کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,779
وێنە
  124,539
پەرتووک PDF
  22,125
فایلی پەیوەندیدار
  126,729
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ئەڵێن مێژوو خۆی دەوری خۆی ئەکاتەوە، ئەمە ڕاستە چونکە ئەو کارەساتانە کە لەو ڕۆژانەدا پەیدا ئەبن بە دەگمەن دوویان لە یەک ئەچن
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ئەڵێن مێژوو خۆی دەوری خۆی ئەکاتەوە، ئەمە ڕاستە چونکە ئەو کارەساتانە کە لەو ڕۆژانەدا پەیدا ئەبن بە دەگمەن دوویان لە یەک ئەچن
ئەڵێن مێژوو خۆی دەوری خۆی ئەکاتەوە، ئەمە ڕاستە چونکە ئەو کارەساتانە کە لەو ڕۆژانەدا پەیدا ئەبن بە دەگمەن دوویان لە یەک ئەچن
ئەڵێن مێژوو خۆی دەوری خۆی ئەکاتەوە، ئەمە ڕاستە چونکە ئەو کارەساتانە کە لەو ڕۆژانەدا پەیدا ئەبن بە دەگمەن دوویان لە یەک ئەچن، دەورکردنەوەکە مەعنای ئەوە نییە لە کارەساتی وەکوو یەک ئەگێڕێتەوە، بەڵکوو مانای ئەوەیە کە زەمانەکە چەرخێکە ئەسووڕێتەوە، لە ناو چەرخەکەدا پەردەی ورد و درشت هەیە و پیشانی خەڵکی ئەدا، چەرخەکە لە سووڕانەوەدا ناوەستێ، کە نەوەستا ئیتر بەرەبەرە هەر پەردەی جۆراوجۆر دەرئەکەوێ.

جا بۆ ئەوە ئەو چەرخی مێژووە یەکێ لەو پەردانە کە نواندی بۆ پاشەڕۆژ ون نەبێ، ئەوا ئێمە لێرە وەکوو بخرێتە مەکینەی زەنگۆغرافەوە و بە تەواوی ڕوون بکرێتەوە ئەینووسین و بۆ پاشەڕۆژێ مێژوو ئەیهێڵینەوە. ئەو پەردەیەش پەردەی کارەساتی لافاوی سولەیمانییە، ئەم کارە ساتەش بەم جۆرە بوو:

ڕۆژ ڕۆژی هەینی 18ی تشرینی یەکەمی 1957 و 28ی سەرماوەزی 2657ی کوردی بوو، سەر لە بەیانی هەتاو و ڕۆژێکی خۆش بوو، ئومێدی لە خۆشی بەو لاوە هیچ شتێکی تر نەئەکرا. هەتا کەوتە پاش نیوەڕۆ، پاش عەسر. سەعات بوو بە پێنجی پاش نیوەڕۆ، لە لای باکوور و باکووری ڕۆژئاواوە هەورە چڵکنەیەک پەیدابوو، زۆر بە تیژی بەرەو ئاسمانی ناوشارەکە و بناری شاخی گوێژەوە دایکرد و کردی بە ڕەهێڵە. زۆری پێ نەچوو بوو بە تەرزە، بۆ ماوەی 45 دەقیقە هەورە تاڵەکە ئەیگرماند و ئەیشریخان و ئەگریا، باران وەکوو کوننە سەر بەرەوژێر ئەهاتە خوارەوە، تنۆکی باران بە چواریان ئیستکانێکی چایان پڕ ئەکرد. تەرزە لە هێلکە کەوێکەوە تا هێلکە مریشکێک بوو.

کە باران و تەرزە خۆشی کرد لافاو وەکوو شێری برسی پەلاماری ناوشاری دا. لە سەرووی شارەکەوە ڕژایە ناو شارەوە، سەری کرد بە کۆڵانەکانی گەڕەکی مەڵکەندیدا-کە یەکێکە لە گەڕەکی شارەکە و کەوتۆتە سەرووی شارەوە- لە کۆڵانیشەوە ڕووی کردە ناو ماڵەکان و ناو ژوورەکان، چی بەر پەل بکەوتایە لە نوێن و مناڵ و زەلام، لە دروشکەی بەردکێشان هەمووی ڕائەماڵی و ئەیهێنایە دەرەوە. ئەمجا بەسەر ئەو جادەیە تازەیەدا کە ئەچێ بۆ ئەزمەڕ شاڵاوی هێنا. چووە سەرای شارەکەوە، سەرا دوو نهۆمە، نهۆمی خوارەوە بڕی بوو لە ئاو و هەچ نووسراو و پسوولە و سەنەداتێکی سەرای حکومەت هەبوو لەو نهۆمەدا، هەمووی کەوتە سەرئاو و لە بن میچەکە توند بوو. لە پەنجەرەکانەوە ئاو هاژەی کرد و هاتەدەرەوە. لەگەڵ ئەوەی سەرەوە کە ئەهات قۆڵیان کرد بەقۆڵی یەکا و پەلاماری بازاڕ و گەڕەکەکانی خوارەوەیان دا، لەم بەردەرکی سەرایەدا لافاوەکە بەهێزتر بوو، ئەسپی کالیسکەچی و ئۆتۆمۆبێلی ڕاماڵی و ئەیبرد. ئەیدان بە دیوار و کەندەڵانا. لۆرییەکی بە حەوت تەن بارەوە برد، ئۆتۆمبیلی قەمەرە بە سەر ئاوەکەوە بۆی ببوو بە شۆفێر و بە کۆڵانەکانا ئەیسووڕاندەوە. لە شوێنێکی تر کە پێی ئەڵێن «ئەسحابەسپی» و ناوەندی شارەکەیە، ئۆتۆمۆبێل بە گوریس بەسرابووەوە، ئاو گوریسی پچڕاند و ئۆتۆمۆبێلی فڕاند. نرکەی ئەم لافاوەش بێ زیاد و کەم هەر لەوە ئەچوو ئەتوت کێوێک ئەکەوێ بەسەر کێوێکا، چونکە هەم دەنگی ئاوەکە خۆی، هەم دەنگی ڕووخانی ئەو دیوار و خانووانە کە بەر لەپی ئەکەوت، یەکیان ئەگرت و ئەو شاییەیان ئەگێڕا.

