图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,134
图片 106,669
书籍 19,291
相关文件 97,277
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕێکخراوی ماڵی شێفەکانی کوردستان: لە تورکیا لەسەر ئاڵای کوردستان سووکایەتیمان پێکرا، بەڵام یەکەم بووین
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

رێکخراوی ماڵی شێفەکانی کوردستان

رێکخراوی ماڵی شێفەکانی کوردستان
کۆسار عوسمان
ئەو شێفانەی هەرێمی کوردستان، کە لە شاری ئاڵانیای تورکیا بەشدارییان لە فێستڤاڵێکدا کردبوو دەڵێن، لەسەر ئاڵای کوردستان سووکایەتیی زۆریان پێکراوە، بەڵام دواجار پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە.
ڕێکخراوی ماڵی شێفەکان کە لە هەرێمی کوردستانەوە بانگهێشتی تورکیا کرابوون بۆ بەشداریی لە فێستڤاڵێکی تایبەت بە ئامادەکردنی خواردن، ڕۆژی 3-2-2024 لە هەولێرەوە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتن. ماڵی شێفەکان بە ستافێکی شەش کەسییەوە لە شارۆچکەی ئاڵانیای سەر بە پارێزگای ئەنتاڵیا بەشدارییان لە فێستیڤاڵی ئامادەکردنی خواردن کرد. ئەوان دەڵێن لە تورکیا لەسەر ئاڵای کوردستان سووکایەتییان پێکراوە و تاوەکوو گەڕاونەتەوە لەژێر گوشاردا بوون.
هەریەک لە شلێر ئەحمەد و دەریا ئەحمەد زراری، کە دوو شێفی بەشداربووی فێستڤاڵەکە بوون، قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو کرد و دەڵێن، ڕۆژانێکی سەختیان تێپەڕاندووە.
شلێر ئەحمەد دەڵێت: کاتێک گەیشتوونەتە شوێنی پێشبڕکێکە بەهۆی ئەوەی لۆگۆی سەر سنگیان ئاڵای کوردستان بووە، کێشەیان بۆ درووستکراوە. شلێر ئەحمەد بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی گوت، لۆگۆکەی سەر سنگمان هەردوو ئاڵای کوردستان و ئێراق بوون. لیژنەی بەڕێوەبردنی فێستڤاڵەکە پێیوتین؛ لەبەر ئەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر پۆشاکتان هەیە، ئێوە لە فێستڤاڵەکە دەرکراون و بۆتان نییە بەشداری بکەن.
تیمی وڵاتانی عەرەبی هەڵوێست وەردەرگرن
دەریا ئەحمەد زراری کە یەکێک لە شێفە بەشداربووەکانە باسی لەوە کرد کە لیژنە بڕیاری خۆی دابوو و ڕەتیکردەوە ستافەکەی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پێشبڕکێکەدا بکات و وتی، دوای بڕیارەکە تیمەکانی مەغریب، تونس و وڵاتانی دیکەی عەرەبی وتیان ئەگەر کورد بەشداری نەکات، ئێمەش دەکشێینەوە. هەر بۆیە لیژنە ناچار بوو لە بڕیارەکەی پاشگەز ببێتەوە. بەڵام دیسانیشەوە ڕێیان نەدا بەو پۆشاکانەمان بەشداری بکەین ، کە ئاڵای ئێراق و کوردستانی بە تێکەڵی لەسەر بوو. وتیان ئاڵاکان لێبکەنەوە.
دوای ئەوەی شێفەکان قسەیان لەگەڵ یەکێک لە دادوەرانی پێشبڕکێی فێستڤاڵەکە کردووە، پێیانگوتراوە کە دەبێت ئاڵای کوردستانەکە لێبکەنەوە یان بیشارنەوە، دواتر بەشداری بکەن. سەرەڕای ئەوەی شێفەکانی هەرێمی کوردستان قبووڵیان کردووە ئاڵاکە لێبکەنەوە، دیسانیشەوە بەڕێوەبەرانی پێشبڕکێکە ئازاریان داون.
