“قەڵای سام” دەکەوێتە #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#، نزیک شاری #ئیلام# لە ڕاستیدا گۆڕەپانێکی مێژووییە کە لە نزیک گوندی “چم بور” هەڵکەوتووە و لە نزیکیدا دارێکی چناری 500 ساڵە بوونی هەیە. ئەم قەڵایە لە سێ بەشی پەیوەندیدار پێکەوە کە مەودایەکیش لەنێوانیانە پێکهاتووە و هەندێک بەڵگەی مێژوویی باس لەوە دەکەن؛ کە لە کۆتایی سەردەمی پارتەکان و سەرەتای سەردەمی ساسانییەکان ساز کراوە.
شوێنەوارناسان باس لەوە دەکەن “ئەم قەڵایە میعمارییەکی نیزامی و بەرگریی هەیە.
قەڵاکە لە سەختترین بەرزییەکانی کێوەکە سازکراوە و چێکەری سەرەکیی ئەو قەڵایە بە سەرنجدان بە شوێنگەی سرووشتیی ڕەوەزەکان، ژوورەکان و دەرگاکانی ئەو قەڵایەی ساز کردووە. بەگشتی میعماریی قەڵاکە بە شێوەی میعماریی سەردەمی ساسانییەکان ساز کراوە”.
لە بەشی باشووری ڕۆژاوای ئەم قەڵایە شوێنەواری ئاگردان دەبینرێت کە لە سەردەمی هێرشی عەرەبەکان وەکوو مزگەوتیان لێ کردووە. [1]