ناو: هەڵکەوت
نازناو: #پشدەر#ی
ناوی باوک: محەمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #13-02-1971#
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
هەڵکەوت محەمەد پشدەری لە ڕێکەوتی 13-02-1971 لە قەڵادزێ لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە ساڵی 1981 لە قوتابخانەی ئاسۆس لە قەڵادزێ خوێندووە، خوێندنی دواناوەندی لە ساڵی 1988 لە قوتابخانەی (اربیل) خوێندووە، هەروەها لە ساڵی 1993 لە #زانکۆی سەڵاحەدین# بەشی فیزیکی تەواوکردووە.
وەرگێڕ و نووسەرە، ماوەیەکی زۆر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان کاری کردووە. بایەخ بە مێژووی دێرینی کوردستان و شوێنەوارەکانی دەدات. لەو بوارەدا لەپێناو نیشاندانی دەوڵەمەندیی وڵاتی کوردستان، هەوڵی داوە لە ڕێگای وەرگێڕانی ئەو بابەت و توێژینەوە زانستییانەی لەسەر شوێنەواری کورستان نووسراون و بڵاوکراونەتەوە، بخاتە بەردەستی خوێنەری کورد. بە هەمان شێوە، لەگەڵ گەورەبوونی ڕۆڵی زانستی جینناسیی و بڵاوبوونەوەی توێژینەوەکانی لە جیهاندا، ئەو بوارەشی لەبەر چاوگرتووە و هەوڵ دەدات زۆرترینی ئەو جۆرە زانیارییانە بۆ تاکی کورد فەراهەم بکات. [1] [2]