شلێر ئەحمەد باسی لەوە کرد لە بابەتی کاتی نمایشی ئامادەکردنی خواردندا چەندین دواخستن و گۆڕانکارییان کرد، وتیشی، سەرەتا بڕیار بوو کاژێر هەشتی بەیانی بڕۆینە سەر ستەیج، بەڵام کاژێر 12:00ش تێپەڕی هێشتا ناومان نەخوێنرایەوە. دواتر وتیان هەشتی ئێوارە. واتا ئێمە 16 کاژێر لەو فێستڤاڵەدا لەسەر پێ وەستاین. ئەو کەرەستانەی داماننابوو، زۆر نەمابوو تێکبچێت. ئازاری زۆرمان بینی، بەڵام بە ورەیەکی بەرز بەشداریمان کرد و خواردنمان ئامادەکرد.
ڕێکخراوی ماڵی شێفەکان یەکەم بوو
ئەو شێفە بە ڕووداوی گوت، کە لە ڕۆژانی دووەم و سێیەمی فێستڤاڵەکەس هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، بەردەوام کاتی نمایشیان گۆڕیوە بۆ ئەوەی بێزاریان بکەن، بەڵام ئەوان کۆڵیان نەداوە و لە کۆتاییدا پلەی یەکەمی فێستڤاڵەکەیان بەدەستهێناوە.
هەروەها دەڵێن، لەکاتی دابەشکردنی مەدالیاکانیشدا گرنگییەکی ئەوتۆیان بە پلەی یەکەم نەداوە، بەڵکوو بگرە زیاتر گرنگییان بە پلەکانی دووەم و سێیەم دا. بە جۆرێک خەڵاتەکانی پلەی یەکەم کە شایستەی ڕێکخراوی شێفەکانی کوردستان بوو، بە یەکجار دراوە و گوتوویانە خۆتان دابەشی بکەن. تەنیا چەند مەدالیایەکیان پێشکەش کردووە.
بۆچی نەکشانەوە؟
سەبارەت بەوەی کە بۆچی دوای سووکایەتیکردن بە ئاڵای کوردستان، نەکشاونەتەوە، دەریا ئەحمەد وتی، سەرەتا کاردانەوەیەکی وەها درووستبوو، بەڵام دواتر بڕیارماندا بەردەوام بین. دۆخەکە زۆر مەترسیدار بوو و ئێمەش هەستمان بە ئاساییش نەدەکرد. چونکە ئەوان کاژێر 2ی شەو هەڵیانکوتایە سەر هۆتێلەکەمان. ڕاستییەکەی هەمووانیان تۆقاند. سەرەڕای ئەم دۆخەش دوای ئەوەی سەرۆکی ڕێکخراوی بەغدا و سەرۆکی ڕێکخراوی هەرێمی کوردستان کاتێک گفتوگۆیدان لەسەر بابەتەکە کرد، بڕیاری کشانەوەمان دا. بەڵام هەروەک وتم، وڵاتانی عەرەبیش کە لەبەر ئێمە کشانەوەیان لە فێستیڤاڵەکە ڕاگەیاند، کە ئەمە بە واتای هەڵوەشاندنەوەی فێستیڤاڵەکە دێت.
کوردانی تورکیا بوێرانە داکۆکییان لە ئێمە دەکرد
دەریا ئەحمەد زراری باسی لەوە کرد لەو کاتانەی گوشاری زۆریان لەسەر بوو و بە هەموو جۆرێک هەوڵی سانسۆرکردن و بێزارکردنیان دەدرا، ئەو شێفانەی لە شارە کوردییەکانی تورکیاوە بەشدارییان کردبوو، زۆر بوێرانە داکۆکییان لە مافی شێفەکانی هەرێمی کوردستان کردووە. بگرە زۆر جار لەسەر ئەوان دەمەقاڵێی تووندیان لەگەڵ لیژنە و بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە کردووە.
