قەرەچوغ هەوری خڕکردەوە سەفین لۆ خۆی بردی
قەرەچوغ، شاخێکە لە ناوچە دەشتەکییەکانی باشووری شاری #هەولێر#دا هەڵکەوتووە هەردوو دەشتی قەراج و کەندێناوە لە شەمامک و موڵکییەدا جیادەکاتەوە ناوچەکەی گەرمەسێر و گەرمیانە بارانی کەم لێ دەبارێت و لە ناوچەی بارانی نامسۆگەردایە ساڵانە بارانەکەی 200-500 ملیمەترە، بەڵام چیای سەفین دەکەوێتە باکووری شاری هەولێر و دەڕوانێتە سەر شارۆچکەی #شەقڵاوا#-خۆشناوەتی، ساڵانە بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت و سەرەتای ناوچەی کوێستانە، لە کۆندا حیسابگرەوەکانی #قەراج# و #کەندێناوە# و #شەمامک# و #خۆشناوەتی# ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە مەرج نییە ئەو هەورەی لەسەر قەرەچوغە داببارێت چونکە زۆربەی جار ئەو هەورە لەسەری سەفیندا چڕ دەبێتەوە و لەوێدا دایدەبارێنێت بۆیە وتراوە: قەرەچوغ هەوری خڕ کردەوە سەفین لۆ خۆی بردی. [1]