یاری فوتساڵ یەکێک لەو یارییانەیە کە لە دەڤەرە جیاوازەکانی کوردستان گرنگی زۆری پێ دەدرێت لەنێوان یاریزانانی کوڕ و کچی شارەکانی کوردستان، دەڤەری #شارەزوور# یەکێک لەو دەڤەرانەی کوردستانە کە کچانی ئەم ناوچەیە لە یاری فوتساڵ قۆناغی باشیان بڕیوە چاویان لەوەیە بگەنە ئاستێکی بەرزتر، یەکێک لە ڕاهێنەرە دیارەکانی ئەم ناوچەیەش کە بەردەوام وەکوو یاریزان و ڕاهێنەر لە خزمەتی ئەم یارییەیە ڕۆڵی بەرچاوە بۆ خزمەت کردن و بەرەوپێشبردنی ئەم یارییە ئەویش کچە ڕاهێنەر #ئیمان بارزان#ە، ناوبراو لەدایکبووی ساڵی 2000ە و دەرچووی کۆلیژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشییەکانە لە زانکۆی #هەڵەبجە# و پێشوتر یاریزانی یاری فوتساڵ بووە لە چەندین یانەی جیاواز یاری کردووە و ئێستاش 2025 ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی کچان شارەزوورە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!