图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,080
图片 106,529
书籍 19,256
相关文件 96,988
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
قاسملوو، کاریزما و دیپلۆمات و ڕێبەرێکی تاقانە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قاسملوو، کاریزما و دیپلۆمات و ڕێبەرێکی تاقانە

قاسملوو، کاریزما و دیپلۆمات و ڕێبەرێکی تاقانە
قاسملوو، کاریزما و دیپلۆمات و ڕێبەرێکی تاقانە

مێژووی هاوچەرخی سیاسیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پڕە لە ناوی ئەو ڕێبەرانەی هەموو ژیانی خۆیان لەپێناو کوردایەتی و تێکۆشان بۆ چارەسەریی پرسی نەتەوەی گەلەکەیان تەرخان کردووە. کەمیش نین ئەو ڕێبەرانەی لەو ڕێگایەدا گیانی خۆشیان بەخت کردووە و ناویان لە خەبات و کۆنەستی گەلەکەیاندا بووەتە هێما. بەڵام لەناو ئەو گەلەئەستێرەیەدا خۆرێک بە تاقانەیی دەدرەوشێتەوە و سیمایەک کە هەر بەتەنیا ناوەکەی لە ئاستی جیهانیدا، شکۆ و باوەڕ بە کورد و بزووتنەوە سیاسییەکەی دەبەخشێت.
#عەبدولڕەحمان قاسملوو# ، ئەو ناوە ناسراو و هێمای نەتەوەیی و خۆری دروەشاوەیەیە کە لە سەدەی بیستەمدا و، لە پانتاییی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەرکەوت و نەک تەنیا گوڕ و تینی بە بزووتنەوەی کورد لەو بەشەی کوردستان بەخشی، بەڵکوو بەهۆی کەسایەتیی بەرز و توانا هەمەلایەنەکانی لە بوارەکانی سیاسی، زمانزانی و دیپڵۆماسیدا، پرسی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک پرسی گەورەترین نەتەوەی بێ‌ دەوڵەت بە جیهان ناساند.
عەبدولڕەحمان قاسملوو ساڵی 1930ی زایینی لە شاری #ورمێ# لە دایکبووە. ئەو کوڕی محەمەدخانی قاسملوو، کەسایەتیی سیاسیی بەناوبانگی ناوچەی ورمێ بوو کە بەهۆی پێگە و پلەوپایەی بەرزی کۆمەڵایەتیی نازناوی وسوقودیوانی پێ درابوو.

قاسملوو قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندیی لە شارەکانی ورمێ و تاران بڕی و پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن لە ئێران بۆ بەردەوامی لە خوێندن چوو بۆ تورکیا و لە لقی کۆمەڵناسیی زانکۆی ئیستانبووڵدا ناونووسیی کرد. بەڵام پاش چەند مانگ مانەوە لە تورکیا چووە فەڕەنسا و لە زانکۆی سۆربۆنی فەڕەنسا درێژەی بە خوێندن دا. لەو ماوەیەی کە لە فەڕەنسا بوو، بۆ یەکەمجار و بە هەوڵی ئەو و هاوکاریی چەند قوتابی و خوێندکاری دیکەی کورد کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپایان دامەزراند. بەڵام بەهۆی گوشاری دەوڵەتی حەمەڕەزا شا بۆ سەر حکومەتی فەڕەنسا، قاسملوو پاریسی بەجێ هێشت و ساڵی 1949 وەک یەکەم بوورسیەی ئێرانیی یەکێتیی نێونەتەوەییی خوێندکاران، چووە پڕاگی پایتەختی چیکۆسلۆڤاکیا و لەوێ درێژەی بە خوێندن دا.
قاسملوو لە ساڵی 1951ی زاینییەوە زۆر جار وەک نوێنەری خوێندکارانی ئێران بەشداریی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی خوێندکارانی جیهانیدا کردووە و هەروەها لە کۆنفرانسی فیدڕاسیۆنی جیهانیی لاوانیشدا کە لە بوداپێست بەڕێوەچوو، نوێنەرایەتیی خوێندکارانی ئێرانی دەکرد.
قاسملوو دوای وەرگرتنی بڕوانامەی لیسانسی زانستی کۆمەڵایەتی و سیاسی گەڕایەوە ئێران و خەباتی سیاسیی بەکردەوەی خۆی دەست پێ کرد. لەو سەردەمەدا لەنێوان #حیزبی دێموکراتی کوردستان# و حیزبی توودەی ئێران هاوکاریی سیاسی و تەشکیلاتی هەبوو و قاسملووش وەک ئەندامی حیزب لە چالاکییە سیاسییەکانی حیزبدا بەشدار بووە و لە تاران نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی دەکرد.

