پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,427
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
دژايەتيى نێوان مەولانا خاليدى نەقشبەندی و شێخ مارفى نۆدێيى
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەزارگەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا

مەزارگەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا
نووسینی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
نەقشبەندی، وەک ناوی تەریقەتێکی دیاری تەسەووف، لەچاو ئەو مێژووەى کە تەريقەتەکەى تێدا پەیدا بووه، مێژوويەکى زۆر دێرينى لە کوردستاندا نییە. که دەگەڕێتەوە‌ بۆ سەردەمی خەلیفەی ڕاشیدین ئەبوو بەکری سیددیق. لە ئەو قۆناغەشەوە تا سەردەمی بایەزیدی بەستامی، بە تەریقەتی سیددیقی ناسراوە، لە سەردەمی بایەزیدی بەستامییشەوە تا سەردەمی عەبدولخالقی غەجدەوانی، بە تەریقەتی تەیفووری ناوبراوە. لە دوای ئەمیشەوە تا سەردەمی شێخ محەمەدی بوخاری، بە تەریقەتی خواجەگان ناوبراوە، وەک ئاشکرایە شێخ محەمەدی بوخاری، بە شاهی نەقشبەند بەناوبانگە. واتە: لێرەوە ئیتر ناوی نەقشبەندی بووەتە ناوی ئەم تەریقەتە. (1) . تەریقەتی نەقشبەندی هەرچەندە لە زەمانی کۆندا بووە و لە کوردستانیشدا نیشانەی هەبووە، بەڵام لەو سەردەمانەدا تەریقەتێکی ناسراو نەبووە و لەناو خەڵکیدا ناوبانگی نەبووە. (2) . تا سەردەمی دەرکەوتنی مەولانا خالیدی نەقشبەندی و گەڕانەوەی لە دیهلیی هیندستان دوای ساڵێک و مانەوەی لەگەڵ شێخ عەبدوڵڵای دیهلەویدا و وەرگرتنی فەرمانی ئەم شێخە، کە دواتر بڕیار دەدات بگەڕێتەوە کوردستان و بەپێی ئەم فەرمانە، لە ناوچەکانی سەر بە دەسەڵاتی عوسمانی، خەڵک بانگێشتی ڕێبازی نەقشبەندی بکات.
ساڵانی 1811-1820 بە پڕبەرهەمترین ڕۆژانی ئەم ڕێبازە لە کوردستاندا دەژمێردرێت، کاتێک ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە گەڕانەوەی مەولانا لە ساڵی 1811دا بۆ سلێمانی هاتنە سەر ڕێبازەکەی، بەتایبەتیی ئەو توێژە بازاڕییانەی کە هەلومەرجی پڕ شەڕوشۆڕی میرنشین، زیانی لە بەرژەوەندییەکانیان دەدات. (3) . تەنانەت خەڵکانێکیش کە لە توێژی خوارەوە بوون و دژی ئەو دەرەبەگانە بوون، بە شێوەیەک لە شێوەکان و بەپێی بەرژەوەندییان، لەگەڵ هێزی سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتیی پایتەختدا بوون و نەیارێتییان دەکردن. ئەمەش وایکردبوو ڕێبازەکە لە دوو لاوە خەڵکی لێ کۆ ببێتەوە. ئەمانە و چەندین خاڵی تریش کە لەم باسەدا جێگەیان نییە، وایان کرد زۆر بەخێرایی ڕێبازەکە پەرەبسێنێت و بە کوردستان و سەرجەم ناوچەکەدا بڵاوببێتەوە، هەروەک (ڕیچ) (4) دەڵێت لە سەرانسەری تورکیا و وڵاتە عەرەبییەکاندا، دوازدە هەزار موریدی هەیە. (5) . مامۆستا (مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس) یش، ژمارەی خەلیفە کوردەکانی مەولانا خالید بە 34 خەلیفە و خەلیفە بێگانەکانیشی بە 33 خەلیفە دادەنێت. (6) . هەروەها (عەباس عەزاوی) یش موریدانی تەریقەتی نەقشبەندی لە هەموو وڵاتاندا، بە بیست هەزار کەس دادەنێت. (7) .
