图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,515
图片 106,562
书籍 19,265
相关文件 97,092
Video 1,385
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چەند بیروباوەڕی فۆلکلۆر لە مێشک و یادەوەریی پیرانی کۆبانیدا؛ بەشی 03
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چەند بیروباوەڕی فۆلکلۆر لە مێشک و یادەوەریی پیرانی کۆبانیدا؛ بەشی 03

چەند بیروباوەڕی فۆلکلۆر لە مێشک و یادەوەریی پیرانی کۆبانیدا؛ بەشی 03
ناونیشانی بابەت: چەند بیروباوەڕی فۆلکلۆر لە مێشک و یادەوەریی پیرانی #کۆبانی#دا؛ بەشی 03
نووسەر: دیار حەمی

=KTML_Bold=باوەڕ بە هۆکاری دوورخستنەوەی (قەزا) و بەڵاکان خەوتن و دانانی سەر ڕوو بە باکوور:=KTML_End=
کاتێک کەسێک دەخەوێت، سەری خۆی بەرەو باکوور دانانێت، چونکە لە باوەڕی کۆمەڵگەی کۆبانی دا، گوناحە لە کاتی خەوتندا سەر بەرەو باکوور دابنرێت. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سەری مردووەکان لە ئایینی کریستیاندا، ڕوو بە باکوورە. لە هەمان کاتدا لە باوەڕی خەڵکدا هەیە کە لەسەر شانی هەر مرۆڤێک دوو فریشتە هەیە، یەکێکیان چاکەکان دەنووسێت و ئەوی تریان خراپە و ئەوان دەپارێزن؛ ئەگەر مرۆڤ لە کاتی خەوتندا سەری خۆی ڕوو بە باکوور دابنێت، فریشتەکان لەسەر شانی دادەکەون و چیتر ئەوان لە کاتی خەوتندا ناپارێزن.
هەروەها ئەگەر فریشتەکان ئەو کەسانە نەپارێزن، بەڵایەکیان بەسەردا دێت یان لە خەودا دەمرن. ئەو کەسانە بەپێی ئایینی ئیسلام بەخاک ناسپێردرێن، چونکە وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێ دا، وەک مردووەکانی ئایینی کریستیان سەریان ڕوو بە باکوورە. کاتێک بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەیت، دەبینیت کە زۆربەی باوک و دایکانی کۆبانی هێشتا بە منداڵەکانیان دەڵێن سەریان ڕوو بە باکوور دانەنێن.

=KTML_Bold=کاتێک کە ژن دووگیان بێت=KTML_End=
دەوترێت کاتێک کە ژن تازە منداڵی بووبێت، نابێ منداڵەکە بۆ ماوەی چل ڕۆژ بەتەنیا بهێڵرێت، چونکە تەیرێک هەیە، دێت و منداڵەکە دەبات (دەیکوژێت). تەیر ئەو ئاژەڵەیە لە باوەڕی کۆمەڵگەدا کە منداڵە بچووکەکانیان دەکوژێت، بۆیە منداڵی تازە لەدایکبوو بۆ ماوەی چل ڕۆژ بە تەنیا بەجێ ناهێڵرێت. وەک هەر ئەفسانەیەک کە کۆمەڵگە خوڵقاندوویەتی، هەندێک چیرۆک لەسەر ئەم باوەڕە دەگێڕدرێنەوە، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە ئەم تەیرە لە بنەڕەتدا مرۆڤ بووە. چیرۆکەکە بە ژنێک دەستپێدەکات کە منداڵی نییە، کاتێک دەچێتە ماڵی براکەی، ویستوویەتی بە بینینی منداڵەکەی ئەو شاد بێتەوە و یاری لەگەڵ بکات. بەڵام ژنی براکەی نەیویستووە ئەو بە منداڵەکەی شاد بێت، بۆیە ئەو دەستی بەرەو ئاسمان بەرز دەکاتەوە و بە خودا دەڵێت: خودایە! من بکە بە تەیرێک لە تەیرەکان کە بتوانێت منداڵ ببات و بەر لە هەمووشیان، منداڵی براکەم. ئەم چیرۆکە یەکێکە لەو هۆکارانەیە کە کۆمەڵگە پێی وایە ئەو تەیرە دێت و منداڵان دەبات.
هەروەها دەوترێت ئەگەر کەسێک لە کۆمەڵگەدا ئەو تەیرە بگرێت و دەست بخاتە نێو قوڕگی و بڵێت: حەفت باڤان ژ مە دوورکەڤ (حەوت باب و باپیران لە ئێمە دوور بکەوە)، ئەو تەیرە دەڕوات و تا حەوت باب و باپیر لەو خێزانە نزیک نابێتەوە. دەوترێت زۆرێک لە خێزانەکانی کۆبانی ئەو تەیرەیان گرتووە، بۆیە ئەو کەسانەی منداڵەکانیان بۆیان نەدەمایەوە یان دەمردن، دەچوونە لای ئەو خێزانەی تەیرەکەیان گرتووە، بۆ ئەوەی پارچەیەک لە جلەکانیان بدەنێ تاکوو منداڵەکانیان بۆ بمێنێتەوە.
هەروەها لایەنێکی زانستیش هەیە کە دەڵێت: کاتێک منداڵ لەدایک دەبێت، نابێت تا چل ڕۆژ بە تەنیا بمێنێتەوە، ئەو منداڵە پێویستی بە چاودێری و گرینگیدانێکی زۆر هەیە، ئەگەری ئەوە هەیە منداڵەکە بڕشێتەوە و ئەگەر ڕاست نەکرێتەوە و کەس وریای نەبێت، ئەو ڕشانەوەیە دەگەڕێتەوە و دەچێتە نێو بۆریی هەناسەدانی و دەبێتە هۆی مردنی منداڵەکە. جگە لە ڕشانەوە، دەبێت ئاگاداری خواردنی شیری منداڵەکەش بن، ڕەنگە بگەڕێتەوە و ببێتە هۆی خنکاندنی کۆرپەکە. بە گشتی کۆرپە تا تەمەنی چل ڕۆژیدا پێویستی بە پاراستن و چاودێریکردنی باش هەیە، بەڵام زانست بە هیچ شێوەیەک پشتگیریی چیرۆکی تەیرەکە ناکات. ئەم باوەڕە بە تەیر لە کۆمەڵگەی ئەمڕۆدا نەماوە، تەنیا چەند کەسێکی بەتەمەن نەبێت کە هێشتا باوەڕیان بەم ئەفسانەیە هەیە.[1]

سەرچاوە: چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسانی بەتەمەن لە کۆبانی.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览105
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 26-12-2023
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 26-12-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 文化
城市: Kubanê
文件类型: 原文
普罗旺斯: 西部库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 23-02-2024
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on25-02-2024
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):25-02-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览105
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,515
图片 106,562
书籍 19,265
相关文件 97,092
Video 1,385
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!