ناونیشانی پەرتووک: ئیکۆفێمینیزم
ناوی نووسەر: #ڕێبین فەتاح#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: دیجیتاڵ
دەزگای پەخش: #ژنەفتن#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
(سرووشت کێشەیەکی فێمینیستییە)، یان وەک شیڤا و میس وتیان: (دەستدرێژیکردنە سەر سرووشت لە زۆر ڕووەوە میتافۆڕێکە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ژن)، بەدوای ئەوانیشدا (ئاریەل) واتەنی: (هەمان ئەو کردە پیاوسالارییەی ژینگە پیس دەکات، لە چەوساندنەوە و دەستدرێژیی بۆ سەر ژنان بەرپرسە). کارین وارین کە پێی وا بوو ژنان دوایین کۆلۆنیالیزەکراون، پێداگیری دەکرد: (کۆلۆنیالیزم کێشەیەکی فێمینیستییە، چونکە تێگەیشتن لە کۆلۆنیالیزم، یارمەتیی تێگەیشتن لە بندەستی ژنان دەدات). ئەوە بەشێکە لە ئەدەبیاتی باڵکێشی ئیکۆفێمینیستان، کە بۆ زۆرێک لە-پیاوان-یش سەرنجڕاکێشە.
ئەم باسە، لە ئیکۆفێمینیزم دەکۆڵێتەوە، وەک چوارچێوەیەکی تیۆریی و بزاڤێکی فرەڕەهەند، هەر لە سەرهەڵدان و پەرەپێدانییەوە تا دەگات بە خستنەڕووی ڕەهەندەکانی ئیکۆفێمینیزم و لە کۆتاییشدا ڕوانگەی ئەوان بەرانبەر بە سەرمایەداریی، پەرەپێدان، چەمکگەلی وەک پێشکەوتوو و دواکەوتوو لەمەڕ کۆمەڵگە مرۆییەکان و هتد. [1]
خواندن و دانلۆدکرنا پەرتووکا: ئیکۆفێمینیزم
15 جارا هاتیە دابەزاندن
داخوازێ ژ نڤێسەر ، وەرگێر و دەزگەهێن بەلاڤکرنێ دکەین ئەگەر بو هەوە باش نینە پەرتوکا هەوە ل ڤێرێ بیت ، دخوازین مە ئاگەهدار بکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 111 جار هاتیە دیتن