کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,872
وێنە
  124,562
پەرتووک PDF
  22,126
فایلی پەیوەندیدار
  126,822
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
یەکەمین گرووپی مۆسیقای ڕاکی کوردی و بنەڕەتەکانی لە وڵاتی گورجستانی سۆڤیەتدا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
یەکەمین گرووپی مۆسیقای ڕاکی کوردی و بنەڕەتەکانی لە وڵاتی گورجستانی سۆڤیەتدا
یەکەمین گرووپی مۆسیقای ڕاکی کوردی و بنەڕەتەکانی لە وڵاتی گورجستانی سۆڤیەتدا
ناونیشانی بابەت: یەکەمین گرووپی مۆسیقای ڕاکی کوردی و بنەڕەتەکانی لە وڵاتی گورجستانی سۆڤیەتدا
ناوی وەرگێڕ: #باوەڕ مەعرووفی#

کاتێک #کۆما وەتەن# دامەزرا، گۆرانی گوتن به زمانی کوردی لە تورکیا قەدەخە بوو. ئێستا ئەم گرووپە بۆ ڕاک‌ژەنەکانی باکوور میراتێکی ئیلهام‌بەخشه.
گەلێک ساڵ بەر لەوەی لە کوردەواریی نەریتپەروەردا مومکین بێ، چوار کوڕی لاو لە تبلیسی سۆڤیەت یەکەمین کۆمی ڕاکی کوردییان لە جیهاندا بونیات نا.
کۆما وەتەن (گرووپی نیشتمان) ساڵی 1973، لەلایەن سێ کوردی ئێزدی و ئەرمەنییەکەوە دامەزرا. سۆلیستی گرووپەکە کەرەم گەردەن‌زەری لە شاری تبلیس، بەشێک لە کۆمەڵگا کوردییە بچووک بەڵام زیندووەکەی ناوچەی قەوقاز، هاتووەتە دنیا و هەر لەوێش گەورە بووە. بەڵام ڕەچەڵەکی بنەماڵەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پارێزگاکانی قەرس و وان لە باکووری کوردستان، کە ئەمڕۆکەش گەلێک کورد لەوێ دەژین.

شیعری یەکێک لە گۆرانیەکانی گرووپەکە بە ناوی “وەلاتێ مە” (وڵاتی ئێمە)، بەمجۆرەیە: “کوردستان وڵاتی باب و باپیرانمانە، نیشتمانی دایک و بابی گەلەکەمانە. ئەم گۆرانییە بۆ تۆیە، کوردستان، بۆ چیا و کانییەکانمانه. ئێرە زێد و ماڵی ئێمەیە.”
ئەم جۆرە هەست‌دەربڕینە، واته گۆرانی گوتن به زمانی کوردی، لەو کاتەدا لە دەورووبەری وڵاتی تورکیا، وڵاتێک کە تا سەرەتاکانی ساڵی 1990 قسەکردن به زمانی کوردی تێیدا قەدەخە بوو، نامومکین بوو. بەکارهێنانی وشەی “کوردستان” لە پەرلەمانی تورکیا هێشتا هەر ڕێگەپێنەدراوە.

بەڵام لە کۆمەڵگای فرەنەتەوە و کراوەی تبلیسی ئەو کاتەدا، کۆما وەتەن نە تەنها ئیزنی پێ دەدرا مۆسیقا پێشکەش بکا، بەڵکوو لەلایەن حکوومەتەوە پاڵپشتی لێ دەکرا. شاری تبلیس لە سەردەمی سۆڤیەتدا یەکێک لە ناوەندەکانی ڕاک بوو، هەروەها ساڵی 1980 میوانداریی یەکەمین فستیڤاڵی فەرمیی ڕاک لە یەکێتی سۆڤیەتدا کرد.
یەکێک لە پاڵپشتەکانی گرووپەکە، ڕووناکبیر و سیاسەتوانی کورد-گورجی، کەرەم ئانقۆسی بوو. ئانقۆسی پارێزەری بەناوبانگی کولتووری کوردی لە گورجستانی سۆڤیەت بوو کە بۆ ماوەی پتر لە 25 ساڵ لە ڕادیۆی نەتەوەیی گورجستان پرۆگرامێکی به زمانی کوردی بەڕێوە برد. هەروەها هاوکاریی کۆما وەتەنی دەکرد بۆ ئەوەی یارمەتیی ماڵی لەلایەن حکوومەتەوە بگاتە دەستیان تا بتوانن ئامێری مۆسیقا بکڕن، کە ئەگەر لەم ڕێگەیەوە نەبوایە نەیاندەتوانی لە قەرەی تێچووەکەی بێن.