مەولانا خالیدی نەقشبەندی، ناوى (خالیدی کوڕى ئەحمەد کوڕى حسێن) ە. لە تیرەى میکایەڵى جافە. ساڵى 1190-1193 ک، کە دەکاتە 1779 ز، لە ناوچەى (قەرەداغ) لە دایک بووە. هەر لە سەرەتاى منداڵییەوە، چووەتە بەر خوێندن و لاى ژمارەیەک لە مەلا گەورە و زانا دیارەکانى ئەو سەردەمە، بۆ نموونە (سەیید عەبدولکەریمى بەرزنجى) خوێندوویەتی. پاشان لاى (شێخ قەسیمى مەردۆخى) ئیجازەى وەرگرتووە. پاش کۆچى دوایى مامۆستاکەى (سەیید عەبدولکەریمى بەرزنجى) بە فەرمانى (ئەوڕەحمان پاشاى بابان) مەولانا خالید لە جێگەى ئەو دانراوە. ئەم زاتە، زانایەکى گەورەى ئایینناسە و لە سەرانسەرى خۆرهەڵاتى ناوەڕاستدا، ڕێبەرى ڕێوڕەچەى نەقشبەندى بووە. هەزاران خەلیفە، مورید و مەنسووبى هەبووە. چەندین پەرتووک و پەراوێزى لە زانستەکانى دین و ڕێوڕەچەى نەقشبەندیدا نووسیوە، لە هەمان کاتدا شاعیرێکى پایەبەرز بووە و دەستێکى باڵاى لە هۆنینەوەى هۆنراوەدا هەبووە. بە زمانەکانى فارسى، عەرەبى و کوردى -بە هەردوو شێوەزارى (گۆران، بابان) - هۆنراوەى هۆنیوەتەوە. لەناو میرانی باباندا، کە لە ئەو سەردەمەدا حوکمڕانی ناوچەی سلێمانی بوون، بە ڕێزەوە سەیر کراوە و نامەی زۆر لەنێوان ئەم و ئەو میرانەدا هەبووە.
لە ساڵى 1220ک/1805ز بە ڕێگەى (موسڵ، ئامەد، حەڵەب، دیمەشق) دا سەفەرى حەجى کردووە. دوای گەڕانەوەی بۆ سلێمانی، بڕیاری سەفەرکردن بۆ هیندستان دەدات و ئەم بڕیارەشی جێبەجێ دەکات. بۆ گەڕانەوەیشی، لە ساڵی 1226 ک لە سنەوە دەگاتەوە سلێمانی. پاش ماوەیەک، بۆ ماوەی پێنج مانگ ڕوو دەکاتە بارەگای حەزرەتی غەوس لە بەغدا و لەوێ، حەزرەتی شێخ عوسمان سیراجودینی هەورامیی تەوێڵەیی (تەمەسوکی پێوە کردووە. ئەوانەی کە کەڵک و قازانجیان لەگەڵ بوونی مەولانا لە سلێمانیدا یەک نەکەوتووە، دەبن بە ناحەزی و لە دژی، دەس بە قسەبڵاوکردنەوە دەکەن و گەلێ شتی ناڕەوا و نادرووست بەدەمیەوە هەڵدەبەستن و ڕۆژبەڕۆژ ئەم قسانە ڕوو لە زۆربوون دەکەن. لەم کاتانەیشدا بەهۆی هەرای نەبڕاوەی نێوان خالید پاشای کوڕی ئەحمەد پاشا و عەبدوڕڕەحمان پاشای کوڕی مەحموود پاشای گەورەوە، ناوچەی بابان پڕ بووە لە پەشێوی. بۆیە مەولانا بڕیار دەدات لە سلێمانی نەمێنێتەوە و لە ساڵی 1228 ک، دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا و تا ساڵی 1231 یان 1232 ک، لە بەغدا دەمێنێتەوە و دواتر بۆ سلێمانی دەگەڕێتەوە و مەحموود پاشا خانەقایەکی بۆ درووست دەکات و بۆ ماوەی شەش مانگ لە سلێمانی دەمێنێتەوە. لە 25/10/1820دا بە یەکجارەکی سلێمانی جێ دەهێڵێت و بەرەو بەغدا و دواتریش بۆ هەورامان سەفەر دەکات. ساڵانی1236، 1237، 1238 ک لە هەورامان بەسەر دەبات و دواتریش بەرەو شام دەکەوێتە ڕێ و لە ساڵی 1241 ک، دەچێتە مەدینە و لە ساڵی 1242 ک، پاش ساڵێک لە گەڕانەوەی لە حەج، لە شام و لە یازدەی مانگی زیلعیقدەی 1242 ک، مانگی یانزەی 1827ز تووشی نەخۆشی تاعوون دەبێت و پاش دوو ڕۆژ، کۆچی دوایی کردووە. (9) .
