کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,459
وێنە
  124,459
پەرتووک PDF
  22,122
فایلی پەیوەندیدار
  126,610
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,317
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,685
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,750
عربي - Arabic 
44,095
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,711
فارسی - Farsi 
15,883
English - English 
8,533
Türkçe - Turkish 
3,836
Deutsch - German 
2,037
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,180
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,041
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,019
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,191
شوێنەوار و کۆنینە 
783
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,063
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,692
کورتەباس 
22,210
شەهیدان 
12,030
کۆمەڵکوژی 
11,391
بەڵگەنامەکان 
8,741
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
912
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,764
MP4 
3,993
IMG 
234,717
∑   تێکڕا 
274,973
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
داستانی خواکورک یان ئەنفالی هەشت؟
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
عەلی مەحمود محەمەد
عەلی مەحمود محەمەد
#عەلی مەحمود محەمەد#

ناوچەی خواکورک سەربە شارۆچکەی #سیدەکان#ە، نزیکەی 30 گوندە، ڕوپێوی خاکەکەی دەوروبەری 150 کم دووجایە، بەهۆی ئەوەی زۆربەی دێهاتەکانی ناوچەکانی خواکوڕک و لۆلان و حەیات بە زۆرەملێ ڕاگوێزرابوونە شارۆچکەی دیانا و‌‌ ئۆردوگاکانی کەسنەزان و #دێگەڵە# و قوشتەپە و ... هتد، ‌بۆیە لە کاتی پڕۆسەی ئەنفال خەڵکێکی زۆر کەم لەم ناوچەیە دەژیان، بە هەر هەمووی خۆی نادا لە چەند سەت ماڵێک، ئەوانەی لەوێ بوون زۆربەیان پێشمەرگە و بنەماڵەکانیان و ڕاکردووەکانی سەربازی و مەڕدارەکان بوون، لەگەڵ هاووڵاتییەکی کەمی خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکە، سەرباری ئەوەی پاسداریش بنەو بارەگەیان لەوێ دانابوو، هاتوچۆیان درووستکردبوو لەوێوە بۆ ئێران لە ڕێگای خنێرەوە، پارتی و حیزبوڵاکان”ئەدهەم بارزانی، شێخ محەمەد خالید” دەیان هێنان و دەیان بردن، جگە لە هاتوچۆی ئۆتۆمۆبێلی پاسداران، تەنانەت باسی نیشتنەوەی کۆپتەری پاسداریش وەک سەرگەڵو دەکرێت لە گەلی ڕەش.
ئەم ناوچەیە بە بەراورد بەناوچەکانی پڕۆسەی 7 ئەنفالی پێشوو، کە ئەنفالی یەک و دوو بچووکترین پانتاییان هەبوو، پانتایی جوگرافیای شەڕی خواکورک نزیک یەک بە نۆی جوگرافیای ئەنفالی یەکە، بەڵام ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگە بە تایبەت لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە، هەر سێ وڵاتی ئێراق، ئێران، تورکیا لەو خاڵە یەک دەگرنەوە.
شەڕی خواکورک لە بارودۆخێکدا کرا، حکوومەتی ئێراقی لە چوار ئەنفالی پێشوو” 1، 2، 3، 4″ سەرکەوتوو بوو، لە ئەنفالی 5، 6، 7 بەرەو ڕووی بەرگری بوەوە، کۆنترۆڵکردنی نزیک 102 ڕۆژی ویست.
داستانی خواکورک (19ی تەممووز تاکوو 5ی ئەیلوولی 1988)، واتا 49 ڕۆژی خایان، دوو ڕۆژ دوای ڕەزامەندی ڕێکەوتنی ئێران و ئێراق بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەستی پێ کرد، یەکێکە لەو شەڕە دژوارانەی کە تیایدا ڕژێمی #بەعس# چەندین فرقەی هەردوو فەیلەقی (1 و 5)ی سەرباز و هێزە تایبەتەکانی 66 و 68 و بە هەزاران جاش و چەندین جۆر چەکی قورس لە تانک و فڕۆکەوە هێرشی بۆ ناوچەی خنێرە و دۆڵی ڕەش و خواکورک و سێگۆشەی سنووری ئێراق، ئێران و تورکیا ئەنجامدا، کۆی هێزەکەی ڕژێمی ئێراقی بە 30 هەزار کەس مەزەندە دەکرا، لە بەرانبەردا چەکی قورسی هێزی پێشمەرگەش بریتی بووە لە تەنیا 3 ئۆپ (120 ملم) و ژمارەیەک دۆشکە، کە هەندێکیان بە باشی کاری نەکردووە.
پەلامارەکەی سوپای ئێراقی بە مەبەستی لەناوبردنی تەواوی هێزی پێشمەرگەی لایەنەکانی بەرەی کوردستانی و دەرەوەی بەرەی کوردستانی” بەرەی کوردستانی کە دوو مانگ و 12 ڕۆژ پێش ئەو مێژووە لەو جێگایە ڕاگەیەنرابوو” هێزەکانی دەرەوەی بەرەی کوردستانی بریتی بوون لە ” ئالای شۆڕش و حیزبوڵاکان”، هەروەها کۆنترۆڵکردنی سنوور و ڕێگا گرتن لە خەڵکی ناوچەی خاتمە ئەلئەنفال”ئەنفالی بادینان” 26 ڕۆژ دواتر بەڕێوەچوو، لەوێوە خۆیان ڕزگار بکەن و بچنە ناو ئێرانەوە، کۆی جەنگەکە بە داستانی خواکورک لەناو کوردستان بەناوبانگە.
