پێ پەتی
بەو کەسانە ئەگوترا کە #پێخواس# بوون، بێ پێراوبوون، بە #پێپەتی# ئەسووڕانەوە، ئەوەی ئەیبینن ئەوا کابرایەکی ئاو فرۆشە لە #بەغدا#، ساری1917.
زۆر جار باوی من واگۆ.
عومرم هەشت ساربوو، شەوێ لۆ باخچە داشتنێ بە پێخواسی ئەچووم باخچەمە داشت، کە ئەمگۆ فرانە شتم نییە.
ئەیگۆ کوڕم بەخوای ئەمە لە زۆر کەسان باشتر بووین، قەسسەم بەخوای سێ برا و خوشکەک بووین، ئێک لێفن هەبوو، ئێک بەڕەشن هەبوو، عومرم بووە دەساری ئەوجا شروارەکم لۆ کڕدرا.
هەق وایە هەر نانەکێ بخۆین دوان بکەینەخێر، ئەلحەملای هەرچی پێتەوێ بە لەحزە لۆن ئاماداکرێ، کەس نییە چەند قاتی نوێی نەبن، چەند پێراو و پێویستی بە زیادەوەی نەبی.
کەچی حەیف کم کەس هەیە ئی شوکربی، ڕۆژێ سەت ناشکوڕیانەکات، دەجارەکێ برێن (الحمدللە) و لێت بەزیادبی خوایە، هەر ئەتوو (ارحم الراحمینی). [1]
نووسینی: #محەمەد جەمال توتمەیی#
⚠=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=