کۆنترین تەریقەتی سۆفی لەناو کورددا، تەریقەتی قادرییە. کە بە ناوی دامەزرێنەرەکەیەوە عەبدولقادری گەیلانی 1077-1116ک کە بە (گیلانی، کەیلانی، خەیلانی) یش گۆ دەکرێت، ناونراوە. ئێستا زۆر خانەدانی ئایینی بە ناوبانگی کورد، لە پەیڕەوانی ئەم تەریقەتەن، یان جاران لە پەیڕەوانی بوون. تەریقەتی قادری لە سەرەتای سەدەی نۆزدەوە، لەژێر تین و فشاری تەریقەتێکی تری سۆفییانەدا کە تەریقەتی نەقشبەندییە، بەردەوام لە پاشەکشەدایە. مەڵبەندی سەرکردایەتیی تەریقەتەکە، شارۆچکە دێرینە پیرۆزەکەی بەرزنجەیە کە نزیکە لە شاری سلێمانییەوە. ئێستا خەڵکی کوردستانی باکوور و تاڕادەیەکیش خەڵکی کوردستانی خۆراوا، پەیڕەوی لە تەریقەتی نەقشبەندی دەکەن. ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی کوردستانیش قادرین. مەولانا ساڵی 1779ز، هەڵمەتێکی بۆ پەیداکردنی لایەنگر لە ڕێگەی دیاریکردنی ژمارەیەکی زۆری نوێنەران لە کوردستان و ئەودیوی کوردستاندا، دەست پێ کرد. (10) .
کاتێک مەولانا خالید لە هیندستان دەگەڕێتەوە و دەست دەکات بە بانگێشتکردن بۆ ڕێبازی نەقشبەندی، ئیدی ناوبانگی بە هەموو لایەکدا بڵاو دەبێتەوە. لەبەر ئەوەیشی کە لەو کاتانەدا و لە سلێمانی تاکە ناودار و تاکە ڕێبازێک، (شێخ مارفی نۆدێيى 1752-1838) (11) . تەریقەتی قادری دەبێت، شتێکی ئاساییە کە ململانێ لەنێوان مەولانا خالید و شێخ مارف، یان تەریقەتی نەقشی و قادری پەیدا ببێت. بەتایبەت دوای ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە شوێنکەوتە (تەبەعە) بۆ مەولانا خالید و تەریقەتی نەقشبەندی پەیدا دەبێت. (ڕیچ) پلەی مەولانا خالیدمان بۆ دیاری دەکات و دەنووسێت: موسوڵمانێکی بەناوبانگی گەورە لە سلێمانی دەژی، ناوی خالیدە، بەڵام کوردەکان پێیان وایە کە نەنگییە بۆیان ئەگەر لە حەزرەتی مەولانا کەمتری پێ بوترێت. موسوڵمانەکان قسەکانی ئەو لە پلەی حەدیسی نەبەویدا دادەنێن. ئەم شێخ خالیدە لە خێڵی جافە، کوردەکان هەموویان بە وەلی دادەنێن، زۆریشیان لە پلەی پێغەمبەری خۆیاندا ڕیزی دەکەن. (عوسمان بەگ) پێی وتم: ئەو و پاشا و هەموو سەرکردە کوردەکانیش، موریدی ئەون. (12) .
