12 شێوەکاری ئێران و ئەفغانستان، لە سلێمانی پێشانگایەکی ناوازە دەکەنەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە #19-01-2025#، بە ئامادەبوونی د. #هەڤاڵ ئەبوبەکر# پارێزگاری #سلێمانی# و د. #موحسین ئەدیب# بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و میوانان، پێشانگایەکی شێوەکاری بە ناونیشانی (ئاسۆی هاودڵی) بە بەشداری 12 شێوەکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی (تاران و مەشهەد و ئەسفەهان و شاری هەراتی ئەفغانستان) لە گەلەری ئەمنەسوورەکەی سلێمانی دەکرێتەوە.
پێشانگاکە، نیگارکێشان و خۆشنووسی و وێنە لە خۆدەگرێت و بەهاوبەشی لەنێوان ناوەندی 7 ڕەنگە و گەلەری ئایرین کراوەتەوە و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت. [1]