ناو: عەبدوڵڵا
ناوی باوک: عەباس
نازناو: عەبدوڵڵا شرێم
ساڵی لەدایکبوو: 1975
شوێنی لەدایکبوون: #شنگال#
$ژیاننامە$
ساڵی 1975 لە شارۆچکە شنگال لەدایکبووە، ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە لە ڕزگارکردنی زیاتر لە (400) هاووڵاتیی ئێزدی لەژێر دەستی #داعش#، ئەو هاووڵاتییە ئێزیدیانەی کە لە چیایی شنگال مابوونەوە و عاسی بووبوون، بە هاوکاری هێزەکانی #پارتی کرێکارانی کوردستان#، (پ. ک.ک) دەربازی سنووری #ڕۆژاوای کوردستان# بووبوون، بەرەو #دهۆک# هاتبوون، خۆی زیاتر لە (10) لە شاری دهۆک نیشتەجێ بووە. بۆ ڕزگارکردنی کەسانی بێسەروشوێنانی ئێزدیان لە کۆتاییەکانی مانگی (10-2014) دوای سێ مانگ لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال دەستی پێ کردووە، کاتێک پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ دێت و کە کچێکی ئێزدییە و بە دەنگیدا دەیناسێتەوە کە (مەروە)ی برازایەتی، دوای چەندین هەوڵ و تەلەفۆنکردن، لەگەڵ بازرگانێکی مرۆڤ (قاچاغچی)، دواتر لە سووریاوە قاچاغچییەکە (مەروە) ڕزگار دەکات و دەبێتە یەکەمین ڕزگاربووی دەستی داعش. دوای ڕزگارکردنی (مەروە) و گەڕانەوەی بۆ ناوخێزانەکەی، چەندین کەس و خێزان پەنا دەبەنە بەر (عەبدوڵڵا عەباس)، بۆ ڕزگارکردنی هاونیشتمانییە ئێزدییەکانی ژێر دەستی داعش، دوای ئەوە عەبدوڵڵا هەستا بە درووستکردنی گرووپێکی بەهێز بۆ ڕزگارکردنی ئێزدییانی ژێر دەستی داعش، توانییویەتی تا ڕۆژی (#06-07-2025#) توانیویانە زۆرتر لە (400) کوڕ و کچی ئێزدی ڕزگار بکەن، دوایین کەسیان #دیما ئەمین ساڵح# بوو. عەبدوڵڵا خۆی لە چەندین پڕۆسەی ڕزگارکردن دا بەشدار بووە، بەتایبەت لە وڵاتی (سووریا و تورکیا)، لەبەر ئەوەیە کە (عەبدوڵڵا لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیان دا)، ڕێزی تایبەتیی بۆ دادەنرێت. [1]