تیپی تۆپی پێی فوتساڵی کچانی #یانەی وەرزشی زاخۆ# ئەم وەرزە لە خولی فوتساڵی کچانی یانەکانی کوردستان لە کۆمەڵەی دووەم خاوەن ئاستێکی بەرزە و لە پێنج یاری ڕابردوو خاوەنی 11 خاڵە و لە پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەکەی دێت، لە ئێستادا 2024 یاریزانانی یانەکە لە ئامادەکاری بەردەوام دان بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی داهاتوو، کارگێڕیی یانەکەش پشتگیری تەواوی تیپەکە دەکات بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، لەم بارەشەوە (زینە بەرواری) ڕاهێنەری تیپی فوتساڵی کچانی یانەی زاخۆ بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادەکارییەکانمان باشە، سوپاسی ئیدارەی سەربەخۆی #زاخۆ# دەکەم کە زۆر پاڵپشتی تیپی کچان دەکەن و هیچ کەم و کوڕییەکیان نەهێشتووە لە تیپەکە، لە بارەی گرفتەکانیش وتی یەک گرفتمان هەیە ئەویش هەموو یانەکانی بەشدار لە خولی کوردستان هەمان گرفتمان هەیە ئەویش باشترین یاریزانەکانی ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێراقن و ئەویش گرفتە بۆ ئێمە کە یاریزانەکان نەتوانن لەگەڵ تیپەکەمان هەموو کات ئامادە بن بۆ ڕاهێنان و یاری، ئێمەش وەکوو کچانی زاخۆ هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین ئەمساڵ ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین، خولەکە بەهێزە و یانەکان کێبڕکێ دەکەن لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، ئێمەش وەکوو کچانی زاخۆ هەموو هەوڵ و هیمەتێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام لە خولەکە تۆماربکەین و هیچ گرفتێکی کارگێڕیشمان نییە و تیپەکە لە گشت ڕووەک ئامادەیە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 66 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!