پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,162
وێنە 106,480
پەرتوک PDF 19,249
فایلێن پەیوەندیدار 96,940
ڤیدیۆ 1,379
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
گوتەبێژی دەم پارتی: لایەنگری دانوستاندنین و جەهەپە و ئاکپارتی بەرامبەر کورد یەکن
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایشەگول دۆغان

ئایشەگول دۆغان
نوێنەر فاتيح
گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، بانگەشەیەکی چڕی هەڵبژاردن دەکەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیادا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنن.

ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی لە شاری ئامەد لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تۆڕی میدیایی رووداودا باسی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتەکەی، ئامانجەکەیان دوای هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) دەسەڵاتدار و پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ی گەورە ئۆپۆزیسیۆن کرد.
گوتەبێژەکەی دەم پارتی رەتیکردەوە هیچ جۆرە دانوستاندنێکی نهێنییان لەگەڵ ئاکپارتی و جەهەپە یان هەر لایەنێکی دیکە بۆ قۆناخی دوای هەڵبژاردنەکە هەبێت و پاڵپشتیکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، بەربژێری جەهەپەیشی بۆ سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019 لەلایەن هەدەپەی ئەوکاتەوە بە هەڵە ناونەبرد.

ئایشەگول دۆغان بە رووداوی گوت، ئەوان بۆ مافەکانی گەلی کورد و مافی گەلانی دیکەی بندەست تێدەکۆشن و جەختی لەوەش کردەوە، بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافانە دیالۆگ رێگەی گونجاوە.

دەقی هەڤپەیڤینەکە:

ڕووداو: بەڕێز ئایشەگول، دۆخی بانگەشە و هەڵبژاردن بەگشتی چۆنە، بە تایبەت بۆ ئێوە وەک دەم پارتی؟

ئایشەگول دۆغان: دۆخەکەمان لە شرنەخ زۆر باشە. ئەوانەی لە شرنەخ دەترسن، با هەندێکی دیکەش بترسن؛ بۆیە هەر لە ئێستاوە دەڵێم، ئێمە لە شرنەخ براوە دەبین؛ قلەبان (شارێکی ویلایەتی شرنەخە) وەردەگرینەوە؛ ئەلکیش (شارێکی شرنەخە) وەردەگرینەوە.

دەمەوێ ئەوە ببەستەمەوە بە دۆخی سیاسیی پارتەکەمان. نازانم لە چ روویەکەوە پرسیار دەکەی، بەڵام ئەوەی مەبەستمانە تەنیا سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی 31ی ئاداردا نییە، بەڵکو دەمانەوێت سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبێنین.

ئێمەش وەک هەر پارتێکی سیاسی بۆ ئەوە هەوڵدەدەین، بەڵام بیر لە دوای 31ی ئاداریش دەکەینەوە؛ دەمانەوێت ئەنجامێکی سیاسیشمان دەستبکەوێت؛ دەمانەوێت بە سەرکەوتنمان لە هەڵبژاردنەکان دا ئەنجامێکی سیاسی بهێنینە کایەوە. بۆ ئەو مەبەستەش لە گۆڕەپانداین و کار و خەبات دەکەین. ئەوەی کە بە کار و چالاکییەکانمانەوە دیارە، هەروەها بەپێی هەندێک لێکۆڵینەوە کە دەکرێن، ئێستا هەموو کەس باسی دەم پارتی دەکات. ئەو کەسانەی بە مەبەستێکی خراپ باسی دەکەن، بەخۆیان خۆیان ئاشکرا دەکەن و من باسی ئەوانە ناکەم. بەڵام ئەو کەسانەی هیوایان لەسەر دەم پارتی هەڵچنیوە، ژمارەیان لەزیادبووندایە. ئێمە ئەوە دەبینین. ئێوارەی رۆژی 31ی ئادار دەبینین کە چی روودەدات؛ دەبینین کە لە رۆژی 1ی نیسان ئەنجامەکان بە چ شێوەیەک دەبن.

