کابرایەک لەو دەشتی دزەییە ئەچێتە لای مەلایەک ئەڵێ: مامۆستا بێ ئەدەبی نەبێ، پیاو کە چووە سەر ئاودەستان، چەندە قنگی بشوا پاک دەبێتەوە؟ ئەویش ئەڵێ: برام ئەوەندە بشوا تا جیڕە و زیڕەی لێوە دێت.
ئەمجا کابرا، کە دەچێتە سەر ئاودەست و دەست بە ئاو ئەگەیەنێ، پاشان خۆی ئەشوا، هەر دەست بە خۆیا دێنێت و ئاوی پیا ئەکا، کتوپڕ تڕێک ئەکا! ئەڵێ: ئەی بە هینی مەلاوە، چاک جیڕە و زیڕەی لێوە هات![1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=