ڕێبەر ئاپۆلە دوورگەی ئیمراڵییەوە بە شێوەی دیمەن بانگەوازییەکی مێژوویی بڵاوکردەوە. لە بانگەوازییەکەدا هاتووە: سەرچاوەی باوەڕم بە هێزی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی و سیاسەتە نەک بە چەک. و من داواتان لێ دەکەم ئەو پرەنسیپە بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕێبەر ئاپۆ لە دوورگەی ئیمراڵییەوە بە شێوەی دیمەن بانگەوازییەکی مێژوویی بڵاوکردەوە.
=KTML_Bold=پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە:=KTML_End=
هاوڕێیانی هێژا
سەبارەت بەکێشە و ڕێگەچارەکانی دۆخی بەرجەستەی ئەم قۆناخەی تەڤگەری هاوڕێیەتی کۆمیناڵیمان پێی گەیشتووە بە ئەرکێکی ئەخلاقیانەم زانی بە نامەیەکی بەرفراوانی دووبارەییش بێت، وەڵامی ئاشکرا و خولقێنەرتان بدەمەوه.
1-پێداگرم لەسەر بانگەوازییە مێژووییەکەی#27-02-2025# بۆ (ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی).
2-بە کۆنگرەی 12 و کۆتایهێنان بەو کار و چالاکییانەی لەژێر ناوی پەکەکەدا دەکرێت، وەڵامێکی تاکۆتا درووستی ئەرێنی و بەرفراوانی ئەمەتان دایەوە، ئەم هەڵوێستەتان بە وەڵامێکی مێژووییانە لە قەڵەم دەدەم.
3-دەبێت ئەم دۆخەی ئێستاکە وەکوو ئەنجامێکی بە بایەخ و مێژوویی پەسەند بکرێت. هاوکات ڕەنجی ئەو هاوڕێیانەی کە ڕۆڵی پرد دەگێڕن شایستەی ڕێز و گرنگی پێدانێکی هاوئاستە.
4-لە سەرەنجامی سەرجەم گۆڕانکارییەکاندا، مانیفێستۆیەکی کۆمەڵگەی دیموکراتیم ئامادەکرد کە دەبێت بەوەرچەرخانێکی مێژوویی بژمێردرێت. ئەم مانیفێستۆیە بە سەرکەوتویی شوێنی مانیفێستۆی 50ساڵەی ڕێگای شۆڕشی کوردستان دەگرێتەوە. لەو بڕوایەدام کە نەک تەنیا بۆ کۆمەڵگەی مێژوویی کورد، بۆ کۆمەڵگەی هەرێمی و گەردوونیش ناوەرۆکێکی کۆمەڵگەیی مێژوویی هەڵگرتووە. گومانم نییە کە ئەمە نموونەیەکی سەرکەوتووی نەریتی مانیفێستۆی مێژووییە.
5-پێویستە بەئاشکرا ئەوە بڵێم کە هەموو ئەو گۆڕانکارییانە سەرەنجامی ئەو دانیشتنانەن لە ئیمراڵی ئەنجامم داون. بەورییاییەکی بەرزەوە کار کراوە بۆ ئەوەی دانیشتنەکان لەسەر بنچینەی ئیرادەی ئازاد بن.
6-ئەم قۆناخەی پێیگەیشتووین، هەنگاوی نوێ بۆ پراکتیزەکردن دەسەپێنێت. بە بایەخەوە جەختکردنەوە، تێگەیشتن و پابەندبوون بە بنەماکانی ئەم قۆناخە و ئەم هەنگاوە پێویستانەی گرنگییەکی مێژووییان هەیە، مەرجی درێژە پێدانن بەهەنگاوەکان. لێرەدا کۆتایی بەتەڤگەڕی پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک لە دژی نکۆڵیکردن لە هەبوونی کورد دەرکەوت و بەئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا ستراتیژییەکەی شەڕی ڕزگاری نەتەوەیی بوو. ئێدی دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراو و لەم سۆنگەیەوە ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە. لەم واتایەدایە کە ماوەکەی بە سەر چووە. ئەوەی تر بە دووبارەیەکی زۆر و چەقبەستن هەڵدەسەنگێندرێت. لەم سۆنگەیەشەوە درێژە بە ڕەخنە و ڕەخنەدانی بەرفراوان دەدات.
بە و پێیەی سیاسەت بۆشایی هەڵناگرێت، دەبێت ئەو بۆشاییە بە بەرنامەی (ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی)، بەستراتیژی (سیاسەتی دیموکراتی) و وەک تەکتیکی سەرەکیش بە یاسای گشتگیرانە پڕ بکرێتەوە. ئامانجمان قۆناخێکی مێژوویی و چارەنووسسازە. لە چوارچێوەی پڕۆسەکەدا؛ ئارەزومەندانە دانانی چەک و هەنگاوی دامەزراندنی کۆمیسیۆنێکی بەرفراوان کە وا بیری لێدەکرێتەوە لە پەڕڵەمانی تورکیادا بەیاسایی بکرێت و دەستڕۆیشتوو بێت هەنگاوی گرنگن. مەرجە هەنگاوەکان بە وریایی و هەستیارییەوە و دوور لە لۆژیکی نەزۆک و ململانێی من و تۆیی، بنرێن. دەزانم کە هەنگاوەکانمان مایەپووچ نابن. ئەو ڕاشکاوییە دەبینم و متمانەم پێیەتی. هاوکات هەوڵی چوونە ناو هەنگاوی کرداریتر و کلیل ئاسایانەی بەرجەستە لەئارادایە.
