پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,461
وێنە 105,720
پەرتوک PDF 19,161
فایلێن پەیوەندیدار 96,467
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سەرۆکی ژووری بازرگانی وان: ئێمە و خەڵکی هەرێمی کوردستان یەک گەلین و پەیوەندییەکانمان بەهێز دەکەین
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤین لەگەڵ نەجدەت تاکوا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای وا...

هەڤپەیڤین لەگەڵ نەجدەت تاکوا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای وا...
نوێنەر فاتیح
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی وان دەڵێت: پارێزگای وان دیمەنی سەرنجڕاکێشی هەیە، بەڵام نەبوونی ژێرخان و ئاگادارنەبوونی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان و شوێنەکانی دیکەی تورکیا و جیهان وایکردووە، گەشتیاری زۆر ڕووی تێنەکەن.

نەجدەت تاکوا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (ڕووداوی ئەمڕۆ)ی تۆڕی میدیایی ڕووداودا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2015ەوە بایەخ بە کەرتی گەشتیاری دەدەن و لە چەندین ساڵی ڕابردوودا تەنیا سەرنجیان لەسەر گەشتیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بووە، بەڵام پلانیان هەیە لەمەودوا کار لەسەر ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بکەن و لەو چوارچێوەیەشدا دوای جەژنی ڕەمەزان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

نەجدەت تاکوا باسی لەو ئاستەنگانە کرد کە وایانکردووە وان لە بوارە جیاوازەکانەوە پێشکەوتنی کەم بەدەستبێنێ و دەڵێت: هەوڵی خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ نەهێشتنی ئەو ئاستەنگانە و لەوبارەوە قسەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش کردووە.

دەقی هەڤپەیڤینەکە:

ڕووداو: سڵاو و ڕێز بەڕێز نەجدەت تاکوا. کەشی شاری وان ساردە و شاخەکانی بە بەفر داپۆشراون. ئێستا بینەرەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەمانبینن و دەڵێن، خۆزگە لەوێ بوواین.

نەجدەت تاکوا: گامێش قڕان تازە کۆتاییهاتووە. بەم کاتە دەڵێین گیسکێ پێرێ و لەم کاتەدا کەشوهەوا لە وان ساردە. کاتێک شاخەکانی دەوروبەری شاری وان بە بەفر دادەپۆشرێن، سەرمای بەفرەکە بەرەو شارەکە دێت. پێمان وایە لە 10 ڕۆژی دیکەدا کەشەکە دەگۆڕێت.

ڕووداو: کاتێک باسی وان دەکەین، ئاو هەیە، شاخ هەیە و سرووشتێکی زۆر جوان دەبینین، واتە هەموو شتێک لە وان هەیە. وان یەکێکە لە شارە هەرە خۆشەکانی کوردستان. ئەی دۆخی بازرگانی چۆنە؟

نەجدەت تاکوا: لەراستی دا ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەراورد بە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی شارەکانی دیکەی تورکیا بەرز نییە. بازرگانی لێرە بەرەو پێش نەچووە و شارەکە زۆر بەڕووی دەرەوەدا نەکراوەتەوە. داوا و هیوامان ئەوەیە کە وان لەگەڵ هەموو شوێنێکی جیهان بکەینە دۆست و پەرە بە بازرگانی و ئابووریی شارەکە بدەین.

ئێمە لە ئێرانەوە نزیکین و بە دووری 180 کیلومەتر سنووری هاوبەشمان هەیە و دەروازەشمان هەیە کە دەکەوێتە سنووری شاری خۆی؛ هەروەها لەگەڵ شاری ورمێ لەلای گەڤەرەوە لە جۆلەمێرگ سنوورمان هەیە. تاوەکوو ساڵی 2015 نەماندەزانی گەشتیاری ئێرانی بۆ ئێمە دەوڵەمەندییە، واتە لەڕووی گەشتیارییەوە لە بایەخەکەی تێنەگەیشتبووین. لە ساڵی 2015ەوە بایەخی زۆر بە کەرتی گەشتیاری و گەشتیاری ئێرانی بەتایبەتیی دەدەین. بەوجۆرە پێشکەوتنمان بەدەستهێنا. لە ساڵی 2023دا نزیکەی 800 هەزار گەشتیاری ئێرانی سەردانی وانیان کرد و لێرە کاتیان بەسەربرد. بۆیە دەبێت بڵێم، کەرتی گەشتیاری گەشەیەکی کردووە و دۆخی باش بۆ بازرگانیی وان درووستبووە. زۆر دڵخۆشین بەوە، بەڵام ئەوەی بەدەستهاتووە کەمە.

