کوێستانی سەر بەتەمە
کوێستان ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانە لە ناوچەی پڕ کێو و زناری لوڕستانەوە لە زنجیرە شاخی زاگرۆسەوە تاوەکوو ناوچە شاخاوییەکانی #باکووری کوردستان# درێژ دەبێتەوە، ئەو ناوچە بەرزاییانە بە بەردەوامی و هەمیشە تەمیان بەسەرەوەیە، زۆربەی ئەو تەوژمە هەوایی و هەورانە کە دەگەنە ئەو شوێنە بەرزانە چڕ دەبنەوە و دەبنە تەمێکی ئەستوور و زۆر و هەندێک جار چاوچاوێ نابینێت، ئەو لەبارییەی کوێستانەکان بۆ درووست بوونی تەم کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک دڵی ناسک بێت و بەشتی زۆر بچووک خەم بخوات بەتەوسەوە پێی دەوترێت: کوێستانی سەر بەتەمە. [1]