لە کاتی کۆنفرانسەکە سانسۆر لەسەر ئاڵای کوردستان دانراوە، جگە لەوەش شێفەکانی وڵاتانی بەشداربوو خۆیان چوونەتە سەر کەناراو بۆ ئەوەی وێنە بگرن. ئەوە بەشێک نەبووە لە فێستیڤاڵەکە و چالاکیی بەشداربووان خۆیان بووە. شلێر ئەحمەد دەڵێت: بەشداربووانی وڵاتان ئاڵای خۆیانیان دەرکرد و وێنەیان لەگەڵی گرت. منیش ئاڵای کوردستانم لەگەڵ خۆم بردبوو. لەوێ دەرمانهێنا و وێنەمان گرت. شەو هەواڵگری و ئاساییش هاتنە هۆتێل.
لەو بارەیەوە دەریا ئەحمەد زراری وتی، کاژێر دووی شەو چەند کەسێک بە جلی مەدەنی و سەربازی چواردەوری هۆتێلیان گرت. ئینجا هاتن و وتیان، دەبێت ئێوە بگەڕێنەوە و ناشبێت بەشداری لە فێستیڤاڵ بکەن. داوای ئاڵای کوردستانیان کرد، سەرەتا نەماندا، بەڵام دواتر ئاڵاکەمان پێدان. ئەوان وێنەی ئێمەیان گرت و کۆدیکیشیان لەسەر مۆبایلمان دانا و یەکێکیان سووکایەتی کرد.
لە فڕۆکەخانەی هەولێرەش ڕێگە نەدرا ئاڵای کوردستان هەڵبکەین
شێف شلێر ئەحمەد باس لەوە دەکات کە ئەوان تاوەکوو ئەو کاتەی گەڕاونەتەوە هەر لەنێو ترس و دڵەڕاوکێ بوون. چونکە دڵنیانەبوون لە فڕۆکەخانەی تورکیا کێشەیان بۆ درووستدەکەن یان نا. شلێر ئەحمەد وتی، هەر چۆنێک بێت گەیشتینەوە هەرێمی کوردستان. کەسوکارمان کە لە دوورەوە هاوخەمیی ئێمەیان کردبوو و لەگەڵمان بوو و ڕۆژانە دڵیان لامان بوو، بە لافیتە و ئاڵای کوردستانەوە هاتبوونە فڕۆکەخانە بۆ پێشوازی. بەڵام لامان سەیر بوو کە سکیوریتیی بەر دەرگای فڕۆکەخانەی هەولێر، ڕێگەیان نەدەدا کەسوکارمان لافیتە و ئاڵا بەرزبکەنەوە و بەوجۆرە پێشوازیمان لێ بکەن. ئەمەش سووکایەتییەکی دیکە بوو بۆ ئێمە کە چووینەتە وڵاتێکی دیکە بۆ ئەوەی کولتووری خۆمان بناسێنین.
ماڵی شێفەکانی کوردستان پێشتر چەندین چالاکیی تایبەت بە ئامادەکردنی خواردنی سازکردووە. ڕۆژی 2-10-2023 لە شاری هەولێر (فێستڤاڵی نێودەوڵەتیی چێشتلێنان)ی بە بەشداریی 32 وڵات بەڕێوەبرد. لەو فێستیڤاڵەدا هەریەک لە پارێزگاری هەولێر و وەزیری گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادە بوون.
دەریا ئەحمەد زراری بە ئاماژەدان بەو چالاکییانە وتی، ئێمە ڕێکخراوێکی یاسایین و هاوئاهەنگیمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەبووە و لەلایەن وەزارەتی گەشتوگوزارەوە خەڵات کراوین. باشە بۆچی ڕێگە نادەن لەنێوجەرگەی وڵاتی خۆمان ئاڵای کوردستان هەڵبکەین!
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر: نەگوتراوە ئاڵای کوردستان قەدەخەیە
لەسەر ئەم بابەتە تۆڕی میدیایی ڕووداو پەیوەندیی بە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرد. ئەحمەد هۆشیار ڕەتیکردەوە ئاڵای کوردستان لە هیچ شوێنێکی فڕۆکەخانە قەدەخە بێت و وتی، ئەو شوێنە دەرگەی هۆڵی پێشوازییە و ئەوانەی پێشوازییان لە کەسوکاریان کردووە لەسەر دەرگەکە وەستاون. زووتر دوو جار ستافی فڕۆکەخانە پێیانگوتوون کە سەر دەرگەکە مەگرن، چونکە ئەوە تاکە دەرگەی دەرچوونی گەشتیارانە و قەرەباڵخی درووست دەبێت. ئەوان کێشەیان لەگەڵ ئاڵا نەبووە، تەنیا گوتوویانە سەر دەرگاکە چۆڵ بکەن.