پاش کودەتای ڕێکەوتی 28ی گەلاوێژی ساڵی 1332ی هەتاوی بەرانبەر (1953)زایینی و گوشار بۆ سەر هێزە چەپەکان، ناچار گەڕایەوە بۆ #مەهاباد# و لە ژیانێکی پڕ لە نهێنی و دوور لە چاوی ناوەندە هەواڵگرییەکانی حەمەڕەزاشا، خەباتی ژێرزەمینیی خۆی درێژە پێدەدات و هەروەها بەرپرسایەتیی دەرکردنی ڕۆژنامەی کوردستان، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی دەگرێتە ئەستۆ.
قاسملوو ساڵی 1955 گەڕایەوە چێکۆسلۆڤاکیا و لە زانکۆی پڕاگ درێژەی بە خوێندنی ئاکادێمیک دا. ساڵی 1957 دیسان بۆ تێکۆشانی نهێنی گەڕایەوە ئێران، بەڵام ئەم جارە دەستبەسەر کرا و دوای ڕزگاربوونی لە دەست هێزەکانی حکوومەت گەڕایەوە پڕاگ. ساڵی 1958 پاش #شۆڕشی ئەیلوول# و بووژانەوەی بزووتنەوەی کوردی دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان و هەوڵی ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دەدات. بەڵام لەسۆنگەی ململانێ نێوخۆییەکانەوە ساڵی 1960 لەلایەن دەوڵەتی ئێراقەوە لەو وڵاتە دەرکرا و بۆ جاری چوارەم گەڕایەوە پڕاگ و لە خوێندنی زانکۆ بەردەوام بوو هەتا بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستی ئابووریی سیاسییدا وەرگرت.
کوردستان و کورد کە دکتۆرانامەکەی دکتۆر قاسملوو بوو، ئێستاش یەکێکە لە دەوڵەمەندترین و سەرەکیترین سەرچاوە زانستییەکانی ناسینی پرسی کورد و جوگرافیای سرووشتی و سیاسیی کوردستان.
د. قاسملوو پاش وەرگرتنی دکتۆرا، وەک مامۆستای زانکۆی پڕاگ خەریکی وتنەوەی وانەکانی ئابووریی سەرمایەداری و ئابووریی سۆسیالیستی و تیۆریی گەشەی ئابووری بوو.
ئەو سەردەم و قۆناغە لە ژیانی د. قاسملوودا سەردەمێکی زێڕینە بۆ ئەزموونی زانستی و پەیوەندییە سیاسییەکانی ئەو. لەو سەردەمەدایە وەک یەکێک لە یەکەم کەسایەتییە سیاسییە چەپەکانی جیهان، لە تیۆرییەکانی مارکسیستی ورد دەبێتەوە و بڕوای پێداچوونەوە بەو سیستەمە فکری و سیاسی و ئابوورییەی تێدا پتەو دەبێت. هاوکات لەگەڵ ئەوە کە فەیلەسووفانی وەک بێرنێشتاین کە لە تیۆرییە سیاسییەکاندا بە مارکسیستە ڕێفۆرمخوازەکان ناویان هەیە، دەست بە پێداچوونەوە بەو سیستەمە فکری و سیاسییە دەکەن، د. قاسملووش لە داوێنی شاخە سەرکەشەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە نووسینی کوورتەباسێک لەسەر سۆسیالیزم وێڕای ڕەخنە لە سۆسیالیزمی ئارایی، سنووربەندی لەگەڵ ئەو جۆرە لە سۆسیالیزمە دەکات و ئەو خوێندنەوەیە وەک ئامانجی دواڕۆژی حیزبەکەی، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەچەسپێنێت.