ئەو تێزانەی من دام ناون سەرەکیترینیان ئەمانەن؛
1-هەموو لایەک ئەرکەکانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن، گەیشتن بە ئامانجی (ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی) بە گەیشتن بەرێنماییەکی ئینتەگراسیۆنیستی ئەرێنی بەدیدێت. لە سەرەنجامی هەموو باسەکاندا دەردەکەوێت کە: پەکەکە دەستبەرداری ئامانجی دەوڵەتی نەتەوە بووە، لەگەڵ دەستبەردان لەو ئامانجە بنچینەییە دەستبەرداری ستراتیژییەتی بنچینەیی شەڕیش بووە، کۆتایی بەهەبوونی خۆی هێناوە. چاوەڕێ دەکرێت ئەم قۆناخە مێژووییە بەرەو پێشتر ببردرێت.
2-بەشێوەیەک کە ببێتە مایەی واتادان بەپەڕڵەمان و کۆمیسیۆن و گومانەکانی ڕای گشتی لاببات و ببێت بەوەڵامی پێویستییەکانی جێبەجێکردنی بەڵێنەکەمان، دەبێت ئەوە ئاساییانە لێکبدرێتەوە کە زەمینەسازکار بن بۆ ئەوەی چەک دانان بۆ لایەنی پەیوەندیدار و ڕای گشتی بەشێوەیەکی کراوە بکرێت. درووستکردنی میکانیزمی چەک دانان پڕۆسەکە بەرەو پێشەوە دەبات. ئەوەی دەکرێت هەنگاوێکی دڵخوازانەیە لە قۆناخی تێکۆشانی چەکدارییەوە بەرەو قۆناخی حقوقی و سیاسەتی دیموکراتیانە. ئەمە نەک بە شکست، بەڵکوو دەبێت بەسەرکەوتنێکی مێژوویی بزانرێت. وردەکاری چەک دانان دەستنیشان دەکرێن وبەخێرایی پراکتیزە دەکرێن.
3-دەم پارتی لەگەڵ پارتییەکانی تری ژێر چەتری پەڕڵەمان بۆ گەیاندنی ئەم پڕۆسەیە بەسەرکەوتن پێکەوە ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ بکەن.
4-لەم نێوەدا سەبارەت بەدۆخی ئازادبوونی من کە وەکوو مەرجێکی سەرەکی لە سەرجەم نووسراو و بڕیارەکاندا هاتووە: خۆشتان دەزانن کە هەرگیز ئازادی خۆمم بە کێشەیەکی تاکەکەسی دانەناوە. لە ڕووی فەلسەفیشەوە ئازادی تاک؛ دوور لە کۆمەڵگە نابێت. تاک تاچەند ئازاد ببێت، کۆمەڵگەیش هێندە ئازاد دەبێت، و کۆمەڵگە تاچەند ئازاد ببێت، تاک-یش هێندە ئازاد دەبێت. مەرجە بەپێی ئەم مەیلە مامەڵە بکرێت. بڕوام بە هێزی سیاسەت و ئاشتی کۆمەڵایەتی هەیە، نەک چەک. بانگەوازی لە ئێوەش دەکەم ئەم پرەنسیپە پراکتیزە بکەن. پێشهاتەکانی ئەم ڕۆژانەی دوایی لە هەرێمەکەدا، بەئاشکرا گرنگی و پێویستیی ئەم هەنگاوە مێژووییەمان دەسەلمێنێت. دەبێت ئەوەش بڵێم کە سەبارەت بە پڕۆسەکە پڕ بە دڵ چاوەڕێی هەموو جۆرە ڕەخنە و پێشنیار و هاوکارییەکتانم. دەتوانم بە حەز و جۆشەوە جەختی لەسەر بکەمەوە و خۆم بە گەشبین و ئامادە دەزانم کە ئەم گفتوگۆیانە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهانیشدا ئێمە و هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتی بە بەرنامەیەکی تیۆری و قۆناخێکی ستراتیژی و تەکتیکی دەگەیەنێت و لە ئێستاوە لەناو هەوڵ و ئامادەکاری ئەمەدان. بانگەوازیم بۆ قۆناخی داهاتوومان؛ با لەسەر بنچینەی بڕیارەکانی کۆنگرە و ئەو بۆچوون و پێشنیارانەی لەم نووسراوەدا باسم کردوون، قورسایی بخەینە سەر هەوڵەکانمان و پێشکەوتن و وەرچەرخانی سەرکەوتووانە بەدی بهێنین.
لەگەڵ سڵاو و خۆشەویستی هاوڕێیەتی هەمیشەییم.
#2025-06-19#
#عەبدوڵڵا ئۆجەلان#. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=