ناونیشانی بابەت: ئەمڕۆ 38ەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانییه
ئەمڕۆ 38ەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانییە، کە ڕۆڵێکی کارای لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستاندا هەبووە.
ئیدریس مستەفا بارزانی ساڵی 1944 لە #بارزان# لەدایک بوو، کاتێک تەمەنی سێ ساڵ بوو، لەگەڵ بنەماڵەکەیدا لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتەی ئێراقەوە بۆ باشوور و ناوەڕاستی ئێراق دوورخرایەوە و لەوێ ژیانێکی سەختی دوور لە نیشتمانی بەسەربرد، دواتر لە سەروەختی لاوێتیدا بەشداریی شۆڕش و خەبات و تێکۆشانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانی کرد.
سەرۆک بارزانی، لە بەرگی چوارەمی پەرتووکی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد/ شۆڕشی گوڵان) لەبارەی ئیدریس بارزانییەوە نووسیویەتی: کاک ئیدریس مرۆڤێکی زۆر گەورە بوو، گەورەییەکەشی لە پێگەیشتن و تێگەیشتنی ئەوەوە سەرچاوەی هاتبوو، بووبووە هۆی نەرمونیانییەکەشی.
سەرۆک بارزانی دەشڵێت: ئیدریس بارزانی، کەسێکی لەخۆربردوو و خاکی بوو، بیری لە تۆڵەکردنەوە نەدەکردەوە، زۆر جار کەسی ئاسایی بە ئەندامێکی خێزانەکەی دەزانی وهەستی کەموکورتی لای بەرانبەرەکەی دەڕەواندەوە.
ئیدریس بارزانی، لە #31-01-1987# و 38 ساڵ لەمەوبەر، لە شارۆچکەی سلیڤانای سەر پارێزگای #ورمێ#ی ئێران، کۆچی دوایی کرد.[1]