شەڕی خواکورک هێرشی سوپا و جاشی حکوومەتی ئێراقی بووە دەسپیچک لە خنێرەو گەلی ڕەش ەوە بۆ هەموو ناوچەی خواکورک، بە پێی ئەو گێڕانەوەیەی پێشمەرگە بەشداربووەکانی باسی دەکەن لەنێوان #19-07-1988# تاکوو #05-09-1988# بەردەوام بووە، واتا 49 ڕۆژی خایاندووە، هەندێکیش کاتێکەی بە 51 ڕۆژ دەدەنە قەڵەم، لە سەرەتادا لە بەری گوندی خنێرە کە دەکەوێتە بەری ڕۆژهەڵاتەوە دەستی پێ کردووە.
لەم داستانە هێزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# وەک هێزی مرۆیی بە پلەی یەکەم پێشمەرگەیان هەبووە و بەشدار بوونە” حیزبوڵا بە نزیک 300 پێشمەرگە”بەڵام ڕۆڵی دیاریان نەبووە تەنانە وەک ئاش یش” و حیزبی شیوعی ئێراق”60 بۆ 80 پێشمەرگە” و ئاڵای شۆڕش بە” 30 پێشمەرگە” و پارتی گەل بە نزیک 30 پێشمەرگە، کۆی گشتییان نزیک 1000 پێشمەرگە بوونە، جگە لە هێزی بەرگری و خۆبەخشان لە دیوی ڕۆژهەڵاتەوە هاتوونە، بەشداری شەڕ و هاوکاری جۆراوجۆری زۆریان هێناوە بۆ بەرەکانی جەنگ، ئەوانیش سەدان بە سەرەوە بوونە، هەرچەندە بەڕێز #مەسعود بارزانی# لە یاداشتەکانیدا لە دوو جێگا باسی بەشداربوونی شەڕی خواکورک دەکات و دەڵێت” شەڕەکە دیسانەوە کەوتەوە سەر شانی پێشمەرگەکانی پارتی و، حزبی شیوعیش لەگەڵ هێزەکانمان مانەوە، لێ هەموو حیزبەکانی تر ناوچەکەیان جێهێشت و هیچ بەرگرییەکیان نەکرد. ل231… ئەم هێزانە بەشدارییان لە بەرگرییەکاندا کردووە: هێزەکانی بارەگای سەرکردایەتیی شۆڕش و هێزەکانی لقی چوارو سێ و دووی پارتیمان و هێزی بارزان و هێزی ئاوارەو بەرگریی مللی و مەفرەزەیەکی پێشمەرگەکانی حزبی شیوعیی ئێراق کە هاوپەیمانمان بوو …. 242″، بۆ بەشداربووانی حشع یش بە مەفرەزەیەکیان دەداتە قەڵەم، بەڵام ئەوانیش لە نووسراوە یاداشتییەکانیان باسی ڕۆڵی کاریگەرو قەوارەی زۆر زیاتری خۆیان دەکەن، هەروەها ئاماژە بە بەشداری ئاش و گەل لە شەڕەکە دەکەن، ئەم گفتوگۆ و ڕۆڵی لایەنەکان بۆ خۆیان جێدێڵم پەیوەند نییە بە بابەتەکەمانەوە.
ناوچەکە ناوچەی باڵادەستی پارتی و حیزبوڵاکان بووە، بارەگای سەرەکی حشع و پارتی گەل و ئاڵای شۆڕشی لێبووە، پارتی و حیزبوڵا بارەگاکانیان لە دیوی ئێران بووە، لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی ئێرانی لە حیزبی تودەی ئێران و چریکەکانی فیدایی خەلقی ئێران باڵی ئەکسەریەت و حیزبی دیموکراتی کوردستان باڵی خەتی کۆنگرەی چوار میوانی حشع بوونە، یەکێک لە پیشمەرگەکانی چریک لەو داستانە کە پێشمەرگەی حشع بووە گیانی بەخت دەکات بە ناوی مام عەلی خەڵکی شاری #سەقز# مامۆستای فیزیا بووە.
لە پەلامارەکەی سوپای ئێراقی بۆ ناوچەی خواکورک، ئەم هێزانەی سوپای ئێراق و جاش بەشدار بوونە، بە پێی گێڕانەوەی پدک:
فرقەی 33 سەربە فەیلەقی 5.
فرقەی 45 سەربە فەیلەقی 1.
فرقەی 18.
فرقەی 35
لیوای 66ی هێزی تایبەت
لیوای 68ی هێزی تایبەت (قوات خاصە).
لیوای 702ی پیادە (مشات).
فەوجی یەکی مغاویر لە فرقەی 33.
لیوای 402ی پیادە.
لیوای 120ی مغاویر.
لیوای 2ی هێزەکانی ناوخۆ.
فەوجی 3ی لیوای دووی مغاویر و فەوجی یەکی سەربەخۆی مغاویری سەربە فیرقەی3.
هێزی چەکدارانی بەکرێگیراو (جاش) (افواج خفیفە).
پێنج کەتیبەی تۆپی مەیدانی و ژمارەیەک تۆپی هاوەن.
سێ کەتیبەی تانک.
ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر.
لەگەڵ 30 فەوجی جاشی سووک.

=KTML_Bold=کێ و چەند کەس ئەنفالکرا؟=KTML_End=
کاتژمێر10:30ەی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی #27-07-1988# سوپای بەعس هێرشێکی مەزنی غافڵگیرانەی لەژێر ناوی (تَوَکَّلْتُ عَلَى اللَّهِ) بۆ ناوچەکە دەستپێکرد، لە سەرسۆلەوە بەرەو سیارە پێشڕەوی کرد کە دەکەوێتە بەرزاییەکانی شێخانۆک” پێشتر بۆ ناوچەی خنێرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە هێرشی کردبوو”، چەند ئۆتۆمبێلێکی خەڵک کەوتنە بۆسەیانەوە، لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک بەناوی مستەفا ساڵەح و عومەر مستەفا سەڵەح تەمەن 12 ساڵ کوڕی ناوبراو دەستگیر کران و ئیتر سەرنگون کران.
