واتا:
لەشجوانی (بە ئینگلیزی: Bodybuilding)
بریتییە لە یارییەکی وەرزشی، کە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەی زایینی و سەرەتایی سەدەی بیستەم دەرکەوت. یارییەکە بریتییە لە گەورەکردنی ماسوولکەکانی لاشە و دەرکەوتنی، و نمایشکردنی بەرانبەر ماسوولکەی ڕکابەرەکانی تر، لەژێر چەند یاسایەکی دیاریکراودا کە پشت دەبەستێت بە (گەورەیی ماسوولکە، و دیاری کردن، و ئاشکرایی، و ڕەنگی پێست) کاتێک لەلایەن حەوت دادوەرەوە خاڵ دادەنرێت، ئەوەی خاڵی کەمتر بباتەوە نازناوەکە دەبات.
ھەروەھا ناسراوە بە یاری ئاسن، و (بۆدیبڵدینگ)، یەکەم جار کە (Body Building) وەرگێڕایە سەر عەرەبی میسرییەکان بوون کردیان بە (کمال اجسام)، کە لە ڕۆژنامەکانی سەدەی بیستەم ئەم ناوە بەناوبانگ بوو. بەڵام ئەگەر وشە ئینگلیزییەکە بە شێوەیەکی تەواو وەرگێڕین دەبێت بە (درووستکردنی لاشە). و لەناوەکانی تری جوانی لاشە، و درووستکردنی ماسوولکە، و گەورە کردنی ماسوولکەیە. [1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 263 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!