ڕووداو: ئێوە زۆرجار دەڵێن، دەرگەتان بۆ دانوستاندن و گفتوگۆ کراوەیە. ئایا دەسەڵات هیچ وەڵامێکی بۆ دانوستاندن و گفتوگۆ هەبووە؟ مەبەستم ئاکپارتییە.

ئایشەگول دۆغان: ئێمە پارتێکین بۆ مافی گەلی کورد و مافی گەلانی دیکە کە لە تورکیادا دەژین و مافەکانیان پێشێل دەکرێن، هەروەها بۆ مافی گەلانی بندەست، بۆ یەکسانی، ئازادی، ئاشتی و دیموکراسی، تێدەکوشین. لەلایەکی دیکەوە بۆ ئەوانیش (دەسەڵات) دەڵێین، ئێمە پارتێکی لایەنگری دیالۆگ، دانوستاندن و گفتوگۆین و ئەمەش شتێکی نوێ نییە، بەڵکو 40 ساڵە هەیە؛ دەیان ساڵە هەیە.

زۆر لە پارتەکانمان داخران، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسەکانمان کوژران، تەنیا دەستبەسەرکردن و دوورخستنەوە نا، بەڵکو کوژران. لە ساڵانی نەوەتەکان دا پەرلەمانتارێکی ئەم وڵاتە کوژرا کە مەهمەت سنجار بوو لە ئێلێ‌‌ه. ئەم پارتە لەپێناو ئەوەی رێگەی دیالۆگ، دانوستاندن و گفتوگۆ بکرێتەوە باجێکی گەورەی داوە، هێشتاش باجەکە دەدات و هێشتاش تێدەکوشێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاکپارتی تەنانەت هەنگاوێکیش بەرەو ئێمە نەهاتووە، ئەوە یەکەمین شت.

دووەمین شت ئەوەیە، هیچ جۆرە دانوستاندنێکی نهێنی و لە پشت دەرگە داخراوەکانەوە نەبووە. لە پشت دەرگە داخراوەکانەوە هیچ کۆبوونەوەیەکمان نییە، نەوەک تەنیا لەگەڵ ئاکپارتی، بەڵکو لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش. ئێمە نەخشەرێگەیەکی نوێمان هەیە. چی دەکەین؟ بۆ گەلان و بە تایبەت بۆ گەلی کورد و هەموو کەسێک دەڵێین، سیاسەت بە ئاشکرا دەکەین و شتێکمان نییە بیشارینەوە. داواکارییەکانمان دیارن و لە بەرنامەی پارتەکەمان و پەیرەوکەماندا هەن.

سەڕەرای ئەوە، ئێمە لە هەموو شوێنێک باسی داواکارییەکانمان دەکەین؛ لە بانگەشەکان باسیان دەکەین، لە کۆبوونەوەی پەرلەمان باسیان دەکەین و بۆ میدیاش باسیان دەکەین.

هەموو رێگەیەکی دانوستاندن و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە رێگەی دیالۆگەوە بەهۆی ئێمەوەیە. بناخەی پارتەکەمان لەسەر ئەوە دامەزراوە. هەموو رێگەیەک لەسەر گەلی کورد داخراوە کە دەیان ساڵە بۆ پاراستنی ناسنامەکەی، کولتوور، هونەر و زمانی خۆی هەوڵدەدات. بۆیە ئەگەر شتێکی لەو شێوەیە هەبووایە، خۆمان دەمانگوت.