نابێت وان لە بواری گەشتیاری دا تەنیا پشت بە ئێران ببەستێت؛ لە پلانماندایە کار لەسەر هەرێمی کوردستانیش بکەین. ئێمە و هەرێمی کوردستان بە هەمان زمان قسە دەکەین؛ یەک گەلین؛ دەمانەوێت خەڵکی وان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و خەڵک لە هەرێمی کوردستانەوە بێن بۆ شاری وان. بۆ ئەمساڵ ئەوەمان لەبەرچاوە، پڕۆژەمان هەیە و هەوڵەکانمان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن. بە بۆچوونی من، دوای ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزان، دەچین بۆ هەرێمی کوردستان و هەڵسەنگاندن دەکەین بۆ ئەوەی بزانین بەربەستەکانی بەردەم بازرگانیی نێوانمان چین تاوەکوو دۆخێک بۆ بازرگانیی هەرێمی کوردستان و شارەکەمان درووست بکەین کە کاریگەر بێت.

لەنێو 81 پارێزگای تورکیادا، شاری هەرە هەژار لەڕووی ئابوورییەوە وانە. ئەوەش شتێکی سەیرە بەڕاستی. هەندێک بەربەست هەن؛ بەربەستی هەرە گەورە بریتییە لە ڕوانگەی دەسەڵات بۆ وان، واتە بەرپرسەکانمان بۆ پێشکەوتنی وان هەوڵی باش نادەن. ئێمە هەموو ڕۆژێک ڕەخنە لەو شتانە دەگرین؛ ڕەخنەشمان بۆ بەرژەوەندی و دەوڵەمەندی گەلەکەمانە. ئەگەر پشتیووانیی دەسەڵات نەبێت، شارەکەمان گەشە ناکات.

بەربەستەکان زۆرن و ئێمەش دەمانەوێت بناخەیەک دابنێین بۆ گەشەکردنی شارەکە. دەبێت ئاستەنگەکانی وەک ڕێگەوبان نەهێڵدرێن، چونکە ئەگەر ئەوانە چارەسەر نەکرێن، ئابووری گەشە ناکات. پێویستە لەسەر ئەو بناخەیە ئابوورییمان گەشە پێ بدەین. ئەو بناخەیەش پێویستە بە پشتیووانی دەسەڵات و ئەنقەرە ئامادە بکرێت. پێویستە خەڵکی وان هێزی خۆی یەکبخات و بەوجۆرەش بناخەی ئابووری دابنێت و بتوانین گەشە بە بازرگانیمان بدەین.

دووەمین شت ئەوەیە کە نزیکەی 40 ساڵ شەڕ هەبوو و ئەوەش ئاستەنگی گەورە بوو. ئێستا دۆخەکە باشە و ئێمەش بەوە دڵخۆشین. وان دەرفەتی زۆری لە بواری گەشتیارییەوە هەیە، بەتایبەت کاتێک دەبینین هەموو شت لە وان هەیە.

بەربەستێکی دیکە زۆریی ژمارەی کۆچبەرانە لە وان. لە ساڵی 2010دا ژمارەی دانیشتووانی وان لەنێوان 900 هەزار تاوەکوو 950 هەزار بوو؛ لە ساڵی 2011 دوو بوومەلەرزە لە وان ڕوویاندا و دوای بوومەلەرزەکانیش ژمارەی دانیشتووانی وان بەرزبووەوە بۆ یەک ملیۆن و 100 هەزار کەس. ئێستاش ژمارەی دانیشتووان دەگاتە سەرووی یەک ملیۆن و 150 هەزار کەس. ژمارەیەکی زۆری کەس هاتن بۆ وان، بەڵام بە توانای کەسی و بە پڕۆژەوەوە نەهاتن. گەنجەکانمان و ئەوانەی خوێندەواریان نییە، بێکار ماون، هەرچەندە هەندێکیان ئێستا چوونەتە ڕۆژاوای تورکیا و لەوێ کار دەکەن.