ئەم باوک کوڕە بوونە یەکەم و دوا ئەنفالکراوی پڕۆسەی ئەنفالی 8، هەرچەندە بە پێی ئەو بەڵگەنامەیەی کە لە بەردەستە پڕۆسەکە لە ڕێکەوتی 3ی ئاب و بۆ 9ی ئەلول وەک پڕۆسەی ئەنفال ئەنجامدراوە، ئەو کارە مێژووەکەی ناچێتە چوارچێوەی پڕۆسەی ئەنفالی 8 ەوە.
ئەو خەڵکەی دیکە کە لە ناوچەکە جێگیر ببوون، لە بنەماڵەی پێشمەرگە و ڕاکردووەکانی جەنگ و هاووڵاتییەکانی ناوچەکە و مەڕدارەکان، بە سەلامەتی دەرباز بوون و چوونە ناو ئێرانەوە، هاوکات بە پێی وتەی هاوڕێ پشکۆ شەش پەنجە پێشمەرگەی ئاش و بەشداربووی شەڕەکە ژمارەیەک هاووڵاتی ناوچەی ئەنفالی بادینانیش بەو ناوچەیەیا پەڕینەوە بۆ ناو ئێران و لە تەڵەی ئەنفال ڕزگاریان بووە.

=KTML_Bold=بەکار هێنانی چەکی کیمیایی=KTML_End=
لە شەڕی خواکورک بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بۆچوونی جیاواز هەیە لە بەکار هێنان و نەهێناندا، ئەوانەی پێیان وایە بەکارهێنراوە دەڵێن 60 پێشمەرگە لەو پەلامارە کیمیایییە بریندار بووە.
دکتۆر غەفار پێشمەرگەی حشع کە سەرپەرشتی تیمی پزیشکی تەواوی بەرەی جەنگەکەی هەموو پارتەکانی کردووە دەڵێت” ئێمە لە بەرزایی بووین و ئەوان لە خوارمانەوە بوون، دەترسان دوکەڵەکە بۆ خۆیان بگەڕێتەوە بۆیە چەکی کیمیایییان بەکار نەهێناوە، لە بەرەکانی دیکەش ئەگەر بەکار هێنرابێت دەبوایە ئێمە چارەسەرمان بکردبانایا، یان بە نامە و ئیمزای من بناردرانایا بۆ ئێران”، بەڵام هاوڕێ پشکۆ شەش پەنجە دەڵێت”لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکە لە قۆڵی گەلی ڕەش چەکی کیمیایی بەکار هات، ئێمە لەو قۆڵە نەبووین، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەوێ بەکارهات، بریندار هەبوو بە چەکی کیمیایی، نازانم ژمارەیان چەند بوو. بەڵام لە بەرگرییەکەی دوا هێلی سنوور واتا قەبری زاهیر چەکی کیمیایی بەکارنەهات، هەرچەندە ئێمە لە هەموو ئەو تۆپ و ڕۆکێتە دوکەڵاویەکان دەترساین، بەڵام بەکار نەهات”. پشکۆ هۆکاری بەکار نەهێنانی چەکی کیمیایی دەگیەڕێنێتەوە بۆ”ڕەنگە هۆکاری بەکارنەهێنانی ئەوەبێت کە 1- سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە لە بەرزاییەکانی زنجیرە شاخەکان بوو و دوژمنیش لە دۆڵەکان بوو کە زیان زیاتر بەخۆیان دەگەیشت. 2- هێلی سنووری ئێران–تورکیا بوو، شەڕی عراق ئێرانیش وەستابوو”.
بەڵام بارزانی بەم شێوەیە باسی لێدانی کیمیایی دەکات” لە کاتژمێر سێ بەرەبەیانی#03-08-1988# و لە ڕێی فڕۆکەیەکی پیلاتۆس پی سی 7 ەوەو بە چەکی کیمیایی شاری #شنۆ#و چەندین بنکە و بارەگای پێشمەرگەی لە گادەر، شنۆ و خواکورک بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە 60 پێشمەرگە بریندار بوون ل231″، ئەوەی ڕوونە ناوچەی شنۆ لە#02-08-1988# کیمیاباران کراوە و قوربانیانیان لە پڕۆسەی دادگایی فرانس ڤان ئانرات لە هۆڵەندا بەشدارییان کردووە.
کاتژمێر 2:45 بەیانی ڕۆژی سێشەممە 2-8-1988، فڕۆکەکانی ئێراقی بە گازی خەردەل و مێشک بۆمبابارانی شاری شنۆی سەر سنووری باشووری کوردستان دەکەن”هاسنووری ناوچەی ئەنفای 8″، 8 گەڕەکی باشوورو ڕۆژاوای شارەکە دەگرێتەوە، دوای بۆمببارانەکە بۆ پشکنینی سکاڵای حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی شاری شنۆ دەکەن، ژمارەی بەرکەوتووان بە 2620 کەس دەدەنە قەڵەم، و بە بڕیاری ژمارە 612 ئەنجوومەنی ئاساییش ئێراق تاوانبار دەکات، ئەمە لە کاتێک ڕوودەدات 16 ڕۆژ پێشتر ئێران و ئێراق ڕێکەوتنامەی ئاگر بەستیان واژۆ کردبوو.
ئەگەر کیمیابارانکردنی شاری شنۆی سنووری بەرەی شەڕی خواکورکی گرتبێتەوە، ئەوا پڕۆسەی ئەنفالی 8 یش بە لێدانی کیمیایی دەستی پێ کردووە، هەر ئەم قەیرانەش بەهۆی تەداخولی نەتەوە یەگرتووەکانەوە، ا دەکات ل ڕۆژانی داهاتوو بە تایبەت لە بەرەی قەبری زاهیر کە شەڕێکی بەرەیی بووە چەکی کیمیایی بەکار نەهێنرێتەوە چونکە هاوسنووری دوو وڵات بووە بە تایبەت ئێران.

