#داناس ئاراس# یاریزانی تۆپی پێی کچانی هەڵبژاردەی ئێراقە.
کچە یاریزانانی کوردستان لە یاری تۆپی پێی یاریگای گەوران لە ئێستادا 2024 ژمارەیەکی زۆر لە ڕیزی هەڵبژاردەی نیشتمانی تۆپی پێی ئێراقین، بەهۆی ئاست بەرزیان ڕاهێنەران و کارگێڕانی تۆپی پێی ئێراقیان ناچار کردووە گرنگی بە تواناکانیان بدەن، کچانی شارۆچکەی دوکانیش بەردەوام لە یاری تۆپی پێ جێگا دەستیان دیار بووە لە تیپەکانی ئێراقی، لە یاری فوتساڵیش شارەکە خاوەنی ژمارەیەک یاریزانی ئاستبەرزە کە ئێستا بۆ یانەکانی دەرەوەی شارەکەیان یاری دەکەن، یەکێک لەم کچە یاریزانانەش کە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەسەر ئاستی کوردستان و ئێراق ئەویش #داناس ئاراس#ە ، ناوبراو لەدایکبووی ساڵی 2007 شارۆچکەی #دوکان#ە و ئێستاش لە خولی نایابی فوتساڵی کوردستان یاری بۆ #یانەی وەرزشی دوکان# دەکات لە خولی ئێراقیش بۆ شەهرەبان و پیشووتریش بۆ یانەکانی (بیلادی و فێرگەی تانیا) یاری کردووە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 130 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!