لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی زێڕینی بلە ئەنجام درا و تێیدا چەندین کەسایەتی خەڵات کران.
ئەمڕۆ#26-04-2025# لە هۆڵی تەلاری هونەری شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان، ڕێووێنەی بەخشینی خەڵاتی زێڕێنی بلە ئەنجامدرا کە لە ساڵی 2002 بەدواوە لە 26ی نیسان، لە ساڵڕۆژی مردنی کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیری گەلی کورد مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بەڕێوەدەچێت.
لە مەراسیمەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی سیاسی، نووسەر و ڕۆشنبیران ئامەدەبوون، تێیدا خەڵاتی زێڕینی بلە کە لەلایەن دەزگاری ئیبراهم ئەحمەد فاوەندەیشنەوە ئامادەکراوە، بەخشرایە ئەو کەسایەتییە کوردستانیانەی کە لەسەر ئاستی هەر چوارپارچەی کوردستاندا لە بواری جیاوازدا خزمەتییان بە دۆزی گەلی کورد کردووە.
لە ساڵی ڕابردوویی مەراسیمەکەدا خەڵات بەخشرایە؛ دایکی نموونەی، نووسەری نموونەی، کەسایەتی پارێزەری زمان، هەرەوەها کەسایەتی دادوەری.
وتەی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتک:
لە مەراسیمەکەدا #مەزڵوم عەبدی# بە پەیامێکی ڤیدۆی بەشدار بوو، لە پەیامەکەدا مەزڵوم عەبدی وتی: دوای لێبوردن دەکەم کە نەمتوانی بەشداری مەراسیمەکە بم. سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە من و شەهید شەڕڤان کۆبانێیی هێژایان خەڵات کردووە. شەڕڤان کۆبانێیش هاوشێوەی ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ئازادی هەر چوارپارچەی کوردستان تێکۆشانی کرد و شەهید بوو. لە تەمنێکی کەممدا شانسی بینینی ئیبراهیم ئەحمەدم هەبوو. لە کۆتایی ساڵانی نەوەدەکاندا هەندێک شتی لێوەفێربووم و بۆ یەکێتی کوردان کارمان کرد. هەروەها لەمڕۆشدا کۆنفرانسی خۆمان لە ڕۆژاوای کوردستان ئەنجام دا. لەوباوەڕەدام ئەم کۆنفرانسە ببێتە هۆکاری کۆنگرەی نەوەتەوەیی کورد.
خەڵاتەکەی مەزڵوم عەبدی لەلایەن سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەخشرا و لە لەلاین ئەندامی دیوانی سەرۆکایەتی یەنەکە شاناز ئیبراهیم ئەحمەدەوە وەرگیرا.
خەڵاتکراوانی ئەمساڵی مەراسیمەکە:
مەراسیمی خەڵاتی زێرینی بلە کە ئەمڕۆ لە بەڕێوەچوو خەڵاتی چەند کەسایەتییەکی نموونەی کرا.
خەڵاتی زێڕینی بلە بە خشرایە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک.
وەک سیمبوڵی شەهیدان خەڵات بەخشرایە شەهیدی فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆری ڕۆژاوا، شەهید شەڕڤان کۆبانێ (عەبدۆ ئەحمەد عەبدی). کە لە #15-03-2023# شەهید بوو.
وەک سیمبوڵی پارێزەری زمانی کوردی و چالاک لە بواری فێرکردنی زمانی کوردی و مافی ژنان خەڵات بەخشرایە مامۆستای زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، #زارا محەمەدی# کە لەسەر وتنەوەی وانەی زمانی کوردی ماوەی 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە.
وەک سیمبوڵی تێکۆشان لە ڕێگەی وەرزش، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی ڕەگەزپەرستی، خەڵاتی یانەی وەرزشی 'ئامەد سبۆر' کرا، کە لە ساڵی 1972 لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان دامەزراوە.
وەک سیمبوڵی پارێزەری کولتوور و فۆلکلۆری کوردی، خەڵاتی نووسەر ساڵەح حسێن محەمەد ناسراوە بە ساڵەح حەیدۆ کرا، ناوبراو خاوەنی 90 پەرتووکی چاپکراوە لە بواری فۆلکلۆری کوردیدا.
لە بەردەوامی مەراسیمەکەدا خەڵاتی چەندین کەسایەتی دیکە دەکرێت کە لە بواریی هونەری و کولتووریدا ڕەنجی مەزن و کاریگەرییان داوە.[1]