=KTML_Bold=پاسدار لە خواکورک=KTML_End=
ناوچەی خواکورک لە ناوەڕاستی هەشتاکان بەدواوە ببوە جێگای ڕمبازێنی سوپای پاسداران و قەرارگای ڕەمەزان، بە تایبەتیش حیزبوڵاکان، ئەوان هێندە تێکەڵ بوون لەگەڵ سوپای پاسداران وەک بەشێک لە حیزبوڵا جوڵەیان دەکرد، ئەو کات حیزبوڵا مووچەشیان 165 دیناری ئێراقی بوو، دوو جاری جاشێکی فەوجە خەفیفە و 17 جاری پێشمەرگەی شیوعی و سێ جار و نیوی پێشمەرگەی یەکێتی و چەندین جاری پارتیشیان وەردەگرت، باسی ئاش و لایەنەکان دیکە مەکەن، چەکداری تێر و پۆش و پوختە و پشوو بوون.
پاسداران جگە لەوەی بۆ جەنگە هاوبەشەکان و کاری هەواڵگری پێویستیان بەم بارەگایانە هەبوو لەم ناوچەیە، هاوکات ئەو ناوچەیە شوێنی پەڕینەوەی پێشمەرگەکانی دیموکرات و کۆمەڵە بوون بۆ ئەودیوی سنوور، چەندین هێزی کاریگەریی دیموکرات وەک هێزەکانی کێلەشین و ئاگرین و … ڕێگایان لەوێوە بوو، و پێشمەرگەی گوردانی 22ی #ورمێ#ی کۆمەڵە، بۆیە کۆنترۆڵکردنی ئەم ناوچەیە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بە کەڵک بوو، تا سەرچاوەی چالاکییەکانی پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات لە سەرچاوەوە بگرن لەو ڕۆژگارە چالاک بوون، بۆیە پاسدار بنکەو بارەگای زۆری تێدا دانابوو، ڕێگایان کردبووەوە، هاتوچۆی ئەم دیوو ئەو دیوو ڕاستەوخۆ بە ئۆتۆمۆبیل هەبوو، بە تایبەتیش دۆڵی ڕەش بارەگای سەرەکی پاسدارانی لێبووە تا ئاستی نیشتنەوەی کۆپتەری ئێرانی، کە هێرش دەستی پێ کردووە، چەک و تەقەمەنیان هەموو تەقاندۆتەوە هەڵاتوونە.
بە پێی سەرچاوەکانی پارتی، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی #26-07-1988# سەید باقر تەباتەبایی فەرماندەی قەرارگای نەسری ڕەمەزانی سوپای پاسداران، لەگەڵ دەستەیەک پاسدار و چەند چەکدارێکی حزبوڵڵای کوردی ئێراقی بە مەبەستی گواستنەوەی بارەگایان لە گەلی ڕەشەوە بۆ ناو خاکی ئێران، کە بە پێی ڕێکەوتنی ئێران -ئێراق دەبوایا بکشێنەوە، سەردانی گەلی ڕەشیان کردبوو، ئاگاداری ئەوە نەبوون سوپای ئێراقی ڕێگاکەی کۆنترۆڵ کردووە، کەوتوونەتە کەمینی هێزەکانی ئێراق و هەموویان دیلکراون و هەر لەوێ گولە باران کراون، هەرچەندیشە 9 ڕۆژ بوو بڕیاری تەقە وەستان لەنێوان ئێران و ئێراق درابوو.

=KTML_Bold=بۆچی ئەم شەڕە ئەنفالی 8 ە=KTML_End=
تا ئێستا شەڕی خواکورک لە ئەدەبیاتی سیاسی و لە نووسینەوەی مێژوو بە بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفال هەژمار نەکراوە، ئەمە پرسیاری چەند ساڵەی من بوو، چ لەناو نووسینەکانمدا دەرم بڕیووە، یاخود لەگەڵ نووسەرانی وەک خاتوو عەدالەت عومەر و کاک شاخەوان شۆڕش گفتوگۆمان کردووە، ئەم پرسیارەم لە زووەکەوە بۆ درووست بووە بۆ ئەم شەڕە لەم کات و جوگرافیایە پەیوەندی نەبێت بە پڕۆسەی ئەنفالەوە؟، زۆر جار ئەو بەڵگەنامانەم بەر چاو دەکەوت یان گوێم لە کەسانی وەک تاوانبار نزار خەزرەجی دەبوو، کە پڕۆسەی ئەنفالی هەشت و خاتمەت ئەنفالی لە یەکتر جیا دەکردەوە، ئەوەی نزار خەزرەجی چونکە ئەنفالی چواری بە سێ لەو لێدوانانەی دیاریدەکرد بە پێی شوێنی جوگرافیا کە هاوسنووری دوکانە، بۆیە ناو هێنانی ئەنفالی 8 و نۆ لەلایەن ئەوەوە بۆ من جدی نەبوو.
سێ جار دەستەواژەی ئەنفال لە بەیاننامەی سەربازی ئێراقی هاتووە، دووی یەکەم بۆ پڕۆسەکانی ئەنفالی یەکەم و دووەمە” 3109، 3087 ” سێیەمیش ژمارە” 3226 “بە پێی ئەوەی ژمارەی لە گەلدا نییە وەک دووەم، و دووری ژمارەکەی پێی دەچێت بۆ کۆتا ئەنفال بەکار هاتبێت، بۆیە ئەنفالەکانی 3، 4، 5، 6، 7، 8 بە بەیانی سەربازی کۆتاییان نەهاتووە، تەنیا ژمارەکانیان لە ڕێگەی نووسراو نامە سەربازییەکانەوە دیاری کراون.
