ناونیشانی بابەت: یاد و ڕۆڵی ئیدریس بارزانی ھیچ کات لە دڵی تێکۆشەرانی گەلی کوردستان دەرناچێت
ئامادەکردنی: بڵند ئیبراھیم-کاروان باعەدری
ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی ھەمیشە زیندوو تێپەڕ دەبێت، لەمبارەشەوە ھاوڕێیەکی کۆچکردوو دەڵێت: کاکە ئیدریسی ھەمیشە زیندوو لەسەر دەستی ئەو ئاشتبوونەوەی گشتی لەنێوان پارتی و یەکێتی واژووکرا، هاوکات باس لەوەش دەکەن ئیدریس بارزانی هەمیشە دەیوت مردن لە پێناو گەلەکەت سەرفرازییە.
خالید شلی، ھاوڕێی نزیکی ئیدریس بارزانی باس لە ژیانی خۆی لەگەڵ ئیدریس بارزانی دەکات و دەڵێت: ئیدریس بارزانی مرۆڤێکی باوەڕدار و سیاسی و ھەڤاڵدۆست بوو، هاوکات باسی ئەو کاتانە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەکات کە لە پێشمەرگایەتیدا لەگەڵی بووە و کە ھەمیشە ئیدریس بارزانی لەگەڵ پێشمەرگە بوو و ژیانی پێشمەرگایەتی پێش ھەموو شتێک دادەنا.
خالید شلی دەشڵێ، ئیدریس بارزانی ھەموو ئاواتی ئەوەبووە کورد یەکگرتوو و یەکڕیزبن و بە مافی خۆی بگەن، ئیدریس بارزانی دەشیوت مردن لە پێناو گەلەکەت سەرفرازییە.
هاوکات نەجات حەسەن، لە یادی 38 ساڵە کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی دەڵێ، گەلی کورد قەرزاری توانا و دیبلۆماسییەتی ئەندازیاری ئاشتی گەلی کورد ڕەوانشاد ئیدریس بارزانییە، بێگومان ڕۆڵی ئەو مرۆڤە بەرزە ھیچ کات لە دڵی تێکۆشەرانی گەلی کورد و ڕۆڵەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەرناچێت و بەندە زۆر کات لە ئەرکەکانی خۆمان ئەو کاتەی لە لقی ھەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان کارگێڕی لق بووم شەهید ئیدریس بەشداری لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئێمەدا دەکرد و ھەمیشە ھانی دەداین بۆ یەکبوون و یەکڕیزی و برایەتی لەناو گەلی کورد و ناوخۆ کە بتوانین کارەکانمان لە خزمەتی چینی ھەژار و تێکۆشەرانی گەلی کورد بێت و ھەوڵبدەین ئاییندەیەکی گەش بۆ گەل فەراھەم بکەین.
نەجات حەسەن باسی ڕۆژێک پێش ماڵاوایی دەکات و دەڵێت: ڕۆژێک پێش ئەوەی کاکە ئیدریسی ھەمیشەزیندوو ماڵاوایی بکات لە دیداری بەڕێزیان لە ماڵی خۆی ئەو شەرەفەم بەرکەوت گوێ لە ئامۆژگارییەکانی بگرم و بتوانم بەشێک بم لە فەرمانەکانی کە ئەو بە پەسەندی دەزانی جێبەجێی بکەم.
ناوبراو دەشڵێت، ئیدریس بارزانی ئەو کات بەمنی وت ئێمە لە #گەرمیان# پێویستمان بەتوانای ڕۆڵەیەکی وەکوو تۆیە چی دەڵێی لە لقی ھەشت بگوزارێیەوە بۆ لقی سێی پارتی، منیش بێ یەک و دوو پێشنیازەکەم پەسەندکرد، بەڵام بەداخەوە لە ڕۆژی دواتر ماڵئاوای لێمانکرد و خەسارەتێکی گەورەی لە ئێمەدا، بۆیە ھیوادارین لە ئەنجامی ھەڵەکانی ئێراق ئەو بارودۆخەی بەسەر ھەرێمی ھێناوە ھەموو کورد دەستلەناودەست میللەتی کورد لەم بارودۆخە ڕزگار بکەن و گەلی کورد بەئارامی بژی و بگاتە مافی خۆی، چونکە کاکە ئیدریسی ھەمیشەزیندوو لەسەر دەستی ئەو ئاشتبوونەوەی گشتی لەنێوان پارتی و یەکێتی واژوو کرد، کە دوای ململانێیەکی سەخت ئەو ئاشتییە ھاتە ئاراوە کە بتواندرێت لە ناوخۆ زەبری کاریگەر لە ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بدرێت.[1]