=KTML_Bold=دوو دەیە لە قۆناغی هەرە زێڕینی ژیان و خەباتی د. قاسملوو=KTML_End=
ساڵی 1970 و پاش دەرکرانی بەیاننامەی 11ی مارس و ڕێککەوتنی ڕێبەرانی بزووتنەوەی سیاسی لە باشووری کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی ئەو وڵاتە کە دەرەتانی چالاکیی سیاسی لە کوردستان و ئێران ڕووی لە زیاد بوون کرد، د. قاسملوو بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەڕایەوە باشووری کوردستان.
د. قاسملوو لە کۆنفرانسی سێیەمی حیزبی دێموکراتدا وەک ئەندامی کومیتەی ناوەندی و پاشان وەک سکرتێری ئەو حیزبە هەڵبژێردرا و لە دوو دەیەی کۆتایی ژیانی سیاسیی خۆیدا و لە هەموو کۆنگرەکانی حیزبدا، هەتا کاتی تیرۆرکرانی بە زۆربەی دەنگ وەک سکرتێری حیزبەکەی هەڵبژێردرا.
تایبەتمەندییەکی گرینگی د. قاسملوو لەوەدا بوو ئەو هاوکات لەگەڵ ئەوەی توانیبووی بە پشتبەستن بە توانا سیاسی و هزرییەکانی، خۆی وەک کەسایەتیی سیاسیی پلە یەک لە ئاستی جیهانیدا بسەلمێنێ، هەوڵ بۆ بەنێونەتەوەییکردنی پرسی کوردیش بدات. هەر بۆیە لە زۆریەک لەو کۆڕ و کۆبوونەوە سیاسییانەی ئەوڕوپادا کە بۆ پرس و ڕاوێژ بانگهێشت دەکرا، پرسی کوردی وەک پرسی سیاسی و مرۆییی نەتەوەیەکی بێ‌ دەوڵەت دەهێنایە بەر باس و هەوڵی ڕاکێشانی سەرنج و پشتیووانیی کەسایەتی و ناوەندە سیاسییەکانی بۆ لای پرسی کورد دەدا.
هەوڵە سیاسییەکانی د. قاسملوو لە ناساندنی خەباتی ڕەوای گەلی کورد و بۆ وێنە شکۆی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە هۆی ئەوەی دەرگای ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆنال سۆسیالیستی بە ڕوودا بکرێتەوە و لە تریبوونی ئەو دووەم ڕێکخراوە گەورە جیهانییەوە دەنگی خەبات و بزووتنەوەی سیاسیی کورد بگەیەنێتە هەموو کەلێن و قوژبنەکانی جیهان. هەر بەدوای ئەو هەوڵانەشدا بوو کە حیزبەکەی، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وەک یەکەم حیزبی کوردی بووە ئەندامی ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوەییە.
د. قاسملوو لەو قۆناغە لە ژیانی سیاسییدا توانی ببێتە ئەندازیاری بەنێودەوڵەتیکردنی پرسی کورد و لەگەڵ دیپڵۆماتە گەورەکانی جیهان، بۆ وێنە دانیال میتران و فڕانسوا میترانی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و ئەحمەد بێن بێللای سەرکۆماری ئەلجەزایر و زۆر کەسایەتیی سیاسیی دیکە پەیوەندیی زۆر نزیک دابمەزرێنیت و پرسی کورد لە پرسێکی ناوچەییەوە بکاتە پرسێکی جیهانی.

کەسایەتیی سیاسیی د. قاسملوو کاتێک زیاتر دەردەکەوێ کە لە زمان سیاسەتمەدار و بیرمەندانی غەیرە کوردەوە دەیبیستین. دکتۆر فریدریک تێسۆ، کۆنسوولی پێشووی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی د. قاسملووەوە دەڵێت: هەموو ئەو ماوەیەی من هاوکاریی شۆڕشی کوردستانم کردووە بە بۆنەی کەسایەتیی قاسملووەوە بووە. قاسملوو یەکەم مامۆستای من بوو و هەرگیز نەبووە من شتی لێ فێر نەبم. ئەو بۆ منی فەڕەنساوی سەرچاوەیەکی زانستی بووە. یان پڕۆفیسۆر فیلیپ پۆلانژێ دەڵێت: قاسملوو ئاکادیمیسیەنێکی ناسراو، مرۆڤێکی پڕاگماتیست، سەرۆکێکی چریک و سیاسییەکی بەئەخلاق بوو.
مەهدی خانباباتارانی کە سەرۆکی یەکێتیی خوێندکارانی چەپی ئەوڕووپا بوو، لە پەرتووکی بزووتنەوەی چەپ لە ئێراندا دەڵێت: لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا، هیچ کەسایەتییەک نەبوو، هەموو هێزە سیاسی و لایەنە چەپەکان لە سەری هاودەنگ بن، کە وەک سەرکۆمار هەڵیبژێرن. تەنیا یەک کەسایەتی هەبوو کە هەمووان پێیان وابوو شایانی ڕێبەرایەتیی ئێرانە، ئەویش دکتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملوو بوو. بەڵام چونکە کورد و سوننی بوو، پاشگەز بووینەوە. سیاسییەکانی ئێران وتیان: چۆن ڕێبەرایەتی ئێران بە کوردێکی سوننی بسپێرین.
بەداخەوە ئەو ڕێبەرە بەوەجەی کورد و ئەو دیپڵۆماتە لێهاتووەی کێشەی کوردی ڕۆژهەڵاتی کردە بابەتێکی جێگای سەرنجی سیاسییەکانی ڕۆژاوا، ڕۆژی #13-07-1989#ی زایینی و لە تەمەنی 59 ساڵیدا لەلایەن دیپڵۆمات -تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسەر مێزی وتووێژ لە شاری ڤییەنی پایتەختی نەمسا تیرۆر کرا. گۆڕستانی پێڕلاشیزی پاریس تەرمی پیرۆزی ئەوی لە ئامێز گرت، بەڵام خەونەکانی بوونە خولیای دەیان ملیۆن کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان، وەک چۆن لە #شۆڕشی ژینا# دا هیچ خۆپێشاندان و کۆڕوکۆبوونەوەیەک و هیچ دیوار و تابلۆیەک نەبوو تێیدا نەگوترێ و نەنووسرێ: قاسملوو، قاسملوو، ڕێگات درێژەی هەیە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览185
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 13-07-2023
相关文件: 4
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 13-07-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 22-02-2024
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-02-2024
此产品最近更新( زریان عەلی ):22-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览185
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,080
图片 106,529
书籍 19,256
相关文件 96,988
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!