تا ئێستا پەرتووکی جینۆساید لە ئێراقدا وەک مانفیستۆی نووسینەوەی مێژووی ئەنفال سەیر کراوە، ئەو پەرتووکە وەک نووسراوێکی پیرۆز مامەڵەی لەگەڵ کراوە، لە ڕاستیدا چەندە بۆ پرسەکە گرنگ بوو، چەندە ڕۆڵی هەبوو لە ناساندنی دۆزە لە ئاستی جیهانیدا، هێندەش تژییە لە هەڵە و کەموکووڕی، تا ئێستا بە کفرمان زانیووە هەڵەکانی دیاریبکەین و پێچەوانەی بڵێین، بەڵام کاتی شکاندنی ئەو پیرۆزیەیە، تەنانەت لە دیاریکردنی ژمارەی پڕۆسەکانی ئەنفالیش، یەکێک لەو هەڵانە دیاریکردنی ژمارەی قۆناغەکانی ئەنفالە بە هەشت قۆناغ، بە پشکنینی چڕوپڕی ئەم چەند ڕۆژە، بۆم دەرکەوت بەڵێ پڕۆسەی ئەنفال نۆ قۆناغە، دوای ئەوەی بۆم ڕوون بوەوە کە شەڕی خواکورک پڕۆسەی ئەنفالی 8 ە، وەک لە ئاماژەی هەردوو بەڕێزان مامۆستایان” جەمال مەجید فەرەج و کۆسرەت ئەکرەم عەوڵا ” لە نامەی ماستەرنامەکانیان بەناوی” جینۆسایدی باشووری کوردستان و پڕۆسەی ئەنفالی یەک، کۆیە لە شاڵاوی ئەنفالی چواردا- توێژینەوەیەکی مێژوویی-زارەکی یە، نامەیەکە، کۆسرەت ئەکرەم عەوڵا نووسیوویەتی-زانکۆی کۆیە بەشی مێژوو “هاتووە، کە ئەنفالی هەشت جیایە لە ئەنفالی کۆتایی، پاش پشکنینی ئەو بەڵگەنامەیەی ئەوان بڵاویان کردووەتەوە کە پێشتریش بەرچاوم کەوتبوو، بەڵام بەهۆی ئەوانەوە سەرنجم زیاتر چووە سەری، و ئەو بەڵگەنامانەی خۆم هەمبوو، و زاکیرەی ئەو ڕۆژانەی خۆم لەناو واقیعی ئەنفال بووم، و گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە بەشدارانی داستانی خواکورک، کە بەشێک لەو شەڕە 49 ڕۆژییە بە پێی نووسراوەکەی سوپای ئێراقی تا 9ی سەپتەمبەر بەردەوام بووە واتا بووەتە 53 ڕۆژ، 38 ڕۆژی دەچێتە ناو پڕۆسەی ئەنفالی 8ەوە، بە پێی ئەو بەڵگەنامەیەی ئەو دوو بەڕێزە بڵاویان کردووەتەوە، ئەگەر لە داهاتوودا نووسراوی دیکە تایبەت بە پڕۆسەی ئەنفالی هەشت نەبێت، ئاماژە و وردەکاری زیاتری جیای تێدا نەبێت، بە پێی نووسراوە بەڵگەنامەییە سەربازییەکە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ڕێکەوتی 2ی ئۆگستەوە بۆ 9ی سەپتەمبەر بەردەوام بووە، دیارە ئەم پڕۆسەیەش وەک قۆناغی ئەنفالی 5 و 6 و 7، بەهۆی بەرگری هێزی پێشمەرگەوە بە تایبەت لە سەنگەری خاڵی قەبری زاهیر دووا پنتی سنووری ئێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا پڕۆسەکەی دوا کەوتووە، کە تەنیا لەم خاڵە زیاتر لە مانگێک بەرگری کراوە.

=KTML_Bold=ئەنفالی 8 لە زمانی بەڵگەنامەکانی بەعسەوە=KTML_End=
ناوی کۆی پڕۆسەکە بە ئەنفال، و ژمارەبەندی ئۆپەراسیۆنەکان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە داندراوە، وەک لە نامەو نووسراو بەیاننامە سەربازییەکانیدا هاتووە، ئێمە تەنیا تایبەتمەندی یاسایی ئەو پڕۆسەیە کە جینۆسایدە ناومانە بە کۆی تاوانەکە وە، بۆ ناولێنان و جیاکردنەوەی پڕۆسەکان و مێژوویان و جوگرافیاکانیان کەڵک لە بەڵگەنامە جۆراوجۆرەکانی بکەری تاوان وەردەگرین، و بکەریش ناو دادەنێت.
بە پێی نووسراوێکی سەربازی کە ڕاپۆرتی سەربازی پوختەی وردەکاری پلانی جێبەجێکردنی پڕۆسەی ئەنفالی هەشتە بە دوو قۆناغ جێبەجێکراوە، لە ڕێکەوتی 2ی ئاب بۆ 27ی ئاب، 3ی سەپتەمبەر بۆ 9ی سەپتەمبەر لە ناوچەی خەزنە، دەکەوێتە تەنیشت گوندی شێخانۆک، لە دامێنی زنجیرە چیای خواکورک وەک ناوە فەرمییەکە، هەردوو فرقەی 33 و 45، لەگەڵ لیوای 6ی هێزە تایبەتەکان و حەوت فەوجی جاش (“فەوجی ژمارە 1، فەوجی قەدری محەمەد ئەحمەد زێباری”، “فەوجی ژمارە 6، فەوجی حسێن حەمەد خدر سوورچی”، “فەوجی ژمارە 11، فەوجی بەهرامی شێمەی هاروون”، “فەوجی ژمارە 23، فەوجی عاسیف ئەحمەد ئاغای زێباری”، “فەوجی ژمارە 77، فەوجی عومەر خدر حەمەد ئاغای سوورچی و نەجمی کوڕی”، “فەوجی ژمارە 108، فەوجی محەمەد جەوهەر گۆران”، “فەوجی ژمارە 219، فەوجی زەید عومەر خدر سوورچی”) تیایدا بەشدار بوونە، هێزەکە بە دوو ئاڕاستە جوڵەیان کردووە، ستوونی یەکەم لە 2ی ئۆگست کاتژمێر 8:30ی شەو لە ڕوباری ڕەزگە پەڕیونەتەوە بۆ گوندی خۆماری کە لە لێواری ڕوبارەکەیە، ستوونی دووەم بە ئاڕاستەی چیای ئاشمێ جوڵاوە.
