لە دوای
مەڕمەڕێ نەهاتیتەوه
بۆ هەمان ئیدیۆم لە ناوچەی چوارقوڕنە دەوترێت: #مێشکی پڕی تڕە بزنه#، لە دوای مەڕێ هاومانایە بۆ کاری شوانی و شوانکارەیی، ئەو کەسەی کە کاری شوانکارەیە کەسێکی دابڕاوە لە شارستانییەت و لە هەردووکێواندا ڕانەکەی دەڵەوەڕێنێت بۆیە ئاگاداری باس و خواسی دونیا نییە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە مامەڵە و سەوداسەرییدا کەسێک وا هەست بکات ئەوەی بەرانبەری پێی وا بێت گێلە و بێ خەبەرە کەچی ئەو شارەزا بێت بەتەوسەوە دەڵێت: لە دوای مەڕێ نەهاتیتەوە. [1]