کوردی و فارسی
شێخ کە پۆلیسی دەوێ و عەسکەری سوارە و پیادە
بۆ هەموو فیتنە و شۆڕش کە بووە ئامادە
دەستی هەڵگرت لە خودا و دینی کە کرد ئازادە
این همه از پی آنست که زر میخواهد
گەﮪ بە کیبر و عەزەمەت شایە گەهێ زیلل و فەقیر
گەﮪ دەڵێی جوکلە گەﮪ ساکینی بەرماڵ و حەسیر
گەﮪ حوکمرانە گەهێ پایی بە زنجیر و ئەسیر
این همه از پی آنست که زر میخواهد
گەﮪ لە تەڵقینی عەوامایە وەکوو مورشیدی پیر
گەﮪ دەخوا خوێنی جەوانیش بە حەڵاڵی وەکوو شیر
گەﮪ دەنووسێ بە قەڵەم نوشتە گەهێ کوشتە بە تیر
این همه از پی آنست که زر میخواهد
واریعی سیڕڕی دیواری یەتیمە گاهێ
قاریئی ئایەتی قورئانی قەدیمە گاهێ
دڵی هەر توندە بەدەم گەرچی حەلیمە گاهێ
این همه از پی آنست که زر میخواهد
گەﮪ لەگەڵ هەرزە و ئوباشە خەریکی شەڕەشەق
گەﮪ لەگەڵ جەردە و دز مەشقی تفەنگ و تەقەتەق
گەﮪ لە زیکرایە لەگەڵ سوفیی سافی لەقەلەق
این همه از پی آنست که زر میخواهد
گەﮪ دەکا عەرزی تەشەببوس بە موسوڵمان و تورک
گەﮪ بە ئینگلیزی ئەدا مەزبەتەی میللەت و مولک
گەﮪ بە سەر دۆستی و گاﮪ تەمەننای بە کەلک
این همه از پی آنست که زر میخواهد
گەﮪ بەسەر سەوزی وەکوو سەروە لە عالەم سەرکەش
گەﮪ بە چەفیە سەری وەک غونچە لەتیف و دڵگەش
گەﮪ دەبێتە مەحەک و گاهێ بەزیوی پڕغەش
این همه از پی آنست که زر میخواهد
شەو لە کەیفایە گەهێ ڕۆژە لە سەیران و شکار
گەﮪ لە ئەشکەوت و کون و قوژبن و کێوانە فیرار
گەﮪ لە ژێر باری غەما گاﮪ لەسەر غەم بووە بار
این همه از پی آنست که زر میخواهد
کەس نەبێ حەمدی بە ئومێدی عەتایا و کەرەم
نە قوماندان و نە ئەفراد و نە خوددام و حەرەم
خۆی و عالەم کە دەکا سەوقی خەراباتی عەدەم
این همه از پی آنست که زر میخواهد
پەرتووکی: #دیوانی حەمدی#
هۆزانەوان: #حەمدی ساحێبقڕان#. [1][2]