ڕووداو: وان شارێکی گەشتیارییە و کارتان زیاتر بە گەشتیارییەوە گرێدراوە. لەڕووی پیشەسازییەوە دۆخەکە چۆنە؟ ئایا لێرە پیشەسازی هەیە؟ شتێک بەرهەم دەهێنرێت؟

نەجەت تاکوا: بەڵێ، ناوچەی پیشەسازی هەیە کە ناوچەی پیشەسازیی ئۆرگانیزە. ئێستا لە ناوچەی پیشەسازیی وان نزیکەی 200 کارگە هەن کە لە کەرتی بیناسازی، خۆراک، ئاژەڵداری و چەندین کەرتی دیکەدا خەریکی کار و چالاکین.

ئەگەر سەیری قەڵای وان بکەی، لەوبەری قەڵاکە ناوچەی بازرگانی و پیشەسازی هەیە کە نزیکەی 200 کارگەی تێدایە. ناوچە پیشەسازییەکە هێشتا بەتەواوی ئامادە نەکراوە و زۆر کەموکوورتی هەیە، تەنانەت لە بناخەکەشیدا زۆر کەموکوورتی هەن. کارگەی خۆشم لەوێیە؛ دەرفەتی زۆر هەیە کە بەرەو پێشەوە بڕوات.

کەموکوورتی هەیە و پێویستە خەڵک لە دەوروبەرەوە بێن و سەیری دەرفەتەکانی بەردەم پێشکەوتنی وان بکەن. ئێمە هەمیشە داوا لە خاوەنکار و بازرگانان دەکەین کە بێن و سەیری دەرفەتەکانی بەردەم وان بکەن؛ ئەوان پێویستە شارەزای وان بن و دواتر بڕیارێک لەسەر کارێک یان بازرگانییەک بدەن. پێویستە زیاتر کار بکەین بۆ ئەوەی زیاتر شارەکەمان بناسێنین.

ڕووداو: ئێوە دوای ڕەمەزان دەچنە هەرێمی کوردستان. چ پەیوەندییەک لەنێوان هەرێمی کوردستان و شاری وان هەیە؟ لە چ کەرتێکدا دەرفەتی وەبەرهێنان لەوێ هەیە کە ئێوە بتوانن هاوکار بن؟

نەجدەت تاکوا: سەرەتا پێویستە چەندین ساڵ هاتوچۆمان هەبێت بۆ ئەوەی شارەزای هەرێمی کوردستان بین و لە دەرفەتەکانی ئاگاداربین. پێویستە بازرگان و خاوەنکارانیش لەوێوە بێنین بۆ ئێرە تاوەکوو سەیری دەرفەتەکانی بەردەمیان بکەن. بازرگانان کەسانی ژیرن و ئەگەر نەزانن دۆخەکە چۆنە و دەکرێت لە داهاتوودا چی ڕووبدات، کار ناکەن. سرووشتی مرۆڤ وایە.

ئێمە بەگشتی کار لەسەر کەرتی گەشتیاری دەکەین. کاتێک خەڵکی هەرێمی کوردستان ئاگاداری دەرفەتەکانی ئێرە دەبن و خەڵکی پارێزگای وان و دەوروبەریشی شارەزای هەولێر، دهۆک، زاخۆ، سلێمانی و شارەکانی دیکەی ئێراق و هەرێمی کوردستان دەبن، لەو بڕوایەدام ئیدی لەنێوان دوو تاوەکوو سێ ساڵ دا پەیوەندییەک لەنێوانیاندا درووست دەبێت.

