ناو: دلێر
ناوی باوک: محەمەد نوری
ڕۆژی لەدایکبوون: #15-03-1973#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
دلێر محەمەد نوری لە ڕێکەوتی 15-03-1973 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە. نووسەر و لێکۆڵەرە، بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی سلێمانی بەدەست هێناوە. ساڵانێک لەناو تیپی هونەری و شانۆیی کۆڕاڵ لە زانکۆی سلێمانی هەم بە نووسینی تێکست و هەم لەسەر شانۆ بەشداری هونەری و شانۆیی کردووە. لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردییەکان و ڕۆژنامە و ماڵپەرە نەرویجییەکانیش بابەت و وتار بڵاودەکاتەوە. دلێر لە نەوەددەکاندا بە کاری سیاسییەوە سەرقاڵ بووە، ئەو لەپاڵ سیاسەتیشدا لە وەزارەتی ناوخۆ و هەندێک میوانخانەی حکومی و حزبیش لە شاری سلێمانی کاری کردووە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 120 car hatiye dîtin