لە هەندێ شوێنا ئاو کە چووە ژوورەوە ئەو مێز و کورسییانەی کە لە ژوورەکە بوون، ئاوەکە لە بن میچەکەی تونگ ئەکردن، لە هەندێ شوێنی تر ئاو لە پاش ئەوەی کە نهۆمی ژێرەوەی خانووەکەی پڕ ئەکرد، ئەچووە نهۆمی سەرەوە، لەوێوە لە دەرگا و پەنجەرەکانەوە وەکوو تاڤگەی هەرە بەهێزی کوێستانەکان ئەڕژایە کۆڵانەکانەوە. لافاو لە دەشتەکانی سەروی شارەکەوە مەڕی هێنابوو بە جۆرێ ڕایماڵی بوو ئەو مەڕ فریای ئەوە نەکەوتبوو کە ڕووی خۆی بگۆڕێ بۆ ڕووی ئاوەکە. هەروەها لە ناوشارا ئەسپی ڕائەماڵی و ئەیبرد،. کە ئەمانەشی ئەبرد ئەیدان بە دیوار و کەندەڵانی ناوشارەکەدا و لەوێ یا ئەبوون بە ژێر دیواری ڕووخاوەوە یا هەر تونگی ئەکردن لە دیوارەکە و بەو جەزرەبەیە گیانیان تیا نەئەما. ئاوەکە بەمەوە نەئەوێستا، مناڵ و زەلامی لە ناو ماڵا ئەفڕاند و ئەیبردن. چەند بێشکەی کۆرپەی ساوا بەسەر ئاوەوە بوو، کەس نەیئەوێرا توخنی کەوێ. ئەمجا لافاو ڕووی کردە بازاڕان. لەوێ چووە «قەیسەری»یەکانەوە. سولەیمانی دوو قەیسەری تیایە؛ قەیسەری نەقیب، قەیسەری وەسمان پاشا. ئەمانە شوێنەکەیان چاڵن. شتومەکی بازرگانی و تجاری سولەیمانی هەموو لەم دوو «قەیسەری»یە دان، کەچی، چی لەوێ بوو لە کوتاڵ و شەکر و چا و بابەتی عەتاری هەموویانی ڕاماڵی. فەردەی پڕ لە کوتاڵ و سندووقی چا بەسەر ئاوەکەوە وەکوو پووشکە وابوو. دیارە ئەم ئاوە هەتا ئەهات زیادی ئەکرد و ئەهاتە سەری، لێرەدا نۆرە هاتە سەر گەڕەکی «سەرشەقام» و «شێخە باس». بەو تووڕەیی و توندوتیژیە پەلاماری ئەو گەڕەکانەی دا و ڕووی تێ کردن، لەو دوو شوێنە کارەساتی زیاتر کرد. ماڵ ڕوخان و مناڵ بردن زۆرتر بەر ئەو شوێنە کەوت. شوێنی شاری سولەیمانی لێژە؛ هەتا سەرەوخوارتر بڕوا بە لای قیبلەوە گوڕی ئاو زیاتر ئەبێ.ئەم گەڕەکانەش کەوتوونەتە خوارووی شارەوە بۆیە زیاتر کارەسات لە مانا ڕووی دا. تا گەیشتە ئەوێ و لەوێ دەرچوو و هەر شتێک هەبوو بردی و ئەمجا لە خوارووی شارەوە ڕووی کردە چەمی تانجەرۆ.

