کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,458
وێنە
  124,459
پەرتووک PDF
  22,122
فایلی پەیوەندیدار
  126,610
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
بارزانی.. ژەنەراڵى چیاکان و ناوی هەرە درەوشاوەی ئازادیخوازان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
بارزانی.. ژەنەراڵى چیاکان و ناوی هەرە درەوشاوەی ئازادیخوازان
بارزانی.. ژەنەراڵى چیاکان و ناوی هەرە درەوشاوەی ئازادیخوازان
ناونیشانی بابەت: بارزانی.. ژەنەراڵى چیاکان و ناوی هەرە درەوشاوەی ئازادیخوازان
ئامادەکردنی: #زانیار سەردار قڕگەیی#

ژەنەراڵ #مستەفا بارزانى#، کاریزما و سیمبولێکى شۆڕشگێڕى نەتەوەیى هێندە دیار و ناسراوە، بە جۆرێک ناوی لە خەباتى کوردایەتیدا درەوشاوەتەوە، کە یار و نەیار پێی سەرسام بوون و شاهێدیی ڕەوایی شۆڕشەکانی و قارەمانێتی و سەر ڕاستیی بۆ دەدەن.
بارزانی، سەراپاى تەمەن و ژیانى بۆ گەلى کورد کردە قوربانى و هەرگیز ڕۆژێ لە ڕۆژان سازشى بۆ دوژمنەکانى گەلى کورد نەکرد، لە کاتێکدا ڕابەرایەتیى مەزنترین شۆڕشى باشوورى کوردستانى کرد. بۆیە جگە لە نەتەوەى کورد، بیانییەکانیش، بەدرێژایى ئەو قۆناغەى بارزانى سەرکردایەتیى شۆڕشى کردووە، هەمیشە بە ڕێز و بایەخ و گرنگییەوە لێى دواون، خەڵکێکی زۆریش هەوڵیان داوە خۆیان بگەیەننە ناوچە ئازادکراوەکان و لە نزیکەوە بارزانى ببینن و دیدار و گفتوگۆى لەگەڵدا بکەن، یان لە نزیکەوە ئاگادارى شێوازى هەڵوێست و هەڵسوکەوت و سیاسەتەکەى بن. لە هەمان کاتدا، شرۆڤەى خەبات و هەڵوێستە ڕاستگۆ و مرۆڤدۆستانەکانیان کردووە و بەرز نرخاندوویانە.
بارزانی سەرکردەى نەتەوەی کورد بوو، خەباتى بۆ ئەوە بوو گەلى کوردستان بگاتە مافەکانى خۆی. بە شاهێدیى سیاسەتوانان و ڕووناکبیران و شۆڕشگێڕان و کەسایەتییە ناسراوەکانى ناوخۆیی و بیانی، هەرگیز سازشی لەسەر بستە خاکێکى کوردستان، یان بچووکترین مافى گەلى کورد نەکرد، بەتایبەت لەو قۆناغەی خەباتى بارزانیدا، کە گەرمترین پرس کێشەى #کەرکووک# و ئەو ناوچە داگیرکراوانە بووە، کە لە دوای ڕاپەڕینی خەڵکی کورستان، بە ناوچە دابڕێنراوەکان ناوزەند کراون و هەمیشە بارزانى داکۆکیکارێکى سەرسەختى ئەو ناوچانە بووە. بەتایبەتى خەمى گەورەى بارزانی کوردستانیبوونى کەرکووک بووە و بە دەیان وتە و هەڵوێستى جوانى لەو ڕوانگەیەوە دەربڕیوە، کە ئێستاش جێگەى شانازیین بۆ نەتەوەى کورد.

