Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,075
Immagini 106,655
Libri 19,286
File correlati 97,268
Video 1,392
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
سوورداش
Gruppo: Luoghi | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سوورداش

سوورداش
یەەکێکە لە شەش شارەدێیەکەی شارۆچکەی #دوکان# لە پارێزگای#سلێمانی# لە باشووری کوردستان. ناوەندەکەی شارەدێی سوورداشە. ژمارەی دانیشتووانی شارەدێی سوورداش لە ساڵی 2020دا (7، 058)کەسە.ناوی شارەدێی سوورداش لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی سوورداشە.
=KTML_Bold=چەند بۆچوونێک ھەیە لەسەر ناوی سوورداش=KTML_End=:
ناوی سوورداش لەوەوە ھاتووە کە (سەر+دەشت)ەوە ھاتووە و بەپێی کات گۆڕاوە بووەتە سوورداش.
بۆچوونێکی تر دەڵێت لە #زەردەشت# ەوە ھاتووە دامەزرێنەری ئایینی زەردەشتی.
سوورئاش گوایە ئاشێکی لێبووە سوور بووە.
گوایە لە (صولی طاش)ی تورکییەوە ھاتووە کە بە واتای ئاو و بەردی زۆردێت.
سێ ھەزار و سەدوسی ساڵێک لەمەوبەر، ئاشوورییەکان ھێرشیانکردە سەر دۆڵی سوورداش لە ڕۆژھەڵاتی #زێی بچووک#، ئەوکات ئەوێ پێی ئەوترا (سارادائوش)، کۆشک و خانووی لۆلۆبییەکان تاڵانکران و سوتێندران، کەلوپەل و گەنجینەیەکی زۆریان بەتاڵانبرا.
ناوی سوورداش نە تورکی یە و نە کوردی یە، بەڵکوو ناوێکی کۆنی لۆلۆبییەکانە و واتاکەی نازاندرێت، بەپێی سەردەم و زمانی تۆمارەکان گۆڕانکاری بەسەرداھاتووە.
=KTML_Bold=جوگرافیا=KTML_End=
شارەدێی سوورداش ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە شارەدێی #بنگرد# و شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی #دوکان# ، لە باشوورەوە شارەدێی#پیرەمەگروون#، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی #گاپیڵۆن# و شارەدێی#بەکرەجۆ#، لە ڕۆژاواوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی دووکان و شارەدێی #ئاغجەلەر#.
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (289کم2)ە لە (16٫21٪) شارۆچکەی دوکان پێکدەھێنێت، وە لە (1٫43٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (سێیەمە) لە شەش شارەدێی شارۆچکەی دوکاندا.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (پێنجەمە) لە شەش شارەدێی شارۆچکەی دوکان.
=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
ئەشکەوتی#قزقاپان#: لە شارەدێی سوورداش، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردینی کۆن 35 ھەزار ساڵ پێش زانین.
سێ ھەزار ساڵێک لەمەوبەر، ئاشوورییەکان ھێرشیانکردە سەر دۆڵی سوورداش لە ڕۆژھەڵاتی زێی بچووک، ئەوکات ئەوێ پێی ئەوترا (سارادائوش)، کۆشک و خانووی لۆلۆبییەکان تاڵانکران و سوتێندران، کەلوپەل و گەنجینەیەکی زۆریان بەتاڵانبرا.
بابانییەکان ماوەیەک سوورداشیان کردە پایتەختی میرنشینەکەیان.
=KTML_Bold=سەردەمی عوسمانی=KTML_End=
#لەنێوان ساڵانی (1851-1869):#
لەنێوان ئەم ساڵانەدا دابەشی کارگێڕی عوسمانی لە ویلایەت و لیوا و شارۆچکە پێکھاتبوو، سوورداشیش یەکێک بوو لە 17 قەزاکەی لیوای سلێمانی.
لەنێوان ساڵانی (1869-1872)دا:
قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی #بەغدا# بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:
ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی شارۆچکەکان: بەشێکی زۆری شارۆچکەکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
کۆکردنەوەی شارۆچکەکان: بەشێک لە شارۆچکەکان کۆکرانەوە لە یەک شارۆچکەدا و یەک ناوی بۆ داندرا.
لەم گۆڕانکارییەی مەدحەت پاشادا سوورداش وەک شارۆچکە مایەوە.
#لەنێوان ساڵانی (1873-1918)دا:#
لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی ئێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (8) سنجاغ-لیوا، لیواکانی دیکەش کران بە شارۆچکە و بەشێکی زۆری شارۆچکەکانیش کرانە شارەدێ. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی (موسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی (1296ک-1879ز)دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ. لەم قۆناغەدا شارۆچکەی سوورداش بچووککرایەوە و کرایە شارەدێ و خرایە سەر شارۆچکەی پشدەر.
