ساڵێک «کوێخا نامق» هەبوو تیلەکۆیی بوو، لەو دەشت گوێی سیروانە خستبوویان، کوڕێکی خوشکەزای هەبوو تەڵاقی خواردبوو. بۆ ئەم مەسەلەیە هاتنە لام لە «بەغدا». منیش کوڕێکی ترم لا بوو، ئەمانە کە لە شێروانەوە خستبوویانە بەرەجووتێک لە ئاوایی «کەلار»ەوە دوور بوون، لە پاش پرسیار و وەڵامێکی زۆر «کوێخا نامق» وتی: «بێژم چی! ئەم کوڕە نەگوەتیەسی. هەر ماڵمان تۆزێ لەولاترەوە بوایە، لە ئاوایی کەلار تەڵاقی وا بوایە قنچکێکی نەئەکەوت، کە چی ئیستا بە ناچاری کەوتمە شوێنی وە وڵاتانا و یەکێکیش جواوێکی ڕاستم نادا بە دەستەوە!»[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=