کۆما وەتەن توانی لەژێر ناوی “گرووپی ئاواز و گۆرانی”، دەستەواژەیەکی سەردەمی سۆڤیەت بۆ ئەو گرووپە پاپ و ڕاکانەی ئیزنی چالاکیکردنیان پێ دەدرا، به فەرمی بناسێنرێ. بەپێی وتەکانی کاخا تۆلۆرداڤا، ڕەخنەگری مۆسیقای گورجی، ئەوانە “کۆمەڵێک گرووپ بوون کە لە لایەن حکوومەتەوە دامەزرابوون، یا حکوومەت پەژراندبوونی و، دەبوو خاوەنی ڕەپێرتوار (چەند بەرهەم) لەسەر بناخەی کولتووری مۆسیقای ناوچەیی بن؛ هەروەها ئیزنی ئەوەیان هەبوو گۆڕانکاری له فۆرمەکاندا درووست بکەن، بەڵام لە چوارچێوەیەکی قەبووڵکراودا.”
به لەبەرچاوگرتنی پێگەی تورکیا لەو کاتەدا، وەک دوژمنێکی ئەندامێکی ناتۆ کە هاوسنووری قەوقازی سۆڤیەت بوو، ڕەنگه جێی سەرسڕمان نەبێ کە حکوومەت[ی سۆڤیەت] لانیکەم ئەو هەست و سۆزە تەحەمول بکا کە ئانکارا وەک جوداییخوازی سەیری دەکرد.

تۆلۆرداڤا دەڵێ: “لەوە ناچێ لە ساڵەکانی 1970دا وڵاتی سۆڤیەت کێشەی لەگەڵ ئاماژەکردن به ناوی کوردستان لە گۆرانییەکاندا هەبووبێ.”
وەک گەردەن‌زەری ئاماژەی پێ دەکا، کۆما وەتەن بە بەردەوامی لە تەلەڤیزیۆنەکانی گورجستان و سۆڤیەتدا دەردەکەوت. هەروەها ساڵی 2012 لە گفتوگۆیەکدا دەڵێ: “ئێمە لە گەلێک فستیڤاڵ و کۆنسێرتدا بەشداریمان دەکرد. لە سەرانسەری یەکێتی سۆڤیەت و لە هەر شوێنێک کوردی لێ ژیابا، ناوبانگمان هەبوو.”
ئەم گرووپە دیمۆ (نوسخەی سەرەتایی)ی یەکەم و تاکە ئەڵبۆمی خۆی، بە ناوی بایێ پایزێ (بای پایز)ی لە ساڵی 1979دا نووسی، هەرچەندە بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە تا ساڵی 1989ی خایاند. ئەڵبۆمەکە ئاوێتەیەک بوو لە شێوازی کلاسیکی ڕاک، فانفاری هۆشبەر و، کۆمەڵێک شیعرەگۆرانی کە گەردەن‌زەری به ئیلهام‌وەرگرتن لە بەرهەمە بەرچاوەکانی شاعیرانی کوردی قەوقاز، نووسیبوونی.