زۆر باسی مافی سرووشتییەکانمان دەکەن؛ هەندێکیان بە خراپی باسیان دەکەن. چییە ئەو شتەی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت؟ بۆ نموونە دەڵێن، بۆچی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ بەربژێری دیاری کرد؟

ڕووداو: ئەمە نموونەیەکی گەورەیە، چونکە دیاریکردنی بەربەژێر لەلایەن ئێوەوە لە بەرژەوەندی ئاکپارتی دایە؟ چی دەڵێن لەسەر ئەمە؟

ئایشەگول دۆغان: ئێمە بۆ بەرژەوەندی هیچ کەسێک لە هیچ شوێنێک بەربژێرمان دیاری نەکردووە و دیاریش ناکەین. ئێمە بۆ بەرژەوەندی خۆمان، بەرژەوەندی گەلان و بەرژەوندی پارتەکەمان بەربژێر دیاری دەکەین و بۆیەش لە هەموو ناوچەکانی تورکیا بەربەژێرمان دیاری کرد، لە 77 شار بەربژێرمان دیاری کرد و من خۆم راگەیێندراوەکەم خوێندەوە.

لەوێ [ئیستەنبووڵ] کێ زەرەرمەند دەبێت و کێ سوودی لێ دەبینێت، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە. هیچ کەسێک ناتوانێت تۆمەتبارمان بکات؛ هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە لەبارەی مافەکانمانەوە قسەمان لەسەر بکات. پارتێک بۆچی بەربژێر بۆ هەڵبژاردن دیاری دەکات؟ بۆ ئەوەی سەرکەوێت. سەرکەوتن چییە؟ سەرکەوتن تەنیا بردنەوە و بەدەستهێنان شارەوانی نییە. ئێمە دەڵێین، سەرکەوتن لەوە گەورەترە، بەڵێ ئێمە شارەوانییەکانمان وەردەگرینەوە؛ ئەو شارەوانییانەی بە زۆر لێیان وەرگرتین. ئێمە ئیرادەی گەل رادەستی گەل دەکەینەوە. گەل خۆی ئیرادەکەی وەردەگرێتەوە.

بەڵام سەرکەوتن و دەستکەوتی گەورە لە ئیستەنبووڵ چییە؟ هەموو کەس باسی ئەوە دەکات. وا نییە؟ دەتەوێ رێکخستنەکەت بەهێز بکەیت؟ دەتەوێ خۆت بناسێنی؟ ئەو شتانەی لە کوردستان باسیان دەکەیت، بۆچی دەبێت لە شارەکانی دیکەدا باسیان نەکەیت؟ بۆچی لە شار و شارۆچکەکان لە بەڕێوەبردن دا مافت نەبێ؟ ئەمە ئەوە ناگەیێنت کە ئێمە لەگەڵ هەندێک لایەن و پارت لەسەر ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکان رێککەوتبین. بە ئاشکرا دەڵێم، شتی وا نییە.

هەندێک کەس کە لە دەسەڵاتەوە نزیکن یان هەندێک کەس کە لە نەژادپەرستەکانەوە نزیکن، ویستیان شتێکی لەم جۆرە لەبارەی ئێمەوە دروست بکەن و بڵاوبکەنەوە، وەک ئەوەی کە لە هەندێک شوێن لەگەڵ هەندێک لایەن دانوستاندنمان هەبووە. ئەگەر شتێکی لەو جۆرەشمان ویستبێ، ئەوە شتێکی سرووشتییە، بەڵام بۆچی ئەو نموونەیە دەهێنمەوە؟ میدیای نزیک لە دەسەڵات و میدیای نزیک لە ئۆپۆزیسیۆنیش، کاتێک مژار دەبێتە کورد، دەبنە یەک و دژی کورد و مافەکانی کورد دەوەستن؛ لەبەر ئەوەش دەمانەوێت دەستکەوتەکانمان لە هەموو شوێنێک زیاد بکەین، رێکخستنەکانی خۆمان بەهێز بکەین، جۆش و خرۆشی گەلەکەمان زیاتر بکەین، دەستکەوت و سەرکەوتن بۆ ئێمە ئەوەیە.