گەشتیاری بناخەی هەموو کەرتەکانە. ئەگەر بازرگانەکان بێن بۆ ئێرە، دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە وزەی خۆر کارێک بکەن؛ بە کەڵک وەرگرتن لە ئاو کارێک بکەن؛ لەڕووی گەشتیارییەوە کارێک بکەن. بۆ نموونە، وان لەنێو ئاناتۆڵیادا پێش ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە پایتەخت بووە. باسی ئەوە دەکرێت ئەم شارە حەوت هەزار ساڵ پێش ئێستا پایتەخت بووە، واتە بناخە و کولتوورێکی لەو شێوەیەی هەیە. لەسەر ئێمە پێویستە کار لەسەر ئەوە بکەین و ئێرە بە گەلانی دیکە بناسێنین.
بە بڕوای من، دراوسێ هەرە نزیکەکانی وان بریتین لە هەرێمی کوردستان، ئێران و ئەرمینیا. خۆزگە دەمانتوانی شارەکەمان بە خەڵکی ئەو شوێنانە بناسێنین. ئێمە و هەرێمی کوردستان یەک گەلین، ئەوەش دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئێمە و هەرێمی کوردستانیش.

ڕووداو: باست لەوە کرد کە بەربەستی زۆر گەورە هەبوون و بۆ چەندین ساڵ لێرە شەڕ هەبوو. ئێستا شەڕ لە ناوچەکەدا نەماوە، بەڵام سەقامگیری سیاسیش نییە. ئەوە چەند ساڵە هەڵبژاردن دەکرێت و سەرۆکی شارەوانی هەڵدەبژێردرێت، بەڵام کیشەی سیاسی هەر هەیە و قەییووم دادەنرێت. ناسەقامگیریی سیاسی لەنێو شار تاوەکوو چەند کێشەیە بۆ ئێوە، بازرگان و پێشکەوتنی پیشەسازی وان؟

نەجدەت تاکوا: ئەو شتانەی باسیان دەکەیت کێشەی هەرە گەورەن بۆ شارەوانی و دەسەڵاتی خۆجێیی. 15 ساڵە قەییووم دادەنرێت. بۆ نموونە، لە شارەکانی خۆتان وەک سلێمانی و هەولێر، کاتێک بەربەستێکتان هەبێت، دەچن بۆ لای سەرۆکی شارەوانیی خۆتان کە دەیناسن، بەڵام ئێمە ئەو دەرفەتەمان نییە.

لە 10 ساڵ دا شەش قەییووم دانراون، واتە هەر قەییوومێک تێکڕا ماوەی ساڵ و نیوێک لە دەسەڵات دا بووە. هەر کاتێک قەییووم دەگۆڕدرێت، سەرۆکی شارەوانیش دەگۆڕدرێت. هەردوو پۆست بە یەک کەس بەڕێوەدەبرێن. قەییوومەکان کێن؟ یان پارێزگارەکانن یانیش قایمقامەکانن. ئەوانیش دوو تایبەتمەندییان هەیە. یەکەمین شت ئەوەیە کاری خۆیان دەکەن و دووەم شتیش ئەوەیە کاروباری شارەوانی بەڕێوەدەبەن.

کاتێک قەییووم دەگۆڕدرێت، سەرۆکی شارەوانیش دەگۆڕدرێت. کە سەرۆکی شارەوانیش گۆڕرا، پڕۆژەکان دەگۆڕدرێن، گۆڕانکاری بەسەر ڕوانگەکان دا دێت و هەموو شت دەگۆڕدرێت. 15 ساڵە بەم شێوەیە بەربەستمان لە پێشە و پێشنەکەوتووین.

ئەگەر پڕۆژەیەک ببەیت بۆ لای سەرۆکی شارەوانی یان بۆ لای قایمقامی شارەکەت، هێشتا لە پڕۆژەکە و بنەماکەی تێنەگەیشتووە دەگۆڕدرێت و ئیدی هەموو شتێک دەمێنێتەوە. کاتێک قەییوومێکی نوێ دادەنرێت، ئەو کەسە تاوەکوو لەگەڵی ڕادێت، دەگۆڕدرێت. ئەمە کێشە و بەربەستێکی زۆر گەورەیە لە بەردەم پێشکەوتنی شارەکان.