بە پێی نووسراوەکە هەردوو ستوونەکە ئەم گوندانەیان سووتاندووە، کە لە ڕاستێدا ماڵی زۆر کەمی تێدا بووە” خورمال، زێبارە، ئاشمێ، کلانوادە، کانی ڕەش”.
چۆن لە ئەنفالی 1 سوپای ئێراقی دوو ڕۆژ دواتر سەرکەوتنی خۆیان ڕاگەیاند، تەنانەت لە ئەنفالی دووش، لە ئەنفالی 8 یش 4 ڕۆژ دوواتر سەرکەوتنی خۆیان ڕاگەیاندووە.

=KTML_Bold=بەراوردکردن=KTML_End=
وەک ڕێکەوتی جوڵە سەربازییەکە، وەک جوگرافیای ناوچەکە بە شاخ و گوند و ڕووبارەوە، وەک هێزە بەشداربووەکانی سوپای ئێراقی کە پێشتر لەلایەن ڕاگەیاندنی پێشمەرگەوە بڵاوکراوەتەوە و دامان ناوە، وەک مێژووی ناوچەکە و شەڕی خواکورک، بەراوردەکان دەریدەخەن کە پڕۆسەی ئەنفالی هەشت بەشێکە لە شەڕی 53 ڕۆژەی خواکورک، و ئەم قۆناغەی ئەنفال کە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شێروان مازنەوەیە جیایە لە پڕۆسەی خاتمەت ئەنفال کە دەکەوێتە ڕۆژاوای شێروان مازنەوە بە ئاڕاستە شاری #زاخۆ#، تەنیا هێندەیە پڕۆسەی ئەنفالی هەشت وەک مێژوو تێکەڵ بە پڕۆسەی ئەنفالی 7 و 9 بووە، سەرەتا ئەنفالی 7 و کۆتایی ئەنفالی 8، چ وەک جوگرافیا هاووسنوور.
ئەنفالی کۆتایی بە فەرمی وەک لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا هاتووە لە ڕێکەوتی#28-08-1988# دەستی پێ کردووە، سنوورەکەشی دەکەوێتە ڕۆژاوای ناوچەی برادۆست و شێروان مازنەوە، سنووری تورکیا لە باکوورەوە، ئەتروش و عەقرە لە باشوورەوە، چیای بێخێر لە ڕۆژاواوە (531500)، هەروەها بە پێی بەڵگەنامەی (تحلیل عملیة الخاتمة الانفال لفترة من 28-08-1988 لغایة#03-09-1988# ) دادگای باڵای تاوانەکانی ئێراقی، لە شێروان مازنەوە بۆ چیای موسکە و شیرین هێرش کراوە (532400)، بەڵام لە دینارتەوە کە باشووری ڕۆژاوای پڕۆسەی ئەنفالی بادینانە بۆ بلە و بیرە و چیای باڵندە و بازی هێرش کراوە (532500)، ئەو هێزانەی لەو دوو قۆڵەوە بەشداری پڕۆسەی ئەنفالی بادینانیان کردووە بریتین لە (قیادە قوات 45 لە شێروان مازن، قیادە قوات جحافل 5 لە دینارتێ–0054314) ” هیچیان لە ئاو نەپەڕینەوەتەوە بەرەو گەلی ڕەش و حەیات و خواکورک، هەرچەندە بۆ فەوجی جاشەکان جگە لە فەوجی 219، 6 فەوجەکەی دیکە لە هەردوو قۆناغەکە بەشدارییان کردووە، دەشێت دابەش بووبێتن، یان لە کاتی جیا بەشدار بووبێتن.
هەروەها لە نووسراوێکی دیکەدا لە وەزارەتی بەرگری ئێراق-سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپاوە دەرچووە بە ژمارە 1076 لە ڕێکەوتی#16-08-1988# ئاڕاستەی فەرماندەکانی فەیلەقی یەک، دوو، پێنج کراوە، جوگرافیای ئەرکەکانی فەیلەقەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفالی تێدا دیاریکراوە، لە خاڵی ب دا، کە ئاڕاستەی فەیلەقی 5 کراوە، ئەرکەکانی فەیلەقی 5 بۆ خاتمە ئەنفال لە زێوە شکان- زاخۆوە بە ئاڕاستەی گەلی ڕەش دیاری دەکات، گەلی ڕەش چەقی ئەنفالی 8 بووە، گەلی ڕەش بە خاڵێکی سەربازی بۆ سوپای ئێراق دیاریکراوە، کە چەقی دەستپێکی پڕۆسەی ئەنفالی 8 ە بەرەو خەزنە، لەم نووسراوە گەلی ڕەش ناخاتە ناو بازنەی چالاکی ئەنفالی کۆتاییەوە، لە بەڵگەنامەکان دوواتردا ئەم گەلییە ستراتیجییە ناوی دووبارە نابێتەوە لە پڕۆسەی خاتم الانفالدا.
هەروەها دوو نووسراو تایبەت بە ڕێز لێنانی کۆمەڵێک فەرماندەی سەربازی لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە لە بەردەستە، تیایدا بەڕوونی هەردوو پڕۆسەی ئەنفالی هەشت و خاتم الانفال لە یەک جیا دەکاتەوە، لە نووسراوی یەکەمدا کە یەک لاپەڕەیە، بە ژمارە 5812-18-ا ڕێکەوتی#10-11-1988# لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە بۆ دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار، بابەت ڕێزلێنان، بە واژۆی فەریق ڕوکن عەلائەدین کازم حەماد ئەمینداری نهێنی سەرکردایەتی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێراق. ڕێز لێنان لە لیوا ڕوکن یونس محەمەد زەرب دەگرن وەک قائیدی فەیلەقی 5 بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەنفالی 8 و خاتم الانفال” واتە ئەنفالی 8 یش وەک خاتم الانفال زەرب سەرکردایەتی کردووە، و تێکەڵاوی نێوان هێزەکان هەبووە”، و عەبدولسەلام حەمەندی ئەمین وەک ڕۆڵی نموونەیی لە ئەنفالی 8 و خاتمە ئەلئەنفال، بەڵام ڕێز لێنانی عەمید الرکن سەباح ئیسماعیل فەرحان وەک فەرماندەی ق ق 45 بەشداربووی ئەنفالی 8 بە تەنیا لێی نراوە، لێرەدا زۆر بەڕوونی هەردوو پڕۆسەکە لێک جیاکراونەتەوە.
