بالیسانی بەحەق ناسی
وتراویشە: #شێخی بەحەق ناسی#، بالیسانی: نازناوی شێخێکی بالیسانە، چیرۆکێک لە دۆڵی #بالیسان#دا هەیە دەگێڕنەوە شەوێک پیاوێکی نوێژنەکەر لە تەکییەی شێخ عەلی بالیسانییدا میوان دەبێت و لە کۆڕی دەروێشاندا حار-حاڵ دەگرێت و ئەو شەوە لەسەر دەستی شێخدا تۆبەی دەکات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لەو دۆڵی بالیسانەدا ئەگەر کەسێک واز لە کارێکی خراپ بهێنێت و کوردەواری وتەنی بەیەکجاری بگەڕێتەوە دەوترێت: بالیسانی بەحەق ناسی. [1]