بارزانى زیاتر لە نیو سەدە بەپاکی و دڵسۆزى ڕابەرایەتیى بزووتنەوەى ڕزگاریخوازى لە باشوورى کوردستان کرد و کوردایەتییەکى ڕاستەقینەى پەیڕە و کرد، کە زۆر لە مێژوونووسە سەر ڕاست و بەویژدانە نێوخۆیى و بیانییەکان گەواهی بۆ دەدەن و کۆکن لەسەر ئەوەى، کە بەهەق بارزانیی نەمر ژەنەڕاڵى چیاکان و سەرکردەی چۆکدانەدەر بووە. بەهۆى ئەو هەڵوێستانەشییەوە ناو و ناوبانگ و یاد و ڕێبازەکەى هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە، جگە لەو دەستکەوتە گەورانەى بەدەستى هێنان، کە دیارترینیان ڕێککەوتننامەى ئادارى 1970 بوو، تیایدا بناغەى بۆ ئەو کات و ئێستا و داهاتووى گفتوگۆ و وتووێژەکانى کورد و دەسەڵاتدارە یەک لەدوا یەکەکانى ئێراق دانا.
ئەم کورتە مێژوو و باس و خواس و خەبات و شۆڕشگێڕییە و سەرجەم لایەنە سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتییەکانى مستەفا بارزانى، ناکرێت هەروا بەسەرماندا تێپەڕن، بێ ئەوەى لێکدانەوە و شرۆڤەى زانستییانەیان بۆ نەکرێت، کە باسەکەمان لێرەوە دەست پێ دەکات، دواى ئەوەى بەکورتى و بەوردی هەنگاومان بەناو مێژووى سەختى نەتەوەکەماندا نا، ناوبەناو ئاوڕێک لە مێژووى ڕابردووى نزیکى سەردەمى ژیان و خەباتى (بارزانی) بدەینەوە، هەڵبەتە ئەویش یەکێک لە پێویستییەکانى ئەم باسەمان دەبێت، کە لەم بابەتەدا، بە پشتبەستن بە سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی گرنگ و دانسقە، وتەی ڕووناکبیران و سیاسەتمەداران و بیرمەندانى گەورەی کورد و جیهان پەیوەست بە بارزانى و چەمکێک لەو هەڵوێست و خەبات و تێکۆشانەی مستەفا بارزانییان بۆ مێژوو تۆمار کردووە.

باسەکەشمان لە دەستپێکى قۆناغى ژیانى پڕمەینەتى و دەردەسەرى و دەربەدەرى و ئاوارەیی و پاشان پشکداری لە شۆڕش و خەبات و تێکۆشانى شۆڕشەکانى بارزان و بەشدارییان لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە #مەهاباد# و دواى خامۆشبوونى کۆمار و ڕووخاندنی، بارزانی زیاتر لە پەنجا ڕۆژ لە ‌بەرانبەر هێزی سێ دەوڵەتى دوژمنى کورد شەڕ و بەرگریی کرد و ئینجا لەگەڵ 503 پێشمەرگەی هاوەڵی، ڕێوڕۆیشتنە مێژووییەکەى بەرەو سۆڤیەتى جاران ئەنجام دا و لە #18-06-1947# گەیشتنە سنوورى ئەو وڵاتە و بۆ ماوەی نزیکەى 12 ساڵ ژیانى غوربەت و زەحمەتی و نەداریى ژیان، دواى بەرپابوونى شۆڕشى 14ى تەمووزى 1958، بڕیارى گەڕانەوەى بۆ ئێراق دا و لە #6-10-1958# گەیشتەوە فڕۆکەخانەى موسەننا لە بەغدا، خەڵکێکی زۆر لە کورد و عەرەب و تورکمان و هەموو پێکهاتەکان، لە کەرنەڤاڵێکی بێوێنەدا، پێشوازییەکی گەورەیان لێی کرد، دوای ئەویش، گەڕانەوەى هەڤاڵانى بارزانى لە سۆڤیەتەوە بۆ ئێراق لە #16-04-1959# لە شارى بەسڕە، کە بە ڕێوڕەسمێکی گەورەوە پێشوازییان لێ کرا.
بەڵام دواى ئەوەى حکوومەتى ئێراق ئەو بەڵێنانەی بە کوردی دابوو جێبەجێى نەکرد و لێیان پاشگەز بووەوە، دەرەنجام بە ڕابەرایەتیى بارزانى، لە 11ى ئەیلوولى 1961 بڕیارى هەڵگیرسانی (شۆڕشى مەزنى ئەیلوول) درا.

