شوێن: #ستۆکۆڵم#
ڕۆژی گیرانی وێنەکە: #01-05-1968#
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەناسراو
ناوی وێنەگر: نەناسراو
بەشداری کوردانی سوید لە گردبوونەوەی ساڵی 1968ە ڕۆژی جیهانی کرێکاران، 1ی ئایار، سۆسیالدیموکراتەکان لە ستۆکهۆڵم.
کاک بەدیرکسان ئەنتەر لەلای ڕاست و #عومەر شێخموس# لە چەپەوە لافیتەی 'کوردستان'یان بەدەستەوەیە.
لە لافیتەی کۆتاییدا نووسراوە: ئازادی بۆ کورد. هەندێک هاوڕێی سویدیان لەگەڵ بوون.
بەڵام، لە هەمووی گرنگتر: لە ڕیزی کۆتاییدا، لەلای چەپەوە، سەید عەزیز شێمزینی (د.عەزیز عەبدوڵڵا) کوڕی سەید عەبدوڵڵای نەهری و نەوەى #شێخ عوبێدوڵڵا نەهری#، هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئێراق و یەکێک لە ئەفسەرانی پارتی هیوا کە لە ساڵی 1943، لەژێر ناوی کۆمیتەی ئازادی، پەیوەندی بە ڕاپەڕین و کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# و پاشان 11 ساڵ لە یەکێتی سۆڤیەت لەگەڵ مەلا مستەفای بارزانی بەسەربرد و دکتۆرای لە مێژوودا تەواو کرد.[1]