ئاراس سەعید
ناو: ئاراس
ناوی باوک: سەعید
شوێنی لەدایکبوون: چەمچەماڵ
ساڵی لەدایکبوون: #07-01-1995#
بڕوانە: بەکالریۆس لە ڕاگەیاندن
$ژیاننامە$
ئاراس سەعید، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد لە ڕێکەوتی (07-01-1995) لە ماڵباتێکی کوردپەروەری شاری #چەمچەماڵ# لە دایکبووە.
ماڵباتەکەی خەڵکی شاری #کەرکووک#ن و بەهۆی هەڵوێستی نیشتمانپەروەرییەوە لە ساڵی 1988 لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچووەوە ڕاگوێزراون و، خەڵکی عەرەبی هاوردە لەسەر ماڵەکەیان نێشتەجێکراون و لەو کاتەوە ڕوویان کردووەتە شاری چەمچەماڵ و، تا ئێستا لەو شارەدا نیشتەجێن.
هەر لە تەمەنی مێردمنداڵییەوە، بە ئەدەبیاتی کلاسیکی کوردی ئاشنا بووە و لە تەمەنی پانزە ساڵیدا دەستی کردووە بە نووسینی هۆنراوە، یەکەمین هۆنراوەی لە گۆڤاری گەلاوێژ لە ساڵی 2017 بە ناونیشانی (تەنیایم دەستەمۆ نابێت) بڵاوکردووەتەوە. هەر لەو ساڵەدا دەستیکردووە بە نووسینی وتاری فیکری و لە گۆشەیەک لە ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان هەفتانە وتاری بڵاوکردووەتەوە و تا ساڵی 2020 بەردەوام بووە.
هەروەها لە ماوەی ساڵانی 2018 تا ئێستا2025 سەدان لێکۆڵینەوە و وتاری ئەدەبی و فیکری و سیاسی لە هەریەک لە ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان، ڕۆژنامەی ڕێچار، ڕۆژنامەی هاووڵاتی، گۆڤاری ئایدیا، گۆڤاری فۆکەس، گۆڤاری گوڵچن، گۆڤاری مەهاباد، ماڵپەڕی دەنگەکان، ماڵپەڕی خەندان، ماڵپەڕی چمک بۆ لێکۆڵینەوەی میدیای، ماڵپەڕی چاوی کورد، ماڵپەڕی زێی بادینان. ماڵپەڕی ئاڤا میدیا و کوردستان 24 و بەشی ئینگیلیزی و کوردی ماڵپەڕی باسنیوز..هی تر بڵاوکردووەتەوە.
هەروەها چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لە گۆڤاری (فەتێرا) ی یۆنانی بڵاوکراوتەوە.
لە ساڵی 2020وە تا 2025 وەک ڕیپۆرتەر لە ماڵپەڕی (باسکورد) کە ماڵپەڕێکە بۆ ناساندنی کەلەپوور و کولتوور و فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی، کاری میدیایی کردووە.
لە ساڵی 2024 بووە بە ئەندامی دەستەی نووسەران لە گۆڤاری گوڵچن.
تا ئەم خولەکەی ئەم ژیاننامەی تێدا نووسراوە خاوەنی پەرتووکێکە بڵاونەکراوەیە بە ناونیشانی (بەخێربێن بۆ گوندە بچکۆلەکە) کە ناوئاخنە بە کۆمەڵێک هزرەوتار دەربارەی فەلسەفەی میدیا و زیرەکی دەستکرد.
[1]