ئەگەر سەرۆک شارەوانییەک بۆ پێنج ساڵ هەڵبژێردرا، پێویستە بۆ پێنج ساڵ خزمەتی شارەکەی و خەڵکەکەی بکات. ئەگەر ئەو کارە نەکات، پڕۆژەکە سەرناگرێت. پێویستە گەل ئەم بەربەستانە ببینن و بڕیاری خۆیان بۆ شارەکەیان بدەن. بە چ شێوەیەک بڕیار بدەن؟ بەردەوام دەڵێم، سیاسەت، ئایین و مەزهەب نییە، بەڵکوو دەگۆڕدرێت.

ڕووداو: ئەنقەرە تاوەکوو چەند هاوکاریی وان دەکات بۆ ئەوەی خێراتر پێشبکەوێت؟ بە بیرم دێت لە ساڵانی ڕابردوودا بۆردێک لێرە هەبوو، وەک بۆردی ناوچەی خابوور، شرنەخ و شوێنی دیکە... ئایا هیچ هاوکارییەک لەلایەن ئەنقەرەوە بۆ وان هەیە؟

نەجدەت تاکوا: ئێستا ناتوانین بڵێین پشتگیری، هاوکارییەکی دیار بۆ وان هەیە، لەڕاستی دا ئەوە تاوەکوو ئێستاش نییە. بەڵام ئەوان ناچارن ڕۆژێک دەرفەتەکانی بەردەم شارەکە ببینن، چونکە دەسەڵاتدارن.

کەموکوورتییەکان زۆرن. پڕۆژەیەک هەیە بەناوی ڕێگەی گەشەپێدان؛ ڕێگەکە دەیان ساڵە تەواو نەکراوە. ئەو ڕێگەیە ئیبراهیم خەلیل-خابوور تاوەکوو وان و لە وانیشەوە تاوەکوو دەریای ڕەش دەڕوات.

ئێستا لە وان دوو ڕێگەمان هەن کە ئەگەر بمانەوێت بەرەو هەرێمی کوردستان بڕۆین یان لە هەرێمی کوردستانەوە بێن بۆ وان بەکاردەهێندرێن. یەکێکیان ڕێگەی چەلێ و دەروازەی سنووریی سەرزێڕە کە ئەویش لەڕووی ژێرخانی ڕێگەوبانەوە کێشە و کەموکوورتی هەیە. ئەوی دیکەشیان لە ڕێگەی ئیلێهەوەیە کە دێت بۆ دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل کە لانی کەم شەش کاژێر کاتی پێویستە تا وەکوو گەیشتنە سنوورەکە.

ئەگەر پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان بەتەواوی جێبەجێ بکرێت، بۆ هەرێمی کوردستان، ئێراق، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، وان و ناوچەکانی دەوروبەری سوودی زۆری دەبێت. ئەو ڕێگەیە پڕۆژەیەکی ستراتیجییە. بێگومان ئەگەر تورکیا ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بکات و ڕێگەکە بەتەواوی بکرێتەوە، ئەو شەش کاژێرەی نێوان وان و ئیبراهیم خەلیل بۆ دوو کاژێر و لەوانەیە کەمتریش کەم بێتەوە.

ئەگەر ڕێگەی دەروازەی سنووریی سەرزێڕیش ئامادە بکرێت و فراوانکردنی تەواو بکرێت، لەو ڕێگەیەوە بە سێ کاژێر دەتوانێت بگەیە وان. ئەو ڕێگەیەش بۆ ئێمە گرنگە، بەڵام بە کردنەوەی پڕۆژە نێودەوڵەتییەکە گۆرانکارییەکی گەورە بۆ وان ڕوودەدات. چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش کە سەرۆککۆمار هات بۆ وان، یەکەمین و سەرەکیترین داواکاریمان لێی ئەو ڕێگەیە بوو؛ داوامان کرد کە سەرۆککۆمار ئەو ڕێگەیەمان بۆ ئامادە بکات، واتە ئێمە هەموو سەرنجمان خستووەتە سەر ئەو پڕۆژەیە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 17 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 26-03-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 26-03-2024 (0 سال)
باژێر و باژارۆک: وان
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: گەشتنامە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 26-03-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 27-03-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هەژار کامەلا )ڤە: 26-03-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 17 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.134 KB 26-03-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,461
وێنە 105,720
پەرتوک PDF 19,161
فایلێن پەیوەندیدار 96,467
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.5 چرکە!