لە هەندێ لە کۆڵانەکانی ناوشارا، ئەو شوێنانەی کە ڕێبازی ئاوەکە بوون، تا دوو مەتر ئاو بەرز بووبووەوە. بەڵای زیاتر لەوەدا بوو کە ئاوەکە سارد بوو. هەمووی هی تەرزە بوو، لەبەر ساردییەکەشی کەس نەیئەوێرا توخنی کەوێ و شتێک بگرێتەوە. لە هەندێ لە حەوش و سەربانەکانا وەکوو هێنابێتت بە سەد بار سەد بار تەرزەت تێ کردبێ ئاوا کۆمەڵە بووبوو. سەیرتیش ئەوە بوو شوێنی وا هەبوو نووسابوو بە شارەکەوە، وەکوو هەر بارانی لێ نەباریبێ وابوو. لە هەندێ پەنا دیوارا لە پاش 42 ڕۆژ تەرزە ئەدۆزرایەوە لە هێلکە کەو گەورەتر بوو. دەنگی نرکەی لافاو دەنگی هاواری ژنان و پیاوان کە کەسوکاریان ئاو ئەیبردن وە یا ماڵەکانیان لەبەر چاویانەوە ئەڕووخا وە یا شتومەکی ناو ماڵیان بەسەر ئاوەوە ئەبینرا وە یا بارخانەی بازرگانەکەیان ئەچوو بە گەرووی لوورەی لافاوەکەدا و ئەمان هیچیان پێ نەئەکرا بێجگە لە هەناسە هەڵکیشان نەبێ، ئەم دەنگانەی ئەو ڕۆژەی ناوشاری سولەیمانی بێ گومان کردبوویە کارێ کە فریشتەی ئاسمان بەزەیی پیابێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەکە ئەو شارە هەر لە ماوەی چەند ساڵیکا جارێک ئەبێ ئەم دەنگانەی لێ بەرز ببیتەوە، جارێک بە هۆی بۆردومانەوە، جارێک بە هۆی ڕژانی خوێنی شەهیدەکانەوە، جارێک بە هۆی لافاوی بێ ئەمانەوە. لەبەر ئەمانە فریشتەی ئاسمانیش گوێیان کەڕ بووبوو لە دەنگی ئەو هەموو زایەڵانە. وا دیارە شاری سولەیمانی ئەبێ هەموو جار ئەم دەرد و مەینەتە بخاتە سەر شانی. لە گەرمەی لافاوەدا خەڵکەکە پەرتوبڵاو بووبوونەوە؛ کەس ئاگای لە کەس نەبوو. یا کەس نەیئەزانی چی دیار نییە و کێ بووە بە قۆچی قوربانی و بە ماڵی تاڵانی. باران و تەرزەکە لە پاش 45 دەقیقە خۆشی کردەوە، لافاو هەر درێژەی کێشا و شەو بەسەرهات، لێرەدا عالەم کەوتنە دەربەدەری وفەلاکەت، بەرە بەرە ناڵەی جگەرسووتاوان بەرز بووەوە. ئەمجا هەر یەکە لە لایەکەوە هاواری ئەکرد کوڕەکەم وە یا براکەم یا کوڕپەکانم دیار نین، ڕاست بوو دیار نەبوون، چونکە لافاو بردبوونی و کردبوونی بە گاوگەردوونی خۆی.

ئەوانەی لە ناوشارا بە خنکاوی لە دەمی لافاو سەنرانەوە وە یا ئەوانەی بە مردوویی لە ژێر دار و بەردی خانووی ڕووخاوی دەست لافاو دەرهێنرابوون، ئەمانە لە ماوەی شەو و ڕۆژێکا دۆزرابوونەوە، بەڵام لە پاش ئەو شەو و ڕۆژە لە «عەربەت» و «تانجەرۆ» لاشەی مردوو ئەبینرایەوە و ئەهێنرایەوە. دەستە دەستە خەڵک ئەچوون بۆ ئاشتنی مردووی ئەم کارەساتە لە گردی سەیوان، گۆر هەڵکەنەکان فریای ئەوە نەئەکەوتن بێنەوە بۆ ناوشار، کە گۆرێکیان هەڵئەکەند بەپەلە ئەچوونە سەرهەڵکەندنی گۆرێکی تر. سەیرتر ئەوە بوو لە پاش دوو ڕۆژ منداڵێک لە ناو بێشکەیا، کە ئاو بردبووی، لە دەوروبەری «عەربەت» و «تانجەرۆ» دۆزرابۆوە، پەنجەی خۆی خستبووە دەمی و ئەیمژی. هێنایان بۆ خەستەخانە، وا دیاربوو لەوێدا ویستبوویان دەرمانی بکەن، ئەو وەختە مردبوو. لە جادە، لە زیراب و ڕەهەن، لە جوانی ناوشار، ئەم لافاوە ئەم ئیشانەی کە بەو ساڵانە کرابوو، هەمووی لە ماوەیەکی کەما تێکدا و هیچی بەسەر هیچەوە نەهێشت، شاری سولەیمانی لەم مێژووەدا بوو بە شوێنێک وەکوو هەرگیز دەستی ئاوەدانی بە خویەوە نەدیبێ وابوو، لە لایەکەوە جادە و کوڵان هەموو تێکچووبوو، ڕووخابوو بەسەر یەکا. لە لایەکەوە خانووبەرەیەکی زۆر ڕمابوو بەسەر یەکا. دەنگی زایەڵەی ڕۆڕۆیش سەرباری هەموو بوو. [1]

=KTML_Bold=‌تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 5 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 27-04-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 29-04-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 29-04-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 5 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!