قوڕ بی و زگ پڕ بی
لە کاتی خۆییدا لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو لە شوقەی قادربلەی لەبن قەڵای #هەولێر#ێ لە بەشی ناوخۆیی کوڕان بووین لەگەڵ چەند خوێندکارێک بەیەکەوە بووین، بە نۆرە شیوو-چێشتمان دەکرد، یەکێک لە برادەرەکان کە نۆرەی تەباغی دەهات بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی ئێمە حەز بەچی دەکەین و چی دەخۆین یەک مەنجەڵی سڵق و ترش دەکرد، کە گلەییمان بکردایە دەیوت: گرنگ ئەوە ئەو قۆرتەی پڕ بکەیتەوە، لەناو کۆیەش بۆ ژەم بەڕێکردن ئەگەر کەیبانوویەک چێشتەکەی خۆش دەرنەچێت دڵی خۆیی و ماڵ و منداڵی دەداتەوە دەڵێت: قوڕ بی و زگ پڕ بی. [1]