من یادگاری ئەو عەشیرەتەم
لەسەر سینگی ژین
گوڵیان بە هەودای خوێن تەقەڵ داوە!
ئێستا من بەڵام
لە دەستمدا قەڵەم
شیوەن ئەکات و
بڕنەوە کورتە بزمار ڕێژەکەی
باوکم لە مێژە
سەرەونخوونە و
بە دیوارێکا لە خاچ دراوە.
سەرچاوە: #زڕەی زنجیری وشە دیلەکان# [1]
هۆزانەوان: #جەلال مەلەکشا#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس. [2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 114 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!