ڕووداو: روونە کە لە ئیستەنبووڵ بەربژێرتان هەیە. ئایا ئەمە ئەوە دەگەیێنێت کە سیاسەتی ئێوە لە ساڵی 2019دا هەڵە بوو؟

ئایشەگول دۆغان: نەخێر ئەو واتایە ناگەیێنێت. بۆچی؟ ئەوکاتیش گوتمان، ئێمە ئەو هەڵوێستەمان بۆ دیموکراسیی تورکیا، بۆ ئازادیی گەلانی تورکیا، بۆ ئازادیی گەلی کورد پیشان دا. ئێمە داوای چی دەکەین؟ ئێمە دەڵێین، لە وڵاتێکی دیموکراسی دا پێویستە پرسی کوردیش چارەسەر بکرێت. پرسی دیموکراسی و کورد ناکرێ لە یەکدی جیابکرێنەوە. پێویستە ئەم سیستمە بگۆڕدرێت بۆ ئەوەی ئەم کۆمارە، ئەم سیستەمە ببێتە سیستمێکی دیموکراسیی ئەوتۆ کە دان بە مافەکانی مرۆڤ دابنێت، دان بە مافی گەلان دابنێت؛ مافی خاوەن بیروباوەڕی جیاواز، ئایینی جیاواز، ناسنامەی جیاواز بدرێت.

ئەگەر رەخنەیەکیش گیرا، پێویستە مرۆڤ قبووڵی بکات. بینیمان کە دوای هەڵبژاردنەکانی 14 و 28ی ئایار، پارتەکەمان لە رێگەی ئەو کۆبوونەوانەی کە لە سەرانسەری تورکیا کران، هەستی بەوە کرد کە پێویستی بە چاوخشاندنەوە و تەنانەت رەخنەگرتن لە خۆی هەیە. ئەگەر پرۆسەکە لە 2013ەوە وەربگرین، لە پڕۆسەی چارەسەرییەوە تاوەکو ئێستا، چی بوو؟ چی روویدا؟ چۆن روویدا؟ هەستی گەل چۆن بوو؟ رەخنەگرتنێک سەبارەت بەم خاڵانە هەبوو، بەڵام بە تایبەت بۆ ساڵی 2019 ناتوانین بڵێین ‌هەڵە کرا (لە پاڵپشتیکردنی بەربژێری جەهەپە لە ئیستەنبووڵ). بە پێچەوانەوە، ئەوکات سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار کرا. 25 ساڵ بوو حیزبێک ئیستەنبووڵی بەڕێوەدەبرد، بە هێزی پارتەکەمان گۆڕانکاری بەسەر ئەوەدا هات لە بەرژەوەندی حیزبێکی دیکە. ئەوە پیشاندەری چییە؟ ئەوە هێزی پارتەکەمان پیشان دەدات.

ئێستاش ئەو حیزبە (دەم پارتی) دەیەوێت وەک ئەوکاتە بە هەمان هێزی خۆی بۆ دیموکراسی، ئازادی، ئاشتی و یەکسانی، درێژە بە خەباتی خۆی بدات. ئێستاش (دەم پارتی) دەڵێت، نە کارێکی وەها دەکەم کەسێک بدۆڕێنێ، نە کارێکی وەها دەکەم کەسێک قازانج بکات و دەڵێت، خۆم براوە دەبم، خۆم سەرکەوتوو دەبم و سەرکەوتنەکانم گەورەتر دەکەم.

ڕووداو: ئەو کەسانەی دەنگ دەدەن بە دەم پارتی، ترسیان هەیە و دەڵێن، دەنگ دەدەین و سەرۆکی شارەوانی هەڵدەبژێرین، بەڵام دوو رۆژ دواتر دەسەڵات قەییووم دادەنێت. ئێوە چی دەکەن بۆ پاراستنی مافی خەڵک و دەنگدەرانتان بۆ ئەوەی کەسێکی دیکە وەک قەییووم دەستنیشان نەکرێت؟

