیانتوانی..
هاتن و ویستیان
لە زمانتا ئەلیف بێی شکستە،
حونجە بکەن و نەیانتوانی...
هاتن ویستیان لەزەمەنی عەولەمەوە ،
بتکەنە کۆیلە لەبازاڕی عوکازاو نەیانتوانی..
ئەوان.. ئەوان هەرچییەکیان کرد و هەرچییەکیان بردو
هەرچییەکان ویست.. نەیانتوانی بوونت بکەنە هیچ
خەم مەخۆ نیشتمان خەم مەخۆ..
کە تۆ ڕەچڵەکت لەڕەگی کەریم زەند و کەیخەسره و
قازی و شێخ سەعید و شیخەکەی حەفیدی سلێمانی بێ و
موتوربە کرابیت لەژنانی بەهەڵمەتی کۆبانێ
خەم مەخۆ ئەوان هەمیشە ئەسپیان سمکۆڵان و
ناویان تۆمار دەکرێ لەسفری سلوک و
دەچنەوە سەر هیچاو هیچ...!!!
* * *
زۆر گریاوم بەسەرتا نیشتمان،
ئه و کاتەی سیروانی چاوەکانم،
هەناسەی تەنگ بوو...
ئه و کاتەی لەژێر هەر بەردێکتا،
گەنمێکی چاو رەش چاوەڕوانبوو...
ئه و کاتەی لەژێر هەر دار سنەوبەرێکتا،
قیژەیەک ڕوا بوو..
ئه و کاتەی لەسەر شانی هەر مزگەوتێکتا،
تابووت پاڵکەوتبوو..
گریاوم نیشتمان گریاو
شەڕ تۆی کەمئەندام کرد،
تۆ سەیرت کردووە ئاسمانت کەڕو لاڵه و
شاخت دەستی قرتاوه و
کانیت پێڵاوی بیابانه و
ئازادیت ژنێکە سەرشانی پڕە لەچرپه و
کلیلی دەروازەی ژیانیشی قاچاخە؟؟؟
تۆ هەست کردووە نیشتمان ئەندامی ئه و
شەڕانە نەبوویت بوویتە کەم ئەندام؟؟!!
مێژوو وتی: هەر لەشەڕی چاڵدێرانەوە،
تاعێراق ئێران و تادوکەڵەکەی کەنداو
تا تا تا....تا ئێستا قاچت نامێنێ و دەستت
فڕێ ئەدرێ و سەرت بزر ئەبێ و لاشەت
تابووتەکان هەلدەچنێ و نازانی ...
تۆکەی ئەندام بویت لەشەڕی تڕۆهات و
بوویتە سوتەمەنی ...!!!
* * *
نازانم نیشتمان تۆ پیر بوویت و
پەت وسێدارەت لێنەبڕا...
تۆ پشتت دایە بەر کەمەری گۆچان و
کێبڵ و قامچیت لێ نەبڕا...
تۆ پڕ بوویت لەنووزه و کزەی ئەنفال و
عەرعەر و شەنگالت لێنەبڕا...
خەم مەخۆ نیشتمان خەم مەخۆ
کێ دەتوانێ فەنا فەنات کا لەزەوی خوا کێ؟؟؟
تۆ سەیرکە پێکەنینی پەلکە گیات،
درایە بەر ڕێژنەی گولله و
هەتوانی ئازادیت بیر نەچوویەوە..
قاچی جۆگەکانت ڕۆکرایە،
هەوری ئاسمان و
هەڵمی ئازادیت بیر نەچوویەوە..
دڵی کانییەکانت نابینا کرا،
بەقاقای شۆفڵ و
هاژەی ئازادییت بیر نەچویەوە..
کڵاو جامانەیان گۆڕییەوە بە عەگال و
پێڵاوەکانت بەپێخاوسی
کەلتوری کوردایەتییت بیر نەچوویەوە..!!!
* * *
نیشتمان ئەوان کەتۆ تیرۆر دەکەن،
لەچی تێدەگەن لەچی؟؟؟
لەشاخت تێناگەن بەفر،
قاڵییەکی سپی بۆ دەچنێ،
تۆ ئه و کات ژنە دەست ڕەنگینەکانی،
سنه و سابڵاخی...
ئەوان لەگۆمت تێناگەن، مانگ
وێنەی خۆی تیا دەکێشێ...
تۆ ئه و کات شێوەکارە،
ڕۆح سوکەکانی سلێمانیت...
ئەوان لەهەورت تێناگەن خەریکی
چنینی بارانە،
تۆ ئه و کات قولاپ و خوری، دەستی
کچە شۆخەکانی قامیشلۆ و حەسەکەیت...
ئەوان لەبارانت تێناگەن،
دەشت لەناویا کوڕژنییەتی
تۆ ئه و کات هەولێرکەی هۆلاکۆبەزێن و
نەخۆشیت بۆ هەموو ئەسکەندەرەکان و
سوپا شڕەکەی زەینەفۆن...!!
ئەوان لەسەرچاوەی زەڵم و لەهاژەی
چەمەکانت تێناگەن، جووتێک کڵاش،
لەپێ دەکاو بەکوڵەباڵێکی خاکییەوە دەگەڕێ،
تۆ ئه و کات سیاچەمانەکەی هەورامانیت...
ئەوان لەشنە بات تێناگەن، کەبەهار دێ
ئیمان دێنێ بەئێشی مانگی مارتت،
تۆ ئه و کات کوڕو کچە ونبوەکەی هەڵەبجەیت..!!!
نیشتمان بیرت نەچێت،
ئەوان بۆ هەمیشە خەلیفەکان بن،
ئێمە بۆ هەمیشە دەبینە هەللاج،
بە(انا الحق) دەیانخکێنین...
ئەگەر ئەوان تۆ بکەنە زیندان،
ئێمە یەک یەک دەبینە،
پەنجەرەی یاخی و
فێرییان دەکەین ئازادیی یانی چی؟؟؟
نیشتمانم ئەگەر ئەوان شپرزەیان کردی
بەجێهێشتن بەکۆچ و کۆڕه و،
ئێمە دەبینە هەڵەبجه و قەڵادزێ و
شەنگال و کۆبانێ و یەک یەک،
دەچینە چاڵی چاویان...
خەم مەخۆ نیشتمان خەم مەخۆ،
وابارانی خەمم خۆشدەکاتەوە،
خەم مەخۆ....!!!
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی# [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览70
HashTag
挂钩项目: 2
小组:
Publication date: 13-12-2015 (9 年份的)
No specified T3 49: No specified T4 1017
No specified T3 51: No specified T4 1519
No specified T3 53: No specified T4 1019
Technical Metadata
项目质量: 90%
90%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 31-01-2024
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on31-01-2024
此产品最近更新( شەنە بەکر ):31-01-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览70
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,402
图片 105,687
书籍 19,150
相关文件 96,393
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!