جارێک فەقێیەک لە خزمەتی مەلای بیارە (مەلا قادر)دا ئەبێ، فەقێیەک شێت ئەبێ، ئەڵێ: مامۆستا بەخوا لەشم پیسە. مەلا ئەفەرموێ: ئا بیخەنە ئەو حەوزەوە لەش پیسیی دەرکەن. فەقێیەکە، قاقا دەست ئەکا بە پێکەنین و ئەڵێ: مەلا! خۆ تۆ مەلای، ئەی نازانی نییەت بە دەست خۆمە؟![1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=