ناو: شێرزاد
ناوی باوک: حافیز
شوێنی لەدایکبوون: شاری #کەرکووک#
$ژیاننامە$
شێرزاد یەکێک لە فەرماندە ئازا و شارەزاکانی هەرێمی دووی کەرکووکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە، لە شەڕی #داستانی شەهیدانی قازان 01# دا، ھەر زوو چیاکەی ڕۆژھەڵاتی گوندی قازان دەکاتە سەنگەری بەرگری دۆڵەکە و بەبرینداری سێ فیشەکی پێوە دەبێت، دوای ئەوەی جاشێک دەچێتە سەری بیکوژێت، ئەو جاشەکە دەکوژێت و بە دوو چەکەوە لە تاریکی شەودا دەربازی گوندی #گەبە# دەبێت. لە ماڵی (خەلیل حەمەئەمین گەبەیی)، بەو (داو و دەرزی و دەرمانەی پێشتر لەو ماڵە دایناوە، خۆی تەداوی دەکات و دەرزی ئازارشکێن لە خۆی دەدات.). بەداخەوە ھەر لە دۆڵە کورتەکەی پشتی دێدا و لە ماوەی چەند سەت مەترێکدا دووتر، #ئەنوەر حەسەن# و ھاوڕێکانی شەھید دەبن. [1]