دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم مسوڵمانان دەکات و دەڵێت: با ئەم جەژنە پیرۆزە بکەینە دەرفەت بۆ گەردن ئازایی و گیانی تەبایی و یەکڕیزی لەنێو میللەتەکەمان.
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەوەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی جیهان دەکەم، بە تایبەت مسوڵمانانی کوردستان، خوای گەورە نوێژو رۆژی هەموولایەکی قبوڵ کردبێت.
با ئەم جەژنە پیرۆزە بکەینە دەرفەت بۆ گەردن ئازایی و گیانی تەبایی و یەکڕیزی لەنێو میللەتەکەمان، چونکە تەنها بە لێبووردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەگەینە ئامانجە رەواکانمان.
جەژن لە کەسوکاری سەربەزی شەهیدان و تێکۆشەران و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆزبێت، کە لەسایەی خوێن و خەبات و ماندووبوونی ئەواندا نیشتمانەکەمان پارێزراوە.
دووبارە جەژنی هەموولایەک پیرۆزبێت، رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان لە هەموولایەک قبوڵ بووبێت.
[1]
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵدەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!