ئۆزکان ئۆزتاشی مرۆڤناس لە کتێبەکەی بە ناوی هونەری کوردی لە یەکێتیی سۆڤیەتدا دەنووسێ: “جێی گومان نەبوو کە ڕاکی کوردی لە هەرێمی یەکێتیی سۆڤیەتدا سەر هەڵبدا. هەم شانسی دەستخستنی باشترین و پێشکەوتووترین ئامێرەکان و، هەم سوودوەرگرتن لە پەروەردەیی زمانی زگماکی و پەروەردەیی مۆسیقا، هۆکار بوون بۆ پێکهاتنی یەکەمین مۆسیقای ڕاکی کوردی لە مێژوودا.”

ئەگەرچی دەستپێکی بەهێزی گرووپەکە، لە سەروبەندێکی پڕ لە ئاژاوەدا بوو.
ئۆزتاش دەنووسێ: “ساڵی 1989، کاتی بڵاوبوونەوەی ئەڵبۆمەکە، لە لایەکەوە هاوکات بوو لەگەڵ هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت، لە لایەکیتریشەوە سەروبەندی کۆمەڵکوژی و کیمابارانی کوردەکان، چەندین کیلۆمەتر لەولاتەرەوە لە شاری هەڵەبجەی باشووری کوردستان، به دەستی سەدام حوسێن بوو. کۆما وەتەن داهاتی فرۆشی ئەڵبۆمەکەیان وەک پاڵپشتی، بەخشیه خەڵکی هەڵەبجە.
بەپێی قسەکانی گەردەن‌زەری، ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت بووە هۆی لەناوچوونی باندەکەیان، لەبەر ئەوەی نەمانی پاڵپشتیی حکوومی، ئەندامانی گرووپەکەی ناچار کرد لە دەرەوەی گورجستان بکەونە شوێن کاریتر. گەردەن‌زەری خۆی چوو بۆ مۆسکۆ.
بەڵام لە تورکیا، شوێنی نیشتەجێ‌بوونی زۆرترین ڕێژەی کوردەکان، ناوبانگ و کاریگەریی کۆما وەتەن پەرەی ستاند و، بووە ئیلهامی گەلێک مۆسیقاری کوردی پاش خۆی. تەنگوچەڵەمەکان لە دژی زمان، وێژە و مۆسیقای کوردی لە ساڵەکانی 19990دا کەمتر بوونەوە. کاتێکیش نوسخەی دووبارە یەکگرتووی کۆما وەتەن بە بۆنەی چلەمین ساڵی دامەزرانی، کۆنسێرتێکی پێشکەش کرد، ئەم ڕووداوە هونەرییە لە شاری ئەستەمبۆڵ، شاری نیشتەجێبوونی زۆرترین ڕێژەی کوردانی دنیا، بە ئەنجام گەیشت.

لەو کۆنسێرتەدا، کۆما وەتەن لەگەڵ گرووپێکیتری گرینگ لە مێژووی مۆسیقای کوردیدا چووە سەر سەکۆ: فەرەج، یەکەمین گرووپی هێڤی مەتالی کوردی بوو کە ساڵی 2004 لە پارێزگای حەکاری دامەزرابوو.
سۆلیستی فەرەج، کە لە ژێر ناوی “رەح” مۆسیقا پێشکەش دەکا، بە یۆراسیانێتی ڕاگەیاند کە کۆما وەتەن “یەکێک لە گرینگترین باندەکان بوو بۆ ئێمە… کۆما وەتەن، وەک یەکەمین گرووپی کوردی، ڕێگەی بۆ گەلێک گرووپی ڕاکی کوردی خۆش کرد و کاریگەریی هەبوو لەسەریان.” ڕەح وتی کە یەکەمجار، لە کۆتایی ساڵەکانی 1990دا کاسێتی بایێ پایزێی کڕی.
هەروەها وتی: “کاتێک بۆ یەکەم جار گوێم لێ ڕاگرت، تا سەر ئێسک هەستم پێکرد. ئەو کاسێتە، هەرچەندە گوێی بدەیتێ، هەرگیز کۆن نابێ و هەمیشە چێژبەخشه.” [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 91 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ژنەفتن - 01-08-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-08-2021 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: موزیک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: جۆرجیا
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-07-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 09-07-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 09-07-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 91 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!