لە نووسراوی دووەمدا، کە 3 لاپەڕەیە، ناوی 26 پلەداری تێدا هاتووە، بە واژۆی هەمان کەس لە ڕێکەوتی#08-11-1988# ، جگە لە دووەکەی سەرەوە لە خاڵی (ه )دا ناوی لیوا ڕوکن ڕەمزی مەحمود عەبدوڵڵا فەرماندەی فق مش 33 هاتووە، کە فرقەیەکی بەشدار بووی ئەنفالی 8 ە، وەک ناوی هاتووە، بۆیە دوو نیشانەی ئازایەتی لە پای بەشداریکردنی لە پڕۆسەی ئەنفالی 8 پێ دەبەخشرێت، و بڕی 1000 دینارییشی پێ دەدرێت لە هەمبەر بەشدارییەکانی لە ئەنفالەکانی دیکە (جارێکی دیکە جیای دەکاتەوە)، لە هەمان نامەدا ناوەکانی پێشووتر وەک بەشدارانی ئەنفالی 8، جیا لە ئەنفالی کۆتایی ئاماژەی پێدراوە.

=KTML_Bold=ساغکردنەوە=KTML_End=
دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ هاوڕێیانم بەڕێزان هاوڕێ ئەبوو هادی، هاوڕێ هۆشیار حسێن برایم ناسراو بە هاوڕێ پشکۆ شەش پەنجە، کاک شەماڵ حەوێزی، هاوڕێ دکتۆر سەردار ڕەواندزی ناسراو بە دکتۆر غەفار، کاک ڕێکار ئەحمەد، و لێکۆڵینەوەی ورد لەو کەمە بەڵگەنامەیەی لە بەردەستمدا بوو، هەروەها ئەو نووسین و لێکۆڵینەوانەی کراون لەسەر شەڕی خواکورک، هەروەها ئەو بۆچوونانەی دەربڕاون لەسەر جیاکردنەوەی هەردوو پڕۆسەی ئەنفالی هەشت و کۆتا ئەنفال لە یەکتر لەلایەن کاک جامال و کاک کۆسرەتەوە وەک ئاماژەم پێیان دا، منیش بەتەواوی گەیشتمە ئەو بڕوایەی ئۆپەراسیۆنی ئەنفال کۆی گشتی 9 پڕۆسە بووە، و شەڕی خواکورک لەو کات و مێژوو و جوگرافیایە بە پێی بەڵگەنامەکان جیا نەبووە لە کۆی پڕۆسەی ئەنفال و بەشێکە لێی، لە زمانی بەڵگەنامەکانەوە ئەوەندەی لە بەردەست منە، بەشێکە لە پڕۆسەی ئەنفالی 8، چۆن شەڕی تازە شار بەشێکە لە پڕۆسەی ئەنفالی 3، شەڕی سەری جوانەگاو بەنی هەریر بەشێکن لە ئەنفالی 5، 6، 7….هتد، بەهەمان شێوەش داستانی خواکورک بەشێکە لە پڕۆسەی ئەنفالی 8، واتا شەڕی خواکورک ڕووداوێکە لە ڕووداوەکانی ئەنفالی 8، کە ئەهمیەتێکی مێژوویی هەیە لە چرکەساتی ئەنفال و لە ژینگەی داڕووخان و پاشەکشەو بێ هیوایی ئەنجامدراوە.، ئەو شەڕە دابڕاو نەبووە لە ئەنفال
ئەم شەڕە لەو کات و جوگرافیایە جیا نەبووە لە پڕۆسەی ئەنفال، و پێویستە ئەم کەلێنە پڕ بکرێتەوە، چونکە مێژوو، جوگرافیاو هێزە بەشدارەکان حکوومەتی ئێراقی لە پڕۆسەکە هەموو یەکن، تەنیا کاتێک ناڕاستە کە بەڵگەنامەکان ساختە بن، پێویستە ئەم هەڵەیە لە نووسینەوەی مێژووی ئەنفال ڕاست بکرێتەوە، و هەموو ئەو بەڵگەنامانەی دیکە هەن بەرانبەر ئەنفالی هەشت ئازاد بکرێن.

=KTML_Bold=گۆڕانکاری لە نووسینەوەی مێژووی ئەنفال=KTML_End=
ناازنم بە چ پێوەرێک 6-9 بە ڕۆژی کۆتایی ئەنفال دراوەتە قەڵەم، لە کاتێک خاتمەت الانفال لە ڕێکەوتی 03-09-1988 بە پێی ڕاپۆرتی فەرماندەکەی کۆتایی هاتووە، ئەگەر هۆکار لێبوردنە گشتییەکەی ژمارە 736ی ئەو ڕۆژە بێت، ئەوا ڕۆژانی دواتریش گرتن و شوێنبزرکردن و ئیعدام و زیندەبەچاڵکردن بەردەوام بووە لە سنووری خاتمەتوالانفال، چ بۆ ئەوانەی پێشتر دەستگیر کرابوون، یان ئەو کریستان و ئێزیدییانەی لێبوردنەکە نەیانی گرتەوە، یاخود بێسەرو شوێنکردنی ئەو پیاوە گەنجانەی دواتر لە ناوچەی پڕۆسەی ئەنفالی بادینان خۆیان دا بە دەستەوە گوایە لێبوردنەکە دەیان گرێتەوە، لە دەرەوەی یاسا و ڕێسای لێبوردن شوێنبزرکران.