لەناو خەڵکیدا ئەوە باوە کە (شێخ مارفی نۆدێیی) بووە بە ناحەز و دژی مەولانا خالید، ئەمەش وایکردووە کە مەولانا لە سلێمانی دەرچێت و بەرەو بەغدا کۆچ بکات. (13) . تەنانەت ناکۆکییەکان دەگاتە ئاستێک کە شێخ مارف، کاک ئەحمەدی شێخی کوڕی و عەبدوڕڕەحمان تاڵەبانی خەلیفە، بۆ کوشتنی دەنێرێت، بەڵام هەردوکیان کاری کوشتنەکەیان بۆ جێبەجێ ناکرێت و دەگەڕێنەوە، ئەگەرچی شێخ مارف بۆ جاری دووەمیش دەیاننێرێتەوە، بەڵام بەختیان لە جاری یەکەم باشتر نابێت و دیسان دەگەڕێنەوە. (14) . بۆیە مەولانا خالید ناچار دەبێت هەڵبێت. لە ئەم بارەیەوە ڕیچ دەنووسێت: ئەم بەیانییە شێخ خالیدی بەناوبانگ هەڵهات. لەگەڵ ئەوەیشدا کە هەڵهاتنەکەی نهێنی و بەپەلە بوو، بەڵام توانی هەر چوار ژنەکەی لەگەڵ خۆیدا بەرێت. هێشتا نەزانراوە بەرەو کوێ ڕۆیشتووە؟ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کوردەکان لەپلەیەکی بەرزتر لە عەبدولقادر دایان دەنا. پاشا نەریتی واب و لە بەردەمیدا ڕادەوەستا و قلیانی بۆ تێ دەکرد، کەچی ئەمڕۆ پێی دەڵێن: کافر و داستانی زۆر لەبارەی فیز و کافری و زەندیقییەوە، دەگێڕنەوە. لەبارەی هۆی هەڵهاتنییەوە، قسەی جۆراوجۆر دەکرێت. هەندێک دەڵێن: دەستی کردبوو بە ئاژاوەنانەوە لەنێوان پاشا و براکانیدا کە ویستبوویان لای پاشا لەگەڵیدا ڕووبەڕوو ببنەوە. هەندێکی تریش دەڵێن: دەستی کردبوو بە دانانی بناغەی مەزهەبێکی نوێ و دەیویست خۆی بکات بە گەورەی وڵاتەکە. گومانی تێدا نییە کە زۆر شتی لەبارەوە وتراوە و شتی لەمانە زۆرترى دراوەتە پاڵ. مەلا و سەییدەکان، لە سەرووی هەموویشیانەوە شێخ مارف، ڕقیان لە شێخ خالیدە و ئەویش کاتێک کە دەسەڵاتی هەبوو، هەموو ئەمانەی بەزاندبوو. (15) .
