سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و کوردستان دەکەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم هاووڵاتیانی کوردستان دەکەم. لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و ئارامی بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەخوازم و، لە خودای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ بکات و ئەو جەژنە ئاشتی و خێر و ئارامی بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و کوردستان دەکەم. پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم هاووڵاتیانی کوردستان دەکەم.
لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و ئارامی بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەخوازم و، لە خودای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانانی قبووڵ بکات و ئەو جەژنە ئاشتی و خێر و ئارامی بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.
[1]
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی
29ی ڕەمەزانی 1446ی کۆچی
29ی ئاداری 2025ی زایینی
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!