لە ڕۆژی (#01-06-1888# ) دەرچووە، بڕیارەکە ئاڕاستەی والی ویلایەتی مووسڵ کراوە، تێدا ھاتووە: (محەمەد فکری ئەفەندی) وەک بەڕێوەبەری شارەدێی سوورداشی سنجاقی سلێمانی دانراوە. لە ڕۆژی دەست بەکاربوونییەوە، مووچەی (500) قوروشی پی دەدرێت، ھەروەھا مانگانە بری دیاریکراوی بۆ صندوقی خانەنشینی لێوەردەگیرێت، ھەروەھا کرێی ڕێگا (1860) قوروشی پێ دەدرێت، ھەموو ئەمانە بە گوێرەی ڕێنومایی دارایی ڕێکدەخرێت، بەڕێوەبەری پێشوو (عەبدوڵڵا ئاغا) ئاگادار دەکرێتەوە لەم بڕیارە. ھیمەت بکرێت بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە. کەلە ڕۆژی (28-09-1892) دەچووە، ئاڕاستەی والی ویلایەتی مووسڵ کراوە، تێدا ھاتووە: لە سنجاقی سلێمانی (عەبدولفەتاح ئاغا) بەڕێوەبەری (شارەدێی ڕۆژاوای#سەرچنار# )، ئەرکەکەی بۆ بەڕێوەبەری شارەدێی سوورداش دەگوێزرێتەوە، لە شوێنی ئەویش (فەتحوڵا بەگ) دادەمەزرێت، بۆ ئەم مەبەستە نووسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت.
لە ساڵی 1894دا شارەدێی سوورداش سەربە شارۆچکەی پشدەر بوو.
لە ساڵی 1911دا شارەدێی سوورداش لە شارۆچکەی پشدەر دابڕێنراو لکێندرا بە شارۆچکەی سلێمانییەوە.
سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا (1918-1958)
لە دوای نەمانی دەسەڵاتی عوسمانییەکان و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ، بۆ چەند ساڵێک ئیدارەی لیوای سلێمانی ڕاستەوخۆ لەژێر ھەژموونی ئینگلیزدا بوو، بە پێچەوانەی لیواکانی تر کە سەر بە بەغدا بوون، بەڵام دوای واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلێک لەنێوان بەریتانیا و ئێراقدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق لە (#11-06-1923# )دا بڕیاری لکاندنی سلێمانی بە ئێراقەوە درا.
لەنێوان ساڵانی (1918-1936)دا:
لەم مێژووەدا شارەدێی سوورداش سەربە شارۆچکەی سلێمانی بووە.
#لەنێوان ساڵانی (1936-1947)دا:#
حکومەت لەم قۆناغەدا سەرلەنوێ شارۆچکەی پشدەری ھێنایە کایەوە، بە دابڕانی لە شارۆچکەی شارباژێڕ، بەم شێوەیە ئەم لیوایە لە (4)شارۆچکە و (10) شارەدێ پێکھاتبوو، لە پڕۆسەی سەرژمێری ساڵی 1947دا زانیاری ورد و تایبەت بە ڕەوشی کارگێڕی لیواکانی ئێراق تۆمارکرا، وەکوو یەکە کارگێڕییەکان، ڕووبەر و دانیشتووانەکەی، ئەمە لەلایەک و لەلایەکی ترەوە پێویستی یەکە کارگێڕییەکان لە دوای تەواو بوونی پڕۆسەی یەکلاکردنەوەی مافی زەوییەکانی ھەریەک لەلایەن فەرمانگەکانی تەسوییەوە کێشرا.
#لەنێوان ساڵان (1947-1958):#
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە سەرەتای ساڵی 1957دا ناوەندی شارەدێی#چناران# لە گوندی #میرزا ڕۆستەمی گەورە# وە بۆ گوندی دوکان گواسترایەوە و لەگەڵ دابڕانی گوندەکانی ( دوکان، #تۆپزاوا#، #جۆبڵاخ# و #قەشقۆڵی# ) لە شارەدێی سوورداشی سەربە شارۆچکەی سلێمانی و لکاندنی بە شارەدێی چنارانەوە لە شارۆچکەی#ڕانیە#.
#سەردەمی کۆماریدا (1958-1990):#
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (5) ساڵ، نەتەوەپەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (5) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (1968-1979) و سەددام حسێن (1979-2003)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر ئەم پارێزگایە تا ساڵی 1991 بوو. کاریگەریی ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی ئێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لەناوبردنی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سرووشتییەکان. ئەم سەردەمە دابەشی پێنج قۆناغ دەکرێت.
1-#لەنێوان ساڵانی (1958-1965):#
شارەدێی سوورداش وەک خۆی مایەوە ھەر سەربە شارۆچکەی سلێمانی بوو.