بەڵام ئەمە هەموو لایەنەکانی ململانێ و ناکۆکییەکان نییە، چونکە لەو کاتانەدا گەلێک لە مەلایانی ناوچەی سلێمانی کە لە خوێندندا هاوڕێی مەولانا بوون و خۆیان لەو بە باشتر زانیوە، لە بارودۆخی مەولانا و لە پایەبەرزی لای میرانی بابان و خەڵکی شار و دەوروپشتی، ناڕەحەت بوون، بەڵام دەستیان نەڕۆیشتووە هیچ بکەن. یەکەم زانای عیلم و تەریقەتیش کە لەو ڕۆژەدا و لە ناوچەکەدا بووە، شێخ مەعرووفی نۆدێ بووە، کە مەلایەکی گەورە و مورشیدێکی پایەبەرز بووە و بەهۆی عەشرەت و تایەفەوە زۆر خاوەن دەسەڵات بووە، چوونەتە لای و فیتنەییان کردووە، هەر شتێک کە بە عەیبەیان زانیوە، کردوویانە بە چەند قات و وایان نیشان داوە کە ئەم مەولانایە، هاتووە دین تێک بدات و ئاشووب بنێتەوە و شتی ناڕەوا دابمەزرێنێت، ئەویش لەبەر ئاموشۆنەکردنی مەولانا و دڵسافیی خۆی و سوێندخواردنی ئەو کەسە درۆزنانە، ئاڵۆز بووە و بە واجبی ئایینی خۆیی زانیوە لە دژی مەولانا بجووڵێتەوە. بەڵام سەرەنجام کە ڕاستیی بۆ دەرکەوتووە، پەشیمان بووەتەوە و شێخ حسێنی قازی و چەند سەییدێکی تری ناردووەتە لای مەولانا بۆ عوزرهێنانەوە. (16) . ئەم ململانێ و ناکۆکییە زۆر لە ململانێیەکی کەسی و کاتی، گەورەتر بووە. چونکە کار گەیشتووە ئەوەی کە لە شێوەی ناکۆکیی ڕۆژانەدا ببینرێتەوە و ڕوخسارێکی سیاسی بەخۆوە بگرێت. کاتێک کە چەوسانەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن پاشاوە، مەولانای هەڵپێچا کە لە سلێمانی هەڵبێت و پەنا بۆ بەغدا بەرێت، شێخ مارف نامەیەکی بۆ والی بەغدا نارد و ناوی (تحرير الخطاب في الرد علي خالید الکذاب) ی لێ نا و تێیدا داوای ئەوەی دەکرد (خالیدی درۆزنی کافر ڕیسوا بکرێت و لە بەغدا وەدەر بنرێت) ، بێگومان ئەم داوایەی ڕەت کرایەوە. پاشتر هەر خۆی نامەکەی فەوتاند و ئێستا تەنیا چەند پارچەیەک لە ئەو نامەیە ماوەتەوە. ساڵی 1813 پاش کۆچی دوایی پاشا، کاتێک مەولانا بۆ سلێمانی گەڕایەوە، ململانێی نێوان هەردوو ڕێبازەکە، لەناو شاردا ڕەنگی ناکۆکییەکی ڕۆژانەی وەرگرت. تاکتیکی شێخ مارف ئەوە بوو کە هەموو لایەنگرانی لەگەڵ خۆیدا ساز و تەیار بکات و هەوڵیش بدات ململانێکە بخاتە بەردەم دەوڵەتی عوسمانییەوە و لەناو کوردەواریدا نەیهێڵێتەوە. بۆیە شێخ مارف هانی (عوسمان جەلیل مەوسڵی) دا کە پەرتووکی (دين الله الغالب علي کل منکر مبتدع الکاذب) دابنێت، کە مەبەستی مەولانا خالید بوو. محەمەد ئەمین سویدی موفتی ئێراقیش بە داواکاریی والی بەغدا -نەک مەولانا خالید- بە پەرتووکێک بە ناوی (السهم الصائب في من سمي الصالح بالمتدع الکاذب) بەرپەرچی دایەوە. مەولانا بەهەمان شێوە بەرەنگاری ئەم تاکتیکە نەبوویەوە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، تێکۆشا کە ڕێ لە دڵگەرمیی هەندێک لەو لایەنگرانەی بگرێت کە دەیانەویست بەهەمان شێوە بەرپەرچی زەبرلێدانەکە بدەنەوە. (17) .