دوای نزیکەى نۆ ساڵ لە شۆڕش و خەبات و تۆمارکردنى داستانەکان و هەڵوێستى ڕاستگۆیانەى بارزانى لەمەڕ پرسی کەرکووک و سازشنەکردنى لەسەر ئەو شارە و دەوروبەرى، حکوومەتى ئێراق ناچار گفتوگۆ و دانووستانەکانى دەستپێکرد، ئەنجام ڕێککەوتننامەى 11ى ئادارى 1970ى لێ کەوتەوە. لەو نێوەشدا کردەوەیەکی تیرۆرستى دژى بارزانى لە #29-09-1971# ئەنجام درا، کە بارزانى بە پەرجوو (موعجیزە) لێی ڕزگار بوو. هەروەها هەڵوێستى بارزانى لە دیدگاى ڕووناکبیرانى کوردەوە، کە گەواهى بۆ سازشنەکردنى دەدەن. ئەوانەى ئاماژەمان پێ کردن، بەشێکن لەو لایەنانەی ژیان و خەباتى مستەفا بارزانی، هەتا دەگات بە ماڵاوایی یەکجارەکى لە #01-03-1979# لە نەخۆشخانەیەک لە ئەمریکا و گەڕاندنەوەى تەرمی پیرۆزی بۆ ڕۆژهەڵاتى کوردستان و بەخاکسپاردنی لە شارى #شنۆ#.

دوای ڕاپەڕینى ساڵى 1991یش، هێنانەوەى تەرمى نەمران بارزانیى نەمر و کاک ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانیى هەمیشەزیندوو لە ڕۆژى #06-10-1993#، بە پێشوازیی جەماوەرێکى زۆرى باشوورى کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکى شکۆدار و شایستە بە وەها سەرۆک و ڕێبەرێکى ڕۆحیى نەتەوەیى کورد، لە خاکى شنۆوە گەڕێنرانەوە ئەو مەکۆ و زێدەى، کە لەوێوە شۆڕش چەکەرەى کرد و دواتر سەراپاى کوردستانى تەنى. لەو کەرنەڤاڵی پێشوازییە لە شارۆچکەى پێنجوێنەوە تا سلێمانى و هەولێر و ناو پەڕڵەمانى کوردستان و تا جارێکى دیکەى بەخاکسپاردنیان لە بارزان، بە سەدان هەزار کەس لە هەموو چین و توێژى کۆمەڵایەتى و پیاوانى ئایینى و سیاسەتمەدار و ڕووناکبیر و ڕۆشنبیران و کەسایەتیى کورد و تورکمان و ئاشوورى و عەرەب بەشدارییان کرد.
لەم وتارەدا، تا ڕادەیەک تیشکمان خستووەتە سەر دڵۆپێک لە دەریایەک لە ژیان و خەبات و تێکۆشان و هەڵوێستە گرنگەکانى مستەفا بارزانى، کە وەک کاریزمایەکى مەزن، ڕۆڵی گەورەی لە مێژووی شۆڕشگێڕیی گەلى کورددا بینیوە، هەر بۆیە لەنێو لاپەڕەکانى مێژووى نەتەوەى کورددا، بەشانازییەوە لاپەڕەی گەش و سەنگینى بۆ تۆمار کراون.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 369 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی basnews.com-02-03-2025
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-03-2025 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: شنۆ
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 09-07-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-07-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 05-10-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 369 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.188 چرکە!