مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان و عیراق دەکات و رایدەگەیەنێت: هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە وێستگەی قوڵکردنەوەی لێبوردەیی لەناو گشت پێکهاتەکانی کوردستاندا.
دەقی پەیامەکە..
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق دەکەین و لە یەزدانی مەزن داواکارین نزا و رۆژو و گشت سروتە ئایینیەکانی ئەم مانگە پیرۆزە لە گشت لایەک قبوڵ بکات و جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی
هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە وێستگەی قوڵکردنەوەی لێبوردەیی لەناو گشت پێکهاتەکانی کوردستاندا و هەموان پێکەوە هەوڵەکانمان زیاتر بخەینە گەڕ بۆ دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەمان.
[1]
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!