2-#لەنێوان ساڵانی (1965-1977):#
ھێنانە کایەی شارۆچکەی دوکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ناوەندەکەشی لە جێکەوتی بەنداوی دوکان، لە کەرتی (47/تۆپزاوا) و ھەردوو شارەدێی سوورداش و شارەدێی چناران بەستران بەم شارۆچکەیەوە بەپێی فەرمانی کۆماری ژمارە (247) لە 16-06-1971دا.
3-#لەنێوان ساڵانی (1977-1986)دا:#
دابڕاندنی (4) کەرت لە شارەدێی سوورداش و (7) کەرت لە شارەدێی چناران و لکاندنیان بە ناوەندی شارۆچکەی دوکانەوە بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (233) لە ساڵی 1978دا.
گواستەوەی ناوەندی شارەدێی سوورداش لە گوندی سوورداشەوە بۆ گوندی #سوسێی سەیدان# بە پێی بڕیاری وەزارەتی حکومی خۆجێی ژمارە (4106)ی ساڵی 1981.
=KTML_Bold=سەردەمی حکوومەتی ھەرێم=KTML_End=لەنێوان ساڵی (1991-1992)دا:
لەم قۆناغەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای #ھەولێر# و پارێزگای #دھۆک# لەلایەن بەرەی کوردستانییەوە بەڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی 1989 بەڕێوەدەبرا، لەبەر ئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان درووست نەببوو تاوەکوو لە ساڵی 1992 پەڕڵەمانی کوردستان پێکھێنرا، ئەنجا یەکەکارگێڕییەکان درووستکرانەوە.
3- #لەنێوان ساڵی (1992-2003)دا#
لەم قۆناغەدا یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی بە پێی ئاوەدانکردنەوە نوێ کرانەوە و یەکە کارگێڕییەکان چوونەوە جێی خۆیان و ناوی کوردییان لێنرانەوە، ھەرچەندە شەڕی براکوژی کاریگەریی خۆی لەسەر ئەم ئاواکردنەوەیەش دانا و ھەرێمی کوردستان بووە دوو حکومەتی جوودا و تاوەکوو ئێستاش کاریگەریی لەسەر پڕۆسەی حکومداری جێھێشتووە.
لە دوای ڕاپەڕینی 1991، ھەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە (18) لە (#22-09-1992# )دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو شارۆچکە و شارەدێیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەرلەنوێ پێکبھێنرێنەوە.
لە #15-01-2005# دا شارەدێی پیرەمەگروون ھاتە کایەوە و لە 46 کەرتی شارەدێی سوورداش و شارەدێی بەکرەجۆ درووستکرا.
بەڕێوبەرەکانی شارەدێ و ناوی ھەندێک لە بەڕێوەبەرەکانی شارەدێی سوورداش:
=KTML_Bold=سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی=KTML_End=
1-حاجی ڕەسوڵ بەگ
2-تۆفیق بەگ باوکی سڵێمان بەگی گێچینە
3-کەریمە تورکە (تورکمان بووە)
=KTML_Bold=سەردەمی دەوڵەتی ئێراقی=KTML_End=
1-شێخ یوسف شەدەڵەیی یەکەم بەڕێوە بەری شارەدێی سوورداش لە سەردەمی دەوڵەتی ئێراقی
2-سەعید بەگی گێچینە
3-حەمەکاکەی کوڕی سەعید بەگ
4-کەریم ئەفەندی (لەلایەن #شێخ مەحمود# ەوە بەند کراوە)
5-شەفیق بەگ
6-ئەمین یاموڵکی
7-عیزەت نەجیب
8-ئەحمەد فەخری
9-عومەر ئاغا
10-جەمیل ئاغای شەقڵاوەیی
11-حەمە سەعید فەقێ مەحموود
12ڕۆییتەن
[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 126
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ویکیپیدیا - 26-04-2024
File correlati: 1
Articoli collegati: 584
Articoli
Biografia
Documenti
Immagine e Descrizione
Luoghi
luoghi archeologici
Mappe
Martiri (Al-Anfal)
Poesia
Gruppo: Luoghi
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Città: Dukan
Dialetto: Curdo - Sorani
Extermination and deportation: No specified T4 733
Part of the Anfal operations: Yes
Provincia: Sud Kurdistan
هۆز: Caf
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( سەریاس ئەحمەد ) su 26-04-2024
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 28-04-2024
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان سەرچناری ) in: 28-04-2024
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 126
Attached files - Version
Tipo Version Nome Editor
file di foto 1.0.170 KB 26-04-2024 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,075
Immagini 106,655
Libri 19,286
File correlati 97,268
Video 1,392
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 1.5 secondo (s)!