ئەحمەد هۆشیار هەروەها جەختیکردەوە کە داوای تەواوی تۆمارەکانی کامێرای چاودێری کردووە و بەدواداچوونی زیاتریش لەبارەی بابەتەکە دەکات. هەروەها سەبارەت بە بەکارهێنانی وشەی 'قەدەخە' بۆ ئاڵای کوردستان، وتی، مەحاڵە کارمەندێکی فڕۆکەخانە بوێریی ئەوەی تێدا بێت قسەیەکی وەها بکات. بەڵام ئێمە ڕێسایەکی جێگیر و نەگۆڕمان هەیە.
نابێت بە هیچ شێوەیەک دەرگای گەشتیار بگیرێت. چونکە ئێمە فەرمانگەیەکین خزمەتگوزاری پێشکەشی گەشتیاران دەکەین. جا ئەو گەستیارە کورد یان عەرەب بێت، گرنگ ئەوەیە گەشتیارە.
لە تێرمیناڵی زۆر لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی جیهاندا شوێنی تایبەت بەو کەسانە هەیە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە بە دەسکەوت و ئەنجامەوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. ئەوان پێشوازییەکی نیشتمانی دەکرێن و زۆر جاریش بەرپرسان دێنە پێشوازی و پیرۆزبایی.
ئەحمەد هۆشیار ڕایگەیاند، کە شوێنێکی لەو جۆرەیان نییە و ڕووبەری شوێنی کارکردنیان زۆر سنووردارە، وتیشی، ئێمە تەنانەت شوێنی پێویستمان بۆ گەشتیاران نییە. ئێستا لە تێرمیناڵ دوو شوێنی جانتامان هەیە و چی هەوڵدەدەین زیاتری بکەین، بۆمان ناکرێت. ڕووبەرەکە بچووکە. کاتێک فڕۆکەخانە درووستکراوە حیسابی 700 هەزار گەشتیار بۆ ساڵێک کراوە. ساڵی 2023. دوو ملیۆن گەشتیاری تێپەڕاندووە. ئێستا خەریکی ماستەرپلانی فڕۆکەخانەین و لە پلانماندا هەیە کار بۆ ئەم جۆرە پێشوازییەش بکەین.
ماڵی شێفەکانی کوردستان
ڕێکخراوی ماڵی شێفەکانی کوردستان کانوونی دووەمی 2023 بە فەرمی دامەزراوە و ئێستا نزیکەی 40 ئەندامی هەیە. ئەندامەکانی شێفی خاوەن بڕوانامەن و بەشێکیشیان بوونەتە ڕاهێنەر لە بوارەکە. ئەو ڕێکخراوە بەشداریی لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا کردووە و نووسراوی فەرمییان لەو وڵاتانەوە ئاڕاستە دەکرێت کە فێستڤاڵەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت.
ئەو شێفانەی بەشدارییان لە فێستڤاڵەکەی تورکیادا کردووە:
ئەحمەد زراری، سەرۆکی ڕێکخراو (64 ساڵ)
دەریا ئەحمەد زراری، شێف (33 ساڵ)
شلێر ئەحمەد بارزانی، شێف (38 ساڵ)
محەمەد ئەمجەد، شێف (34 ساڵ)
زانا ئیسماعیل، شێف (35 ساڵ)
کەزیبان عەزیز، شێف (54 ساڵ).[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览99
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 17-02-2024
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 17-02-2024 (0 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 人权
文件类型: 原文
普罗旺斯: 土耳其
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 18-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on19-02-2024
此产品最近更新( هەژار کامەلا ):18-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览99
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.158 KB 18-02-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,134
图片 106,669
书籍 19,291
相关文件 97,277
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!