هەموو نیوەڕۆی هاوینان ئەحۆل فێربووە، لە دەرگای ماڵی خۆیان دەدات و ڕادەکات خۆی دەشارێتەوە.
ڕۆژێک عەزەی هاوڕێی دەیبینێ و پێی دەڵێ: ئەحۆل ئەوە بۆ وا دەکەی؟
ئەحۆلیش دەڵێ: ئاخەر زۆر خۆشە، باوکم هەموو جارێک دێت دەرگا بکاتەوە تووڕە دەبێ و دەڵێ: ئەوە چ سەگبابێک بوو لە دەرگایدا. [1]
⚠تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!