هەروەها بە پێی ئەم ساغکردنەوەیەی لێرەدا سەلماندمان بۆ پڕۆسەی ئەنفالی 8، ئەوا 09-09-1988 دواڕۆژی پڕۆسەی ئەنفالە نەک #06-09-1988# ، پڕۆسەکە تاکوو 6 ڕۆژ دوای پڕۆسەی کۆتا ئەنفال بەهۆی بەرگری سەنگەری قەبری زاهیر بەردەوام بووە، بەمەش ماوەی پڕۆسەی ئەنفال لە 197 ڕۆژەوە دەبێتە 200 ڕۆژ، و شەڕی خواکورک و جوگرافیاکەی دەچێتە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفالەوە.
بۆ ئەوانەشی پێیان وایە پرسەی ئەنفالی 8 و نۆ یەک پڕۆسەن، ئەوا دیسان ماوەی ئەنفای کۆتایی پێویستی بەراستکردنەوە دەبێت، ڕێکەوتی دەستپێک و کۆتایی ئەنفالی 8 دەبێتە ڕێکەوت و کۆتایی خاتم الانفال.

=KTML_Bold=دوا وتە=KTML_End=
کۆتایی بەرەی داستانی خواکورک کە شەڕی (قەبری زاهیر)یشی پێ دەوترێت، دوا پنتی سنووری سێگۆشەیەو ماوەیەکی زۆریشی خایاند”14ی ئاب بۆ 5ی ئەیلول، لەسەر سنوور پێشمەرگە مەترسی چەکی کیمیایییان نەبوو، بە هاوبەشی پارتی، “حیزبوڵا، بۆم ساغ نەبووەتەوە”، شیوعی، ئاڵای شۆڕش، پارتی گەل بەرەو ڕووی هێرش بوونەوە لە ماوەی زیاتر لە مانگێک.
شیاوی وتنە بەدرێژایی شەڕی خواکورک تاقە پێشمەرگەک ڕادەستی دوژمن نەبووە، یەک‌ پێشمەرگەش بەدیل نەگیراوە، کۆی گشتی 29 پێشمەرگە گیانیان بەخت کردووە، 28 پێشمەرگەی پارتی و یەکی شیوعی، بۆ بریندارەکانیش لەنێوان 104 بریندار و 160 بریندار باس دەکرێت، دیل و خۆ بەدەستەوەدان نەبووە، هەروەها سەدان خۆبەخش و بەرگری میلی هاتوونەتە بەرەکان و هاوڕێیانی عەرەب و کلدۆ ئاشووری و کوردی ڕۆژهەڵات بەژدار بوون.
ئەرکی من لەم نووسنە گێڕانەوەی وێنای بەرەکانی جەنگ نەبوو، ئەوە کاری بەشداربووانە، بەڵکە کاری من ساغ کردنەوەی ژمارەی پڕۆسەکانی ئەنفالە.
بەهۆی بارودۆخی سیاسی ئەو ڕۆژگارە، و ئاو هەوای ساردی ناوچەکە و هەڵکردنی ڕەشەبای تووند، کە وردەوردە بەرەو ساردتر دەچوو، ڕۆژی دووشەم ڕێکەوتی 05-09-1988 هێزی پێشمەرگە لە سەرەتا پارتی پاشەکشێ دەکات لە سەنگەرەکانی قەبری زاهیر دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ 05-09-1988 هەموو پێشمەرگە پاشەکشە دەکات لە سەنگەرەکان، دووای چوار ڕۆژ لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 09-09-1988 ڕژێم سەرکەتنی خۆی لە پڕۆسەی ئەنفال 8 ڕاگەیاندووە، 29 گیانبەختکردووەکەی ئەو داستان و بەرەو ڕووبونەووانەی ئەو ڕۆژانە دەبنە گیانبەختکردووانی پڕۆسەی ئەنفال.
قەبری زاهیر و گۆرشی شوانێکە بووەتە قوربانی سنووری درووستکراوی دابەشکردنی کوردستان، بە هەڵە سنوور دەبڕێت، لەو خاڵە لەلایەن جەندرمەوە تەقەی لێدەکرێت دەکوژرێت، بەم شێوەیە گۆڕەکەی دەچێتە مێژووی ئەنفالەوە.

=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
کۆیە لە شاڵاوی ئەنفالی چواردا-توێژینەوەیەکی مێژوویی-زارەکی یە ، نامەیەکە، کۆسرەت ئەکرەم عەوڵا–زانکۆی کۆیە بەشی مێژوو.
جینۆسایدی باشووری کوردستان، پڕۆسەی ئەنفالی یەک بە نموونە 21-1 بۆ 19-3-1988، جامال مەجید فەرەج.
جینۆساید لە ئێراق-پەلاماری ئەنفال بۆ سەر کورد، هیومان ڕایتس ۆچ/میدل ئیست ۆچ، چاپی سێیەم، لە ئینگلیزییەوە محەمەد حەمە ساڵەح تۆفیق.
بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد-بەرگی چوارەم، مەسعود بارزانی
ئینسکلۆپیدیای تۆمەتبارانی شاڵاوی ئەنفال لە باشووری کردستان- نووسینی #دەرسیم# #دیبەگە#یی-باشووری کوردستان 2014
الکشافات التحلیلیە لبیانات القیادە العامە للقوات المسلحە العراقیە 1980-1988 بغداد 1989 اشراف الدکتور جاسم محەمد جرجیس، مرکز التوپیق الاعلامی لدل الخلیج العربی
تحلیل عملیە الخاتمە الانفال لفترە من 28-8-1988 لغایە 3-9-1988 [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 594 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-07-2025 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 09-07-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-07-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-07-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 594 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!