ئایشەگول دۆغان: بۆ ئەوەی جارێکی دیکە قەییووم دانەنرێت، پێویستە لە تەواوی تورکیادا دەنگی زیاتر بێنین. پێویستە دەنگدەرەکانی دەم پارتی بزانن کە هەر دەنگێک گرنگە. لەوانەیە ئێوەش پرسیارتان کردبێ، کاتێک لە دەنگدەران و لایەنگرانی دەم پارتی دەپرسن، لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بە کێ دەدەن یان دەنگ دەدەنە کام پارتی؟ دەڵێن دەنگ دەدەینە خۆمان و هیچ حیزبێکی دیکە نییە نوێنەرایەتی ئێمە بکات. ئێمەش مرۆڤین و ئەم پارتەش دەکرێ تووشی کەموکورتی و لاوازی بێت و حیزبەکەشمان هەر خۆی باسی ئەو شتانە دەکات. من لە کولتوورێکەوە هاتووم کە کولتووری رەخنەگرتن و رەخنەوەرگرتنە؛ هەر بەو کولتوورەش گەورە بووم؛ هەنگاو بە هەنگاو هاتووم و گەیشتووم بەم ئاستە و بەم قۆناخە.

دووەم خاڵ باسی بکەم ئەوەیە، ئەگەر بە هێزەوە نوێنەرەکانمان بنێرینە ئەو شوێنانەی کە هەن، ئەوا ناگەڕێندرێنەوە.

سێەم خاڵ، پارتەکان بەتایبەتی لە جوگرافیای کوردستان کارێک دەکەن. بۆ نموونە، جەهەپە دەڵێت، دەنگتان مەدەنە ئەوان (دەم پارتی) و تەنانەت ئەگەر دەنگیشیان بدەنێ، دواتر قەییووم لە شوێنیان دادەنرێت. ئەوە دروست نییە. ئاکپارتیش دەڵێت، ئەگەر دەنگیشیان بدەنێ (بە دەم پارتی)، ئێمە هەر قەییووم دادەنێین. بەم شێوەیە لە بەرامبەر ئیرادەی کورد هاوبەشن. ئایا ئێوە لە هەموو شوێنێک لێرە دەتوانن بێ ترس پرسیار بکەن؟ نەخێر. خەڵکیش ناتوانێت باسی بۆچوونی خۆی بکات. هیچ کەس سوود لەو ترسە نابینێت؛ ئاکپارتیش سوودی لێ نابنێت؛ جەهەپەش سوودی لێ نابینێت؛ حیزبەکانی دیکەش سوودی لێ نابینن.

زۆر پارت هاتن و چوون؛ زۆر سەرۆککۆمار هاتن و چوون؛ زۆر سەرۆکوەزیر هاتن و چوون؛ چیرۆکی کەس بۆ ئێمە لە چیرۆکی کەسێکی دیکە جیاواز نییە، ئەگەر پرسی کوردی چارەسەر نەکردبێت و سەبارەت بە پرسی کورد بەرپرسیارێتی هەڵنەگرتبێت، ئینجا دەسەڵاتدار بێت یان ئۆپۆزیسیۆن. لەبەرئەوە ئەگەر لایەنێک بیر لە بەژەوەندییە گشتییەکانی تورکیا بکاتەوە، دوا بانگەوازمان بۆی ئەوەیە کە پێویستە دەست لەو شتە دژە دیموکراسیانە هەڵبگرێت؛ ئەو شتانەی لە دیموکراسی دوورن.

بە دانانی قەییووم، بە ترس و قەدەخەکردن، بە نەناسینی زمانێک، وڵاتێک نەوەک تەنیا ئاوەدانتر نابێت، بەڵکو لەڕووی ئابووریشەوە باشتر بەڕێوەناچێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 61 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 28-03-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 00-00-2024 (0 سال)
باژێر و باژارۆک: ئامەد
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 29-03-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 29-03-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 29-03-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 61 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.128 KB 29-03-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,162
وێنە 106,480
پەرتوک PDF 19,249
فایلێن پەیوەندیدار 96,940
ڤیدیۆ 1,379
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.266 چرکە!