لە نامەیەکی شێخ مارفی نۆدێییدا کە بۆ (یەحیا مزووری) ی ناردووە، هەموو ئەو ڕاستییانەی سەرەوە دەردەکەوێت، کە پەیوەندیی نێوان مەولانا و شێخ مارف، چەند خراپ و ئاڵۆز بووە. لەم لایەنەوە، هەندێک لە نەیارانی تەریقەتی نەقشبەندی و دۆستانی قادری، بە بەرنامە بێت، یان لەژێر کاریگەریی سۆزی دەروونییاندا بووبێت، بەرانبەر بە مەولانا وەستاونەتەوە و هەوڵی زیانپێگەیاندنیان داوە، یەکێک لەم کەسانە بە ناوی (شێخ ئەحمەدی سەردار) (18) ەوە بەم نیازە، لە سەرگەڵووەوە بۆ سلێمانی دێت. مەولانایش لە ڕۆژی جومعەدا و لە پاش نوێژی جومعە کە لە مزگەوتی گەورە دێتە دەرەوە، تەوەججوهێکی لێ دەکات، ئەویش جەزبە دەیگرێت و لە لای دەست بە ڕەفتار دەکات، تا بە پایەی خەلیفەیی دەگات و ئیجازەی ئیرشاد وەردەگرێت. (19)
سەرچاوە و پەراوێز:
1- سلێمانی، زەمینەی پەرەسەندن و ململانێی تەسەووف، عەتا قەرەداغی، زنجیرەی بڵاوکراوەکانی هەفتەنامەی سلێمانیی نوێ، سلێمانی، 2003، ل12.
2- یادی مەردان، بەرگی یەکەم، مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، چاپخانەی کۆڕی زانیاریی کورد، 1979، ل44.
3- ڕیشە و پێشینەی ڕێبازی نەقشبەندی لە کوردستاندا، د. هەڵکەوت مەلا حەکیم خانەقینی، گۆڤاری سەنتەری ستراتیجی (سیاسەتی دەولی) ژمارە 21، ساڵی شەشەم 1998، ل14.
4- ڕیچ: لە ساڵی (1787ز) لە فەرەنسا لە دایکبووە و لە ساڵی 1821دا کۆچی دوایی کردووە.
5- ڕحلة ڕیچ في العراق عام 1820، کلودیوس جیمس ڕیچ، ج1، نقلها إلى العربیە بهاء الدین نوري، بغداد، 1951، ل98.
6- یادی مەردان، سەرچاوەی پێشوو، ل83- 86.
7- مولانا خالید النقشبندي، عباس العزاوي، مجلة المجمع العلمي الکردي، العدد1، بغداد، 1973، ل 697.
8- شێخ عوسمان (1195-1295ک) .
9- یادی مەردان، سەرچاوەی پێشوو، ل8- 54.
10- ئایین و تایفە ئایینىییەکان لە کوردستان، میهرداد ئیزەدی، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: کامەران فەهمی، بڵاوکراوەی: مەکتەبی بیر و هۆشیاری، سلێمانی، 2002، ل81.
11- شێخ مارفی نۆدێيى (1752-1838ز) : کوڕی شێخ مستەفای سەیید ئەحمەدی غەزالییە، بە چەند پشتێک دەچێتەوە سەر بابا ڕەسووڵی گەورە.
12- ڕحلة ڕیچ في العراق عام 1820، سەرچاوەی پێشوو، ل98.
13- یادی مەردان، سەرچاوەی پێشوو، ل44
14-ڕیشەو پێشینەی ڕێبازی نەقشبەندی لە کوردستاندا، سەرچاوەی پێشوو، ل21. کە ئەمیش لە (Rich، op. cit، p. p. 303- 21) ى وەرگرتووە.
15- ڕحلة ڕیچ فی العراق عام 1820، سەرچاوەی پێشوو، ل227- 228.
16- یادی مەردان، سەرچاوەی پێشوو، ل46.
17- ڕیشە و پێشینەی ڕێبازی نەقشبەندی لە کوردستاندا، سەرچاوەی پێشوو، ل19.
18- شێخ ئەحمەدی سەردار: سەیید ئەحمەدی سەرگەڵوویی بەرزنجییە، بە (سەیید ئەحمەدی سەردار) ناسراوە.
19- یادی مەردان، سەرچاوەی پێشوو، ل88.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 169 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | zamenpress.com 24-08-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 9
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 24-08-2021 (3 سال)
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 06-02-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 09-02-